»  عێراق
دەستەی دەستپاكی پەرلەمان: بێڕێزی بە سامانی عێراق دەكرێت و گەندەڵی بۆتە كولتور
هەواڵ

كازم سەیادی ئەندامی لیژنەی دەستپاكی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: بێڕێزی زۆر بە سامانی عێراق دەكرێت و گەندەڵی بۆتە كولتوور، روونیشیكردەوە لە قۆناغی داهاتوودا هەر یەك لە وەزیری نەوت و سەرۆكی دیوانی وەقفی شیعی لەسەر فایلی گەندەڵی لە ناو هۆڵی پەرلەمان  لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەكرێت.
سەیادی وتیشی: بێرێزی زۆر بە سامانی وڵاتەكە دەكرێت لە كاتێكدا میللەتەكەمان لە سادەترین مەرجەكانی ژیان بێبەشكراون، چونكە گەندەڵی لە زۆربەی جومگەكانی حكومەتدا لەسەر ئاستی سیاسی و كارگێڕی و دارایی تا دەگاتە بچوكترین فەرمانبەری دەوڵەت وەك كولتوورێكی خراپ بوونی هەیە. 
ئەندامی لیژنەی دەستپاكی وتیشی:” دەوڵەت ناتوانێت خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەكان بۆ هاوڵاتییان دابینبكات ، چونكە زۆر بەدژواری رووبەڕووی گەندڵی دەبێتەوەو حیزبە سیاسییەكان هەموو داهاتەكانیان دزیوەو هاوڵاتیانیان بە برسێتی و بێ خزمەتگوزاری جێهێشتووە.
سەیادی ئاماژەی بەوەشكرد: لە قۆناغی داهاتوودا هەریەك لە تامر غەزبان  وەزیری نەوت و عەلا موسەوی سەرۆكی دیوانی وەقفی شیعی بە مەبەستی كردنەوەی فایلی گەندەڵی لەسەریان بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێن.          

‌ 373 جار بینراوه‌
2/23/2019 11:07:04 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved