نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کاتژمێر یازدە
لیستێكی نوێ‌
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە


دوای رووخانی دكتاتۆریەت و نووسینەوەی دەستورو دەسپێكی پڕۆسەی سیاسی لە عێراقی نوێدا، ساڵی 2005 یەكەم هەڵبژاردن و كە تا ئێستا دواهەمین هەڵبژاردنە بۆ ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و تیایدا كورد زۆرینەی كورسیەكانی ئەو ئەنجومەنەی دەستەبەركرد، بە بردنەوەی (26) كورسی لەكۆی (41) كورسی بەرانبەر بە (9) كورسی بۆ توركمان و (6) كورسی بۆ پێكهاتەی عەرەبی. 
لە ساڵی 2005ـەوە تا (16)ـی ئۆكتۆبەری 2017 عەرەبەكان بە (6) كورسی و توركمانەكان بە (9) كورسییەوە بەرەنگاری زۆرینەی كورد بوونەوەو لەو ئەنجومەنەدا بە كەمی كورسیەكانیانەوە ململانێی سەختی خۆیان دەكردو لەگەڵ ئەو هەموو فشارەی كوردیش كە لەسەریان بووە نە ئامادەبوون دەسبەرداری ئەنجومەنەكە بن و نە شارەكەیان بەجێهێشت، سەربەرزانە داكۆكییان لە خەڵكی خۆیان دەكرد.
لەدوای رووداوەكانی ریفراندۆم و ئۆكتۆبەرەوە زۆرینەی كوردی بۆتە هۆكاری پەكخستنی ئەنجومەنی كەركوك و مانەوەی دۆخی نەخوازراوی شارەكە بەمشێویەی ئێستا. 
بەهۆی نەزانین و تێنەگەیشتن لە سیستمی هەڵبژاردن كاتێك ئەو لیستە تەوافقییە داخراوە بەناوی لیستی (برایەتی) دروستكراوە، رەچاوی ئەوە نەكراوە كاتێك بە هەر هۆكارێك هەر ئەندامێك ئەنجومەن جێ دەهێڵێت شوێنەكەی چۆن پڕدەكرێتەوە، لەماوەی (14) ساڵی رابردوودا ژمارەیەك ئەندامی یەكێتی بە هۆكاری جیاواز لە ئەنجومەن نەماون و شوێنەكانی هەموویان بە ئەندامانی پارتی پڕكراوەتەوە تا گەیشتۆتە ئاستێك ئێستا (26) ئەندامەكەی لیستی برایەتی بەمشێوەیەن: (12) پارتی، (7) یەكێتی (3) یەكگرتوو، (4)ـەكەی تریش خۆیان بە سەربەخۆ ناودەبەن، نیوەی ئەندامانی ئەم لیستە (12) پارتی و (1) یەكگرتوو كە سەرۆكی ئەنجومەنەكە بوو بە وەكالەت كەركوكیان بەجێهێشتوەو نە دەگەڕێنەوە كەركوك و نە كۆدەبنەوەو نە رێگەدەدەن ئەنجومەن كۆببێتەوە، بەمەش كەوتوونەتە خزمەتی ئەجێندایەكەوە كە دەیەوێت دۆخی كەركوك وەك خۆی بهێڵێتەوە تا هەڵبژاردنی ئاییندە كە بڕیارە لە نۆڤەمبەری داهاتوودا ئەنجامبدرێت، ئەویش ئەگەر ئاستەنگی تری نەخرێتە پێش. 
(7) ئەندامەكەی یەكێتی سەربەرزانە لەكەركوك ماونەتەوەو سەرسەختانە بەرگری لە كۆمەڵانی كوردی كەركوك دەكەن لەكاتێكدا لیستەكەیان پشتی تێكردوون و شارەكەو ئەنجومەنەكەشیان بۆ قەدەرێكی ناروون بەجێهێشتووە، دوا هەڵوێستی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەمەڕ كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان و پێكهێنانی حكومەتی هەرێم و بەستنەوەی پرسەكانی بەغداو كەركوك و هەرێم لە یەك پاكێچدا هەڵوێستێكی دروست و پشتیوانی لێكراوە لەلایەن جەماوەری یەكێتی بە گشتی و كوردی كەركوك بە تایبەت... 
یەكێتی بەم هەڵوێستەی لەسەر كەركوك و سوربوونی لەسەری، هەموو هەوڵەكانی پارتی بۆ ناشرینكردنی یەكێتی لە كەركوك و لەسەر پرسی كەركوك سفر كردەوەو جارێكی تر جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە لەناو كورددا تەنها یەكێتیە خاوەندارێتی ئەو پرسەی لە ئەستۆی خۆی گرتووە. ئەوانەی خۆیان بەخاوەنی شارەكە دەزانن ئەوانەن سەرباری هەموو فشارێك و لە هەموو دۆخێكی نەخوازراودا ئامادەنین شارەكە جێبهێڵن و جەماوەری خۆیان گورگان خوارد بدەن.
هەر تەماشای (6) عەرەب و (9) توركمانەكە بكەن لە (2005)ـەوە تا (2017) چۆن مانەوەو بەرگریان لە خواستەكانی خۆیان و داكۆكیان لە خەڵكەكەی خۆیان كرد.. شەرم بیانگرێ!!  
بۆیە پێمباشە (7) ئەندامەكەی یەكێتی و هەر كەسێك لە (2) ئەندامەكەی یەكگرتوو یان (4) ئەندامە سەربەخۆكە كە لەگەڵیدا دێن لیستێكی تازە پێكبهێنن و لەژێر ناوێكی تازەدا رایگەیەنن و لەگەڵ پێكهاتەكانی دیكەدا كە لە هەموو دۆخێكدا لە ئەنجومەنەكە ماونەتەوە، گفتگۆی جدی بكەن و بگەنە ریكەوتن بۆ دەربازكردنی شارەكە لەو قەیرانەی تێی كوتووە،  چونكە چیتر مانەوەی ئەندامانی یەكێتی لەناو ئەو لیستەی ناوی (برایەتی) لێنراوە، هەرچی بێت بەس (برایەتی) نییە.. شەرمهێنەرە.







‌ 809 جار بینراوه‌
2/23/2019 11:11:36 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved