نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
نازحه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سه‌رژمێری له‌كه‌ركوك دروست ده‌كه‌ن
هەواڵ

 

بوونی رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ نازیحی موسڵ و شاره‌كانی ناوه‌ڕاستی عێراق له‌ كه‌ركوك مه‌ترسین بۆسه‌ر دیمۆگرافیای شاره‌كه‌و سه‌رۆكی لیژنه‌ی مادده‌ی 140یش له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌ڵێت:” له‌ كاتی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری ده‌بێت له‌ تۆماره‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ بدرێت كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی خه‌ڵكی كه‌ركوك نین و شوێنی تایبه‌تیان بنوسرێت.

كاكه‌ڕه‌ش سدیق، ئه‌ندامی لیستی برایه‌تی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، له‌ لێدوانێكیدا بۆ (هه‌واڵ)، رایگه‌یاند:” ئێمه‌ به‌هیواین ئه‌و سه‌رژمێرییه‌ی كه‌ وابڕیاره‌ له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق ئه‌نجامبدرێت، چونكه‌ بۆ هه‌مووان باشه‌و چه‌ندین گرفت و كێشه‌مان له‌كۆڵا ده‌كاته‌وه‌”، ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو:” ئه‌و كه‌سانه‌ی داده‌نرێن وه‌كو تیم بۆ سه‌رژمێرییه‌كه‌ ده‌بێت خاڵێك دیاری بكه‌ن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌هۆی شه‌ڕی داعش یان هه‌ر هۆكارێكی دیكه‌ روویان له‌ كه‌ركوك كردووه‌و  پێویسته‌ هێمایه‌ك بده‌ن به‌وه‌ی كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی هاتون نازحن و خه‌ڵكی ره‌سه‌نی شاره‌كه‌ نین”.

به‌وته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیستی برایه‌تی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، پێویسته‌ له‌ تۆماره‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ بدرێت كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی خه‌ڵكی كه‌ركوك نین و شوێنی تایبه‌ته‌كه‌یان بنوسرێت نه‌ك له‌سه‌ر كه‌ركوك هه‌ژمار بكرێن، باسی له‌وه‌شكرد:”ناكرێت ئه‌وانه‌ی له‌ كه‌ركوكن راسته‌وخۆ بنوسرێت ئه‌مانه‌ كه‌ركوكین و به‌بێ هیچ گوێدانێك و ئه‌وانه‌ له‌ شارو قه‌زاو ناحیه‌كانی دیكه‌ی عێراقه‌وه‌ هاتوون”.

كاكه‌ڕه‌ش سدیق، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:”ئه‌و كارانه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌و تیمه‌ی كه‌ كاره‌كان ئه‌نجامده‌ده‌ن ئه‌گینا كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر پێكهاته‌كانی شاره‌كه‌”، راشیگه‌یاند:”به‌ كارتی زانیاری ئه‌و سه‌رژمێرییه‌ ناكرێت چونكه‌ ناسنامه‌ی باری كه‌سێتی گرنگه‌و سه‌رجه‌م ئه‌و زانیاریانه‌ی هه‌ر هاوڵاتیه‌كی تێدایه‌ بۆیه‌ ئه‌گه‌ر كارتی زانیاریش دروستكرابێت كاریگه‌ری نابێت”.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیستی برایه‌تی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، روونشیكرده‌وه‌:”ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كان رۆڵیان تێدا هه‌بێت ئه‌گه‌ر نا ئه‌و سه‌رژمێرییه‌ ئه‌نجامیش بدرێت.. وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ نه‌كرابێت”.

جێگه‌ی باسه‌ نزیكه‌ی 700 هه‌زار نازح له‌ ناو شاری كه‌ركوك و كه‌مپه‌كانی ده‌وروبه‌ریدا هه‌ن.

‌ 808 جار بینراوه‌
2/16/2019 12:53:11 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved