»  کوردستان
زەویە كشتوكاڵیەكانی شوان و قەرەنجیر و پردێ و حەویجە بۆ خاوەنەكانیان دەگەڕێندرێنەوە
هەواڵ

لەكۆبونەوەی تایبەت بە چارەسەركردنی كێشەی زەویە كشتوكاڵیەكانی پارێزگای كەركوك، لیژنەكە بریاریدا بە گەڕانەوەی زەویە كشتوكاڵیەكانی  شوان و قەرەنجیر و پردێ و حەویجە بۆ خاوەنە رەسەنەكانیان، پەرلەمانتارێكیش رایدەگەیەنێت:”ئەم هەفتەیە كێشەی زەوییەكانی داقوق و دوبز و لەیلان و تازە و بەشیریش چارەسەر دەكرێن”. 
جەمال شكور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەوال)، رایگەیاند:”لەم هەفتەیە كێشەی سەرجەم زەوییە كشتوكاڵیەكانی داقوق و دوبس و لەیلان  و تازە و بەشیر چارەسەر دەكرێن و دەگەرێنەوە بۆ خاوەنە رەسەنەكانی خۆیان”، ئەوەشیخستەروو:”بریارەكە لەم چەند رۆژە دەردەچێت و گەر هەر كێشیەك یان نادادپەروەریەكی تێدابوو ئەوە جارێكی دیكە ئێمە كۆبونەوە دەكەین و چارەسەری گونجاوی بۆ دەدۆزینەوە”. 
بەوتەی ئەو  ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە كۆبونەوەی چوارشەممەی رابردوویش بریاری ئەوەدراوە كە هەریەكە لە زەویەكانی سنوری شوان و قەرەنجیر و پردێ و حەویجە گەرایەوە بۆ خاوەنەكانی پێشوویان و بەهیچ شێوەیەك كەسانی دیكە ناتوانن بچنە سەر ئەو زەویانە ئەگەر نا بەپێچەوانەوە توشی لێپرسینەوەی یاسایی دەبن، باسی لەوەشكرد:”لەمساڵییشدا كە پلانی كشتوكاڵی و وەرگرتنی پێداویسیتەكانی وەكو كیمیا و پێداویستیە كشتوكاڵیەكانی دیكە ئەو زەویە كشتوكالیانە دەگرێتەوە”، وتیشی:”سەرجەم ئەو ئیمتیازاتانەی بۆ زەویە كشتوكاڵیەكان و جوتیاران دێت ئەو زەویانەش دەگرێتەوە و  زەویەكانی سنوری كەركوكی لێ بێبەش ناكرێن”. 

‌ 409 جار بینراوه‌
2/23/2019 11:31:56 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved