»  کوردستان
كورد داوای سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای خورماتوو ده‌كات
هەواڵ

 

پێكهاته‌كانی خورماتوو له‌سه‌ر پرسی دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی قه‌زاكه‌ هێشتا نه‌گیشتوونه‌ ئه‌نجام و كوردیش پێداگیری له‌سه‌ر وه‌رگرتنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زاكه‌ ده‌كات.

مه‌لا كه‌ریم شكور، لێپرسراوی بازنه‌ی حه‌مرینی یه‌كێتی نشیتمانی كوردستان، له‌ لێدوانێكیدا بۆ (هه‌واڵ)، رایگه‌یاند:”تا ئێستا له‌سه‌ر پرسی دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی خورماتوو له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كان نه‌گه‌یشتوینه‌ته‌ ئه‌نجام”، ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو:”ئێمه‌ له‌ ئێستادا پێداگری له‌سه‌ر وه‌رگرتنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای خورماتوو ده‌كه‌ین و به‌مافی خۆمانی ده‌زانین”.

به‌وته‌ی لێپرسراوی بازنه‌ی حه‌مرینی یه‌كێتی نشیتمانی كوردستان، پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی خورماتوو كه‌ هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یانه‌وێت بۆ كورد بێت، به‌ڵام بۆ ئێمه‌ له‌م كاته‌دا گونجاو نییه‌، باسی له‌وه‌شكرد:” هه‌موو ئه‌و پۆستانه‌ی كه‌ ئێمه‌ به‌ مافی كوردی ده‌زانین كردوومانه‌ته‌ یه‌ك پاكێج و دوامانكردووه‌ به‌ به‌شبه‌ش نه‌كرێن”.

مه‌لا كه‌ریم، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا:”ئه‌و پۆستانه‌ی كه‌ ده‌مانه‌وێت هه‌ریه‌كه‌ له‌ پۆسته‌كانی؛ په‌روه‌رده‌و شاره‌وانی و ڤێتێرنه‌ری و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای خورماتووه‌”، وتیشی:”ئه‌وان بۆ پێدانی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن رازی نه‌بوونه‌”.

لێپرسراوی بازنه‌ی حه‌مرینی یه‌كێتی نشیتمانی كوردستان، باسی له‌وه‌شكرد:”ئێمه‌ بۆیه‌ داوای پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نمان كردووه‌ چونكه‌ ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه‌، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس ئه‌گه‌ر لای كوردیش بێت ده‌سه‌ڵاتێكی ئه‌وتۆی نابێت، چونكه‌ پۆلیسی خورماتوو 12% له‌ پێكهاته‌ی كوردن”.

‌ 500 جار بینراوه‌
2/16/2019 12:49:00 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved