»  کوردستان
8 گوند چۆڵكراون و 7 هاوڵاتی شه‌هیدبوونه‌و 8 رفێندراویش له‌به‌رانبه‌ر بڕه‌ پاره‌ ئازادكراون
هەواڵ

 

له‌ دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 ـه‌وه‌، ته‌نها له‌ سنوری قه‌زای داقوقی سه‌ر به‌ شاری كه‌ركوك، حه‌وت هاوڵاتی سنوره‌كه‌ به‌ ده‌ستی چه‌كدارانی داعش شه‌هید كراون و هه‌شت گوندی سنوره‌كه‌ش به‌هۆی مه‌ترسیه‌كانی داعشه‌وه‌ چۆڵكراون.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی (هه‌واڵ)، ده‌ستیكه‌وتووه‌، له‌ دوای رووداوه‌كانی 16 ئۆكتۆبه‌رو هاتنی سوپای عێراقی بۆ سنوری قه‌زای داقوق، حه‌وت هاوڵاتی به‌ده‌ستی چه‌كدارانی داعش شه‌هیدكراون.

هه‌ر به‌پێی زانیاریه‌كانی هه‌واڵ، هه‌ریه‌كه‌ له‌ (كازم حوسێن و سامان ساڵح  له‌ گوندی حه‌وته‌غار شه‌هیدكراون و ده‌شتی عه‌باس-یش له‌ گوندی سه‌ید وه‌لید شه‌هیدكراوه‌و هه‌ریه‌كه‌ش له‌ ئه‌ركان رۆسته‌م و نور به‌هجه‌ت و شاكر محه‌مه‌د و نه‌وشیروان شه‌هید محه‌مه‌د، له‌دوای ده‌ستگیركردنیان له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ دواتر شه‌هیدكراون).

(هه‌واڵ)، ئه‌وه‌شی زانیوه‌، هاوڵاتیانی هه‌ریه‌كه‌ له‌ گونده‌كانی، ئه‌لبو نه‌جم و فه‌ریق و جینگڵاوه‌ له‌ سنوره‌ی داقوق و گونده‌كانی شكور جیران و شه‌شه‌كان و سه‌ید وه‌ڵه‌ و ئه‌لبو محه‌مه‌د و عاره‌ب كۆیی و سه‌ید نعمه‌ت له‌ سنوری كاكه‌ییه‌كانی قه‌زاكه‌ به‌هۆی مه‌ترسیه‌كانی داعشه‌وه‌ گونده‌كانیان چۆڵكردووه‌.

هاوكات هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ستی (هه‌واڵ) كه‌وتوون، له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌نێو قه‌زاكه‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌، هه‌شت هاوڵاتی سنوره‌كه‌ له‌ دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ به‌ بارمته‌ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ ده‌ستگیركراون و دواتر به‌رانبه‌ر به‌ بڕه‌ پاره‌یه‌ك ئازادكراون، ئه‌وانه‌ش هه‌ریه‌كه‌ له‌ هاوڵاتیان (فه‌رهاد فایه‌ق و سۆران حوسامه‌دین و ناسكه‌ جه‌بار له‌ سنوری كاكه‌ییه‌كان و سه‌باح تاهیر و شیڤان محه‌مه‌د و سالم سه‌ردار و كه‌نعان عه‌زیز و محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د له‌ سنوری حه‌وته‌غارن).

‌ 509 جار بینراوه‌
2/16/2019 12:51:03 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved