»  کوردستان
ئەنجومەنی قەزای حەویجە: ئەو پرۆژانەی پارێزگار باسی دەكات زۆربەیان راست نین و هەندێكیان لەسەردەمی ئیدارەی پێشوو جێبەجێكراون
هەواڵ

ئەندامێكی ئەنجومەنی قەزای حەویجە وتەكانی راكان جبوری سەبارەت بەو پرۆژانەی ئەنجامدراون رەتدەكاتەوەو بۆ هەواڵ دەڵێت "ئەو پرۆژانەی پارێزگار باسی دەكات زۆربەیان راست نین و هەندێكیان لەسەردەمی ئیدارەی پێشوو جێبەجێكراون".
راكان سەعید، پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك، لە توێژینەوەیەكی مەیدانی ئیدارەی پارێزگاكەو لە كۆبونەوەیەكدا لە بەغدا، رایگەیاندبوو، 300 پرۆژە بۆ ناوچە زیانلێكەوتوەكان ئەنجامدراوە و  70% ئاوارەكانیش بۆ حەویجە گەڕاونەتەوە.
سەبارەت بەو وتارەی جبوری، ئەحمەد خورشید، ئەندامی ئەنجومەنی قەزای حەویجە، لە لێدوانێكدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:"سەبارەت بە گەڕانەوەی 70% ئاوارەكانی حەویجە راكان سەعید راستی نەكرد، بەتایبەت هاوڵاتیانی ناو قەزاكە بەو رێژە زۆرە نییە"، ئەوەشیخستەڕوو:"ئەو پرۆژانەی باسیش دەكرێن زۆربەیان راست نین، بەڵكو هەندێك خوێندنگە هەیە لەسەردەمی ئیدارەی پێشوو جێبەجێكراون". 
بەوتەی ئەندامەی ئەنجومەنی قەزای حەویجە، هیچ پرۆژەیەكی گرنگ جێبەجێنەكراوە وەك ئەوەی راكان سەعید باسی دەكات كە شایەنی باس بێت، هەروەها باسی لەوەشكرد:"ئەوەی دەبینرێت لە ناو قەزاكە كەمتر لە 40% هاوڵاتیان گەڕاونەتەوە و لە دەرەوەی قەزاكەش كەمێك لەو رێژەیە زیاترە". 
ئەحمەد حاجی خورشید، ئاماژەی بەوەشكرد:"مەترسی بوونی داعش هێشتا لە سنورەكە ماوەو شانەی نوستویان هەیە، بەڵام وەك رابردوو ناتوانن چالاكی بكەن"، وتیشی:"ئەو هێزە نوێیەی هاتوونەتە حەویجە هێزێكی زۆرن و تا ئێستاش ماوەیەكی كەمە لەوێن ناتوانین بڵێن لێیان رازین یاخود نا".

‌ 481 جار بینراوه‌
2/23/2019 11:44:40 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved