نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  عێراق
بودجەی 2019 بەشی چواریەكی پێداویستییە تەندروستییەكانی عێراق ناكات
هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئامادەكاری بەرنامەیەكی تایبەت دەكات بۆ ئاسایشی دەرمان و رێگەگرتن لە هەر دەواو دەرمان و پێداویستییەكی پزیشكی كە بە نایاسایی دێتە ناو وڵاتەوە. 
محەمەد غافل بەرپرس لە بەشی راگەیاندنی وەزارەتەكە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:”بەهۆی كەمی پشكی دارایی وەزارەتی تەندروستی كە (5%)ـی پێداویستیەكان پڕناكاتەوە عێراقی دووچاری روبەڕوبونەوەیەكی مەترسیداری تەندروستی كردۆتەوە”. 
ناوبراو وتیشی:” وەزارەتەكەمان ساڵانی پێشوو چەندین داواكاری بەرزكردۆتەوە بۆ ئەوەی پشكی دارایی بەرزتربكرێتەوە، بەڵام ئەنجومەنی وەزیران هیچ وەڵامدانەوەیەكیان بۆ ئەو مەبەستە دەرنەبڕیوە، ئەمەش كاری كردۆتە سەر ئاستی خزمەتگوزارییەكان و دابینكردنی پێداویستیەكان بە تایبەت داودەرمان، چونكە ئەو بڕە بودجە تەرخانكراوە  هەر بەشی چواریەكی پێداویستییەكانی ئەمساڵ دەكات”.
غافل وتیشی: لە هەشتاكانی سەدەی رابردوو بەرهەمە ناوخۆییەكان دەگەیشتنە (20%)ـی پێداویستیەكان، بەڵام ئێستا ناگاتە (7%) و .. روونیشیكردەوە ماوەیەكە وەزارەتی تەندروستی بە پلانەكانی خۆیدا دەچێتەوەو لێكۆڵینەوەی قووڵ بۆ دۆخی ئێستای دابینكردنی دەرمان ئەنجامدەدرێت.
بەرپرسەكە سەبارەت بە كوالێتی دەرمانەكان ئاشكراشیكرد” 3000جۆر دەرمان لە كۆگانی عێراق هەن كە (525) جۆریان بە رەسمی تۆماركراون و وەزارەت لەبەر كەمی بودجە ناتوانێت هەموو پێداویستیەكان پڕبكاتەوە، بۆیە دەبێت میكانیزمی تر بۆ پڕكردنەوەی پێداویستیەكان بدۆزینەوە، وەك بەشداریپێكردنی كەرتی تایبەت لەگەڵ چەند باڵێكی وەزارەتی تەندروستی و چاودێریكردنی هاوردەكردنی دەرمان بەشێوەی چڕوپڕتر. 
ناوبراو جەختیشی كردەوە بە پشتبەستن بە پسپۆرانی ناوخۆو بیانی بۆ خوێندنەوەی یەك لەدوای یەكی سیستمی تەندروستی چارەسەركردنی كێشەكان بە زووترین كات و نەهێشتنی قۆرخكاری بەهۆی بۆشایی داراییەوە كە ئێستا یەكێكە لە گرفتە هەرە گەورەكان.  

‌ 683 جار بینراوه‌
2/23/2019 11:10:17 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved