»  کوردستان
هەفتە هەواڵـی كەركوك
هەواڵ

لە هەفتەی رابردوودا چەندین رووداوی كوشتن و دزین و تیرۆر لە ناوچە جیاجیاكانی شاری كەركوك روویانداوە، لە گۆشەی هەفتە رووداوی كەركوك، پوختەی رووداوەكان ببینە.

* رۆژی چوارشەممەی رابردوو، 14/2/2019،  بنكەی پۆلیسی عەدالە رایگەیاند: كەسێك بەناوی خەلیل محێدین حتاو خەلیل عوبێدی، لە ماڵەكەی خۆی لە گەڕەكی واستی بەهۆی شەڕی خێزانی و براكانیەوە، گوللەیەك بە خۆیەوە دەنێت و لە نەخۆشخانە گیان لەدەستدەدات. 
* بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوانەكانی كەركوك رایگەیاند: نووسینەگەی هەواڵگری نەهێشتنی تاوانەكانی كەركوك هاوڵاتییەك لەكاتی مامەڵەكردنیدا بەناوی (جادالله اسماعیل احمد العبیدی دەستگیر دەكەن بەوەی پێشتر یەكێك بووە لە تیرۆریستانی داعش و بەپێی مادەی چواری تیرۆر رادەستی بەشی لێكۆڵینەوەی  بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری كراوە.  
* بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری و نەهێشتنی تاوانەكانی كەركوك رایگەیاند: شانەكانی هەڵۆی زێڕین و لقی هەواڵگری و نەهێشتنی تاوانەكان لە رەحیماوە، هاوڵاتیەك بەناوی رەحیم جاسم نور تاهیر، كە خەڵكی شاری دیوانیەیە دەستگیردەكەن چونكە بە پێی بڕیاری (440ق.ع) داواكراوەو ئێستا تا كاتی دادگایی دەستبەسەردەكرێت. 
* بەرێوەبەرایەتی هەوڵگری و نەهێشتنی تاوانەكانی كەركوك نوسینگەی هەواڵگری عەرەفە لە رێگەی مەفرەزەیەكەوە لە عەرەفە (عبدالكریم ابراهیم محمحد السبعاوی) دەستگیر دەكەن كە لە مەخمورەوە لە دەستی یاسا هەڵاتبوو.

* رۆژی پێنجشەممە، 15/2/2019، بەشی پۆلیسی داقوق رایگەیاند: لە دەوروبەری گوندی خالد بن وەلید سەر بە قەزای داقوق  بۆمبێكی چێنراو بە شوانكارەیەك دەتەقێتەوە بۆتە هۆی دەسبەجێ گیان لەدەستدانی. 
* بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوانەكانی كەركوك رایگەیاند: لەكاتی چۆڵبوونی ماڵێك چەند چەكدارێكی نەناسراو هەڵدەكوتنە سەر ماڵی رائد (عبدالكریم نجم الدین محمد علی) سەر بە پۆلیسی كەركوك لەنزیك سوپەر ماركێتی (شەتوورە) و قاصەیەك دەدزن لەگەڵ  بڕی 13 ملیۆن دینار خشڵ و كلاشنكۆفی حكومی و لێكۆڵینەوە بەردەوامە.

* رۆژی هەینی، 16/ 2/ 2019، لە رێگەی سەفرەی سەربە ناحیەی ریاز چەند چەكدارێكی نەناسراو تەقە لە هاوڵاتی “جعفر علی جعفر” دەكەن كە سەر بە پۆلیسی دامەزراوەكانەو بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵدێن و ناوبراو بەبرینداری دەگوازرێتە نەخۆشخانە.
* بەرێوەبەرایەتی كاروباری بازگەكانی دەوروبەری كەركوك رایگەیاند: تاوانبارێك بەناوی صالح خلف صالح نیشتەجێی دیالە  لە بازگەی دیالە بەپێی مادەی (4)ـی تیرۆر دەستگیركراو رادەستی بنكەی پۆلیسی لەیلان كرا.
رۆژی دووشەممەی رابردوو، ١٨/٢/ ٢٠١٩، بەشی پۆلیسی داقوق رایگەیاند: لە گوندی خاشوگەی سەر بە ناحیەی رەشاد بۆمبێكی چێنراو بە سێ شوانكارەدا دەتەقێتەوەو دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی دوو كەسیان كە خەڵكی گوندی حەوتی نیسانن لە ناحیەی رەشاد.   
* بنكەی پۆلیسی رەحیماوە رایگەیاند: پێشمەرگەیەكی سەر بە سكرتاریەت لە گەڕەكی تەپە دوای دەستكاری كردنی دەمانچەكەی بە هەڵە گوللەیەك بەپێی خۆیەوە دەنێت و دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئازادی. 
* بنكەی پۆلیسی عەدالە رایگەیاند:”لە فولكەی نزیك پیشانگاكانی ئۆتۆمبیل لەرێی تكریت كیسەیەكی رەش كە دوو قاپ ویسكی و كلاشینۆفێكی تێدابووەو دۆزراوەتەوەو بەرەو بەشی لێكۆڵینەوەی بنكەكە گوازراوەتەوە.
* بنكەی پۆلیسی رەحیماوە رایگەیاند: لە نزیك گەڕەكی حەمام عەلی لەناو قوتابخانەی ئەبو ئەیوب ئەنساری تەرمێكی نەناسراو دەدۆزرێتەوەو رەوانەی پزیشكی دادوەری دەكرێت لە نەخۆشخانەی گشتی كەركوك و دوای لێكۆڵینەوە دەركەوت مردنەكە ئاسایی بووەو تەرمەكەش دەگەڕێتەوە بۆ (محمد عبدالحلیم محمد) ی بە رەگەز میسری. 
* بنكەی پۆلیسی رەحیماوە رایگەیاند: بەهۆی شەڕو پێكدادن لەنێوان ئەندامانی هێزە تایبەتەكانی لیوای 18 ی فەوجی 3ی پۆلیسی فیدراڵی و لیوای (61)ـی هێزە تایبەتەكان لە گەڕەكی ئەڵماس نزیك های ستی چوار كەس لە پۆلیسی فیدراڵی بریندار دەبن و دەگوازرێنەوە نەخۆشخانەو سكاڵا لەهەردوو لایەنەوە تۆمار كراوە.
* بەشی گەشتیاری بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری و نەهێشتنی تاوان لە كەركوك رایگەیاند: لە هۆتێلی یوسف لە شەقامی ئەتڵەس تەرمی كەسێك بەناوی (هادی مەهدی ساڵح) دۆزراوەتەوەو بەپێی وتەكانی خاوەن هوتێلەكە مردنەكە ئاسایی بووە، تەرمەكە دەگوازرێتە  پزیشكی دادوەری. 
* ببنكەی پۆلیسی ئازادی كەركوك رایگەیاند: دوو كەس لە موسەڵالەبەردەم بارەگای جەبهەی توركمانی بەهۆی ناكۆكی و شەڕی نێوانیانەوە لە پێكدادانێكدا هەردوو لابریندار دەبن و دەگوازرێنەوە نەخۆشخانەو لێكۆڵینەوە بەردەوامە. 
* بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری و نەهێشتنی تاوانەكانی كەركوك رایگەیاند: لە بازگەی سەرەكی چوونە ناو هەولێر تاوانبارێكی خەڵكی خالدیەی شاری ئەنبارو ئێستا نیشتەجێی كەركوك بەناوی (ایوب جاسم محمد دلێمی) بە پێی مادەی چواری تیرۆر دەسگیر دەكەن و رادەستی بەرێوبەرایەتییەكەی دەكەن. 
رۆژی سێشەممەی رابردوو، 19/2/2019، بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوانەكان رایگەیاند: ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكاب، لە گەرەكی غەرناتە لەبەردەم ماڵی هاوڵاتی (فارس رەوەن حسین) دەدزرێت، شێوەو وردەكاریەكان دەدرێتە بازگەكان و لایەنی پەیوەندیدار بە مەبەستی زانیاری. 
* بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوانەكانی كەركوك رایگەیاند: لە گەڕەكی بەعسی خوارووی شارەكە چەند كەسێكی نەناسراو هەڵدەكوتنە سەر ماڵی مامۆستایەكی زانكۆ بە ناوی (عەلی عیدان) و بڕی (000 30 $)ـی ئەمریكی دەدزن و هەڵدێن. 
* بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری و نەهێشتنی تیرۆری كەركوك رایگەیاند:  مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی عروبە لە شەقامی گشتی (قادسیە ) بەپێی مادەی چواری تیرۆر كەسێك بەناوی ابراهیم رەمەزان محمد دەستگیر دەكەن كە پێشتر لەموسڵەوە هەڵاتووەو سەر بە چەتەكانی داعش بووە.   
* بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری و نەهێشتنی تیرۆری كەركوك رایگەیاند: تیرۆرستێكی هەڵاتوو لە قەزای حەویجەوە بەناوی عەبدوڵا ئەحمەد ساڵح لە گەڕەكی الحریە لەلایەن بنكەی پۆلیسی العروبەوە بە پێی مادەی چوای تیرۆر دەسگیر دەكرێت.



‌ 400 جار بینراوه‌
2/23/2019 11:25:47 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved