نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
 1200 دامەزراندن لە كەرتی پەروەردە بۆ شاری كەركوك دانراوە
هەواڵ


تاكو ئێستا وەزارەتی پەروەردە لەسەر دەستنیشانكردنی میكانیزمێك بۆ دامەزراندن لەسەر پشكی وەزارەتەكەی یەكلایی نەبۆتەوە، پەرلەمانتارێكیش رایدەگەیەنێت:"1200 دامەزراندن بۆ شاری كەركوك دانراوە". 
مەریوان نادر، ئەندامی لیژنەی پەروەردە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:"ئەو دامەزراندنەی كە بۆ پەروەردە دانراوە، لەسەر بابەتی رێكخستن و چۆنیەتی دابەشكردنی ماوە بۆ ئەوەی رێكەوتنی لەسەر بكرێت و دواتر رابگەیەندرێت"، ئەوەشیخستەڕوو:"دامەزراندنەكە بۆ شاری كەركوك وابڕیارە 1200 پلە بێت". 
ئەو ئەندامەی لیژنەی پەروەردە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، راشیگەیاند:"سەردانی وەزارەتی پەروەردە دەكەین بۆ ئەوەی پشكی كورد تێیدا بەپێی ئەو پێداویسیتانەی بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی كوردی لە كەركوك هەیەتی تێیدا جێگیر بكرێت".
مەریوان نادر، ئاماژەی بەوەشكرد:"لە پێشوشدا نوسراومان بۆ حكومەت كردووە كە تایبەتەمەندی بدات بە شاری كەركوك لە بابەتی دامەزراندنداو راگرتنی یەكسانی لە نێوان قەزاو ناحیەكان  بۆ مەبەستی دامەزراندن"، وتیشی:"داوامانكردووە هەر بەشێك لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەركوك بەپێی پێداویسیتییەكانی و رەچاوكردنی بەشەكە دامەزراندنی بۆ دابنرێت". 
بەوتەی ئەو ئەندامەی لیژنەی پەروەردە، تا ئێستا وەزارەتی پەروەردە چۆنیەتی و ئالیەتی دابەشەكردنی ئەو 1200 پلە وەزیفیەی نەخستۆتە بواری جێبەجێكردنەوە.
 

‌ 772 جار بینراوه‌
2/23/2019 11:33:48 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved