نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  وتاری هەفتە
بڕیارێكی بەڕواڵەت دڵخۆشكەرو مەترسیدار لەناوەڕۆك
بورهان حاجی سلێمان


بەپێی نوسراوێكی راكان جبوری پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك بێت كە پێش نزیكەی مانگێك دەرچووەو چوارشەممەی رابردوو لەڕاگەیاندنە كوردییەكاندا بڵاوكراوەتەوە؛ بە فەرمانی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران و هەندێ وەزارەتی پەیوەندیدار بە وزەو نەوت و كاروباری دارایی و پشەسازی و چەند بوارێكی دیكە، چیتر (پارێزگاری كەركوك) یان بریكارەكەی بۆیان نییە، واژۆ لە سەر نووسراوی تایبەت بە گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەكان و ئاسن و كۆمپانیا نەوتییەكان و چەندین بواری دیكە بكەن.
بڵاوبوونەوەی ئەو نوسراوە وەكو هەر شتێك كە بۆنی دژایەتیكردنی راكانی لێبێت، خەڵكی كەركوك بەتایبەتی نوخبەی رۆشنبیرو سیاسی شاگەشكە كردووە، بێگومانم ئەگەر لە ترسی دەستبەسەراگرتنی چەكەكان نەبوایە، لە خۆشیدا شەوی بڵاوبوونەوەی نوسراوەكە، ئاسمانی كەركوك دەبوو بە چراخانی فیشەك! چونكە لە راستیدا ئێستا ئێمە لە كەركوك وەكو توركمانە توندڕەوەكانمان لێهاتووەو بە بێگوێدانە قەبارەی زیانەكانی خۆمان و دەرهاویشتەكانی، هەر بڕیارێك كە دەردەچێت و هەندێك زیانی نەیارەكانمانی تێدابێت، پێی خۆشحاڵ دەبین و هەناسەیەكی ئاسوودەیی دەدەین!
تەماشاكەن ئەو فەرمانانە باس لەرێگریكردن لە پرۆسەی تەعریب و تاكڕەوی لەئیدارەدان و ریشەكێشكردنی كورد لەفەرمانگەكانی شارەكە ناكات كە كێشەی گەورەی كوردە لەشارەكە.. با هەڵوەستەیەك لەسەر تەوقیتی بڕیارەكە بكەین و بپرسین بۆچی حكومەتی عێراق لەماوەی ساڵ و نیوی رابردوودا دەستی راكانی لەشارەكە واڵاكردووە تا چی بوێت بیكات؟ بۆچی ئەم بڕیارە لەم كاتەدایە كە لەلایەك لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان نزیك دەبینەوەو لەلایەكی دیكەوە فشارەكان بۆ راستكردنەوەی دۆخی كەركوك لەهەر كاتێك توندتربووە، لەهەردوو حاڵەتەكەشدا واتای راكێشانی بەڕەكەی ژێر پێی راكان جبوری و دانانی پارێزگارێكی كورد بۆ كەركوك دەگەیەنێت؟ بۆیە لەئێستاوە حكومەتی عێراق دەیەوێت، دەسەڵاتەكانی پارێزگاری كەركوك كەمبكاتەوە، چونكە ئەگەر ئەم بڕیارە ئێستا نەدرایەو بۆ ئەو كاتە هەڵگیرایە كە گۆڕانكاری بكرایە، ئەوە هەڵایەكی گەورەی بەدوای خۆیدا دەهێنا بەواتایەكی دیكە ئەو كراسە بۆ كورد دووراوەو پارێزگاری ئێستا تەنها بەئیستیعارە لەبەری دەكات!
دەبێت كورد ئەوە بزانێت كە ئەو بڕیارە بۆ پاریزگاری كەركوكە وەكو پۆستێكی ئیداری، جا راكان بێت یان هەر كەسێكی دیكە، ئێمە نابێت بە عەقڵیەتی تۆڕانیزم، بڕوانێتە پێشهات و رووداوەكان، چونكە بینیمان ئەو عەقڵیەتەی ئەوان كاریان پێكرد لەپێناو زیانگەیاندن بە كورد، مافی گەلەكەی خۆشیان بە (با)دا، تاكو ئێستاش دەرهاویشتەكانی ئەو عەقڵیەتە كاریگەری لەسەر پێگەو رۆڵی توركمان ماوە، كەواتە لەبری تەقەی خۆشی دەبێت كورد كار بۆ مانەوەی شكۆی ئەو كورسییە بكات كە موڵكی كوردەو هەر بۆی دەگەڕێتەوە، چونكە ئەسڵی مەقسەد كورسییەكەیە، نەك ئەوەی ئێستا بەشێویەكی كاتی لەسەریەتی.

‌ 1005 جار بینراوه‌
2/23/2019 11:12:57 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved