»  کوردستان
رێكخراوی بەدر پێشنیاری ئیدارەیەكی هاوبەشی كاتی بۆ كەركوك دەكات
هەواڵ

 بەرپرسێكی رێكخراوی بەدر لە شاری كەركوك، پێشنیارێك بۆ ئیدارەدانی هاوبەشی شارەكە تا ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەخاتەڕوو و دەڵێت:"پێویستە ئیدارەیەكی هاوبەش پێكبهرێنرێت".
لەگەرمەی جووڵەی سیاسی كە لە هەرێمی كوردستان بۆ بەستنی كۆبوونەوەی پەرلەمان و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت و سەرهەڵدانی ناكۆكی نێوان یەكێتی و پارتی لەسەر كەركوك چۆنیەتی چارەسەركردنی ئەنجومەنی پارێزگاو دانانی پارێزگارێكی نوێ بۆ شارەكە، محەمەد مەهدی بەیاتی بەرپرسی باكوری رێكخراوی بەدر جەختیكردەوە كە هەوڵەكانی بەدر سەبارەت بە كەركوك بە ئاراستەی سەقامگیری سیاسی و ئەمنی و كۆمەڵایەتییە. 
بەیاتی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەستی (هەواڵ) كەوتووە رایگەیاندووە:"پێویستە رێككەوتن لە دابەشكردنی پلەو پۆست لە سەرووی چارەسەریەكانەوە بێت و هەر ئاراستەیەك دەبێتە هۆی دووبەرەكی نانەوە لەلای ئێمەوە رەتدەكرێتەوە". 
ناوبراو وتیشی:" باشترین چارەسەریش بۆ ئیدارەی شارەكە تا كاتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان، ئیدارەیەكی هاوبەشی كاتی بێت".
لەلایەكی تریشەوە ئەرشەد ساڵحی سەرۆكی بەرەی توركمانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی:" پێداگری لە هەمان داواكاری پێشوومان دەكەینەوە سەبارەت بە دانانی كەسایەتییەكی توركمان بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك". 
 

‌ 526 جار بینراوه‌
2/23/2019 11:35:41 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved