»  کوردستان
ئه‌ندام ئه‌نجومه‌نێكی كورد دژی راگرتنی پرۆسه‌ی ته‌عریب ده‌وه‌ستێته‌وه‌
هەواڵ

 

ئه‌نجومه‌نی قه‌زای داقوق، به‌ بڕیارێك به‌ كۆی ده‌نگی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ رێگری له‌ گه‌ڕانه‌وی هه‌ر هاوڵاتیه‌كی عه‌ره‌بی هاورده‌ده‌كات بۆ سه‌ر زه‌وییه‌ كشتوكاڵیه‌كانی ناوچه‌كه‌، كوردێكش ئیمزا له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ ناكات.

به‌رزان شێخ غازی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای داقوق، له‌ لێدوانێكیدا بۆ (هه‌واڵ)، رایگه‌یاند:”له‌ كۆبونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای داقوق، راپۆرتێكمان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن كرد بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و كێشانه‌ی كه‌ رۆژانه‌ رووبه‌ڕووی جوتیارانی ناوچه‌كه‌ ده‌بێته‌وه‌ بدۆزرێته‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ له‌ به‌رده‌وام بوونی كێشه‌كان كێشه‌ی گه‌وره‌تر به‌دوای خۆی بهێنێت”، ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو:”نوسراوێكمان كردو ئاراسته‌ی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانمان كرد كه‌ هاتنه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌ هاورده‌كان رابگیرێت تاوه‌كو ئه‌و لیژنه‌ باڵایه‌ی كه‌ دروستكراوه‌ له‌ به‌غدا ده‌گاته‌ ئه‌نجامێك و رێكه‌وتنێك”.

به‌ وته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای داقوق، له‌ سه‌ر نوسراوه‌كه‌، ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی كه‌ ئاماده‌بون سێ ئه‌ندامی توركمان ئیمزایان نه‌كردو كوردیش كه‌ سێ ئه‌ندام بوین ئیمزامان كرد ئه‌ندامانی عه‌ره‌بیش سێ كه‌سیان ئیمزایان نه‌كردو نوسینه‌كه‌یان ره‌تكرده‌وه‌و دوو ئه‌ندامی دیكه‌شیان تا ئێستا خۆیان یه‌كلانه‌كردۆته‌وه‌و نه‌ ره‌تیانكردۆته‌وه‌و نه‌ له‌گه‌ڵی بوونه‌و دوو توركمانیش له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ نه‌بونه‌و چاوه‌ڕوانین ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ وه‌ك به‌ڵێنان داوه‌ ئیمزای نوسراوه‌كه‌ بكه‌ن، هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد:” ئه‌ندامێكی پارتیش له‌ ئه‌نجومه‌ن ئیمزای نه‌كرد له‌سه‌ر نوسراوه‌كه‌و كۆبونه‌وه‌كه‌ی به‌جێهێشت”.

 جێگه‌ی باسه‌ ئه‌نجومه‌نی قه‌زای داقوق 14 ئه‌ندامن 5 ئه‌ندام عه‌ره‌ب و 5 توركمان و 4 كورد.

‌ 555 جار بینراوه‌
2/16/2019 12:54:10 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved