»  وەرزش
وه‌رزشكارانی كه‌ركوك سوكایه‌تیكردن به‌ پیرۆزییه‌كان مه‌حكوم ده‌كه‌ن
هەواڵ

 

پاش یه‌كه‌م یاری یانه‌ی خاك له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی سۆران  چوارگۆشه‌ی زێڕینی خولی تۆپی پێی پله‌ یه‌كی كوردستان، له‌  په‌یجێك له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی  فه‌یسبوك ئه‌و یارییه‌ وه‌رزشییه‌ی  كرده‌  ده‌روازه‌یه‌ك بۆ سوكایه‌تیكردن و هێرشكردنه‌ سه‌ر كه‌ركوك، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌و توڕه‌ییه‌كی گه‌وره‌ی وه‌رزشكارانی كه‌ركوك به‌دوایدا خۆیدا هێنا.

له‌وباره‌یه‌وه‌، عه‌دنان عومه‌ر، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ته‌نفیزی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان  بۆ (هه‌واڵ) وتی:” وه‌كو نوێنه‌ری كه‌ركوك به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی هه‌ر هێرشێكم بۆ سه‌ر كه‌ركوك و پیرۆزییه‌كانیم و به‌ توندی مه‌حكومی ده‌كه‌م “.

وتیشی “ ده‌بێت لایه‌نه‌ په‌یوندیداره‌كان  سنورێك بۆ ئه‌و پێشیلكاریانه‌ دابنێن و رێگری بكه‌ن له‌ ته‌شه‌نه‌كردنی، ئه‌گینا ئاكامی خراپ ده‌بێت و وه‌كو كه‌ركوك هه‌ڵویستمان ده‌بێت “.

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو:”  با ئێمه‌ وه‌رزش بكه‌ینه‌ پردێك بۆ  له‌ یه‌كتر نزیكبوونه‌وه‌ نه‌ك بۆ دابڕان و په‌ره‌ته‌وازه‌یی “.

لای خۆشیه‌وه‌ حه‌ربی خالد، سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی كه‌ركوكی لیژنه‌ی ئۆَڵۆمپی عێراق وتی:” دژی هه‌ر جۆره‌ سویاتیكردنێكم به‌ پیرۆزییه‌كان و هه‌مووتاكه‌كان”.

وتیشی:”كه‌ركوك زۆر له‌وه‌ پیرۆزترو گه‌وره‌تره‌ له‌ په‌یجێكدا سوكایه‌تی پێبكرێت “.

هه‌روه‌ها وتیشی “ ئێمه‌ له‌كه‌ركوك سه‌رباری جیاوازی بۆچونی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی، به‌ڵام وه‌رزشمان كردۆته‌ چه‌ترێك بۆ نزیكردنه‌وه‌ی وه‌رزشكاران، نه‌ك بۆ دژایه‌تیكردن و سوكایه‌تیكردن كه‌ له‌ كه‌لتوری وه‌رزشكارانی كه‌ركوكدا بوونی نیه‌ “.

حه‌ری خالید ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو:” وه‌رزشی كه‌ركوك به‌شێكی گرنگی وه‌رزشی كوردستانه‌و نابێت وه‌رزش بكرێته‌ ئامرازێك بۆ مه‌رامی سیاسی و ده‌ستخۆشی له‌ یانه‌ی سۆرانیش ده‌كه‌م كه‌ روونكردنه‌وه‌یان له‌و باره‌یه‌وه‌ دا “.

عه‌دنان عه‌بدولڕه‌حمان، ئه‌ندامی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستانیش له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت  وتی “ وه‌كو یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كه‌ركوك به‌ به‌شێكی كوردستان و وه‌رزشه‌كه‌ی به‌ به‌شێكی وه‌رزشی كوردستان ده‌زانین بۆیه‌ له‌م وه‌رزه‌دا سووربوین له‌سه‌ر به‌شداری پێكردنی یانه‌كان و ئه‌نجامدانی چالاكیه‌كانمان له‌كه‌ركوك “.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان راشیگه‌یاند “ وه‌كو یه‌كێتی تۆپی پێ له‌ دژی  هه‌موو جۆره‌ توندتیژی و سوكایه‌تی و ڕه‌گه‌زپه‌رستییه‌كین له‌ ناو یاریگاكان و هه‌ر جۆره‌ پێشێلكارییه‌ك كرابێت و به‌ فه‌رمی ئاگادار كرابێتینه‌وه‌ ئه‌وا هه‌ڵسوكه‌وتی یاساییمان گرتۆته‌به‌ر “.

عه‌دنان عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو:” پیوه‌ندیمان به‌ یانه‌ی سورانه‌وه‌ كرد بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌،  ویڕای داوای لێبوردن ئه‌وانیش ئه‌و كاره‌یان مه‌حكوم كرد”.

عه‌دنان عه‌بدڵڕه‌حمان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:” چالاكیه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بۆ ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان و نزیكتركردنه‌وه‌یانه‌وه‌ له‌ یه‌كتر .

موزه‌فه‌ر نوری راهێنه‌ری یانه‌ی خاك-یش وتی “   وه‌كو تیپی یانه‌ی خاك كه‌ یاریزانانه‌كانی  له‌سه‌رجه‌م  پێكهاته‌كانی شاره‌كه‌ پێكدێت  هه‌موو جۆره‌ سووكایه‌تییه‌ك ڕه‌تده‌یكه‌نه‌وه‌ “ .

وتیشی “ بڵاوكراوه‌كه‌ی ئه‌و په‌یجه‌ كاریگه‌ری زۆری له‌ ده‌روونی یاریزانه‌كانمان و  هانده‌رانیش هه‌بووه‌ ، به‌و هیوایه‌ی بتوانین به‌ باشترین  شێوه‌ برینه‌كانی ئه‌و بڵاوكراوه‌یه‌ ساڕێژ بكه‌ین”.

‌ 583 جار بینراوه‌
2/16/2019 1:52:18 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved