نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  عێراق
لە ناوچە ئازادكراوەكان رووبەرێكی زۆری گەنم و جۆ چێنراوە
هەواڵ

وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق رایگەیاند: لە ناوچە ئازادكراوەكانی هەر پێنج پارێزگاكەی (نەینەوا، كەركوك، سەڵاحەدین، ئەنبارو دیالە) تێكڕای رووبەری كشتیاری بەرهەمی گەنم گەیشتۆتە ( 4620720) دۆنم و  بەرهەمی جۆش (3316157) دۆنم . 
لە بەیاننامەیەكی وەزارەتی كشتوكاڵدا، ساڵح حەسەنی وەزیری كشتوكاڵ دەڵێت: وەزارەتەكەیان ئامادەیە كەرتی كشتیاری لەناوچە تازە ئازادكراوەكان پەرەپێبدات، چونكە رووبەرێكی بەپیت و جێی بایەخی بەرهەمهێنانی دانەوێڵەیە بە تایبەت گەنم و جۆ.
بەپێی بەیاننامەكە ناوبراو دەڵێت: وەزارەتەكە بەردەوامە لە پڕۆگرام و پلانەكانی پەرەپێدانی كەرتی كشتیاری و بەرفراوانكردنی ناوچەكەو دابینكردنی مەرجەكانی ئاودان و پەیین و دەرمانی نەخۆشی و دژەكوللەو سن بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتوودا بەرهەمی زیاتریان هەبێت. 
وتیشی:” وەزارەتەكە كار بۆ پێشكەوتنی كەرتی كشتیاری دەكات لە رێگەی بەرنامەی زانستی هاوچەرخ و تەكنیكی نوێ بۆ تێچووی بەرهەم و پێداویستی كە ئەركی جوتیاران سوكتردەكات بۆ ئەوەی خزمەتی زیاتر بە پرۆسەی كشتیاری بكرێت و ئاسایشی خۆراك و پیشەسازی خۆراك ببێتە پاڵپشتێك بۆ پتەوكردنی ژێرخانی ئابووری نیشتمانی”.

‌ 516 جار بینراوه‌
2/23/2019 11:05:44 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved