»  کوردستان
لە حەوت گوندی كوردنشینی خورماتوو داعش بەئاشكرا جموجۆڵ دەكات
هەواڵ

تاوەكو ئێستا مەترسییەكانی تیرۆریستانی داعش لە سنوری خورماتوو بەڕوونی دیارن، لێپرسراوێكی یەكێتیش لە سنورەكە رایدەگەیەنێت:"لە حەوت گوندی كوردنشینی رۆژهەڵاتی قەزاكە داعش بە ئاشكرا بوونیان هەیە".
مەلا كەریم شكور، لێپرسراوی بازنەی حەمرینی یەكێتی نشیتمانی كوردستان، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:"لە رۆژهەڵاتی خورماتوو، لەسنوری گوندە كوردنشینەكان بە ئاشكرا تیرۆریستانی داعش بوونیان هەیە".
بەوتەی لێپرسراوی بازنەی حەمرینی یەكێتی نشیتمانی كوردستان، گوندەكانی قوشەلان، تاوێرەكەڵ، شۆراو، غەڕە، گوندەكانی پەڵكانە، قۆریچە لە خۆرهەڵاتی خورماتوو، كە سەرجەمیان گوندی كوردن، بە ئاشكرا داعشیان لێیە، هەروەها باسی لەوەشكرد:"ئەو داعشانە بونەتە هۆی زیانگەیاندنی زۆر بەهاوڵاتیان و شوانكاران و خاوەن زەوییە كشتوكاڵییەكان". 
مەلا كەریم شكور، ئاماژەی بەوەشدا:"داعشەكان لە پێش رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆتبەریش لە سنوری ئەو گوندانە هەبوون، بەڵام بەو شێوەیەی ئێستا ئاشكرانەبوون، ئەوەی ئێستا دەبینیرێت لە حەوت گوندی رۆژهەڵاتی قەزاكە هەن و بونەتە مایەی هەڕەشە بۆ سەر هاوڵاتیانی سنورەكە"، وتیشی:"ئەگەرچی چەند جارێك هێزەكانی هاوپەیمانان بۆردومانی تیرۆریستانیان كردووە، بەڵام ناوچەكە سەختەو تا ئێستا بوونیان ماوە". 
لێپرسراوی بازنەی حەمرینی یەكێتی ، راشیگەیاند:"لە رێگای خورماتوو -  تكریت، خورماتوو - بەغدا، ئەگەرچی رێگا سەرەكییەكان پارێزراون و بازگەی تێدایە، بەڵام پشتی رێگاكان سەرجەمیان چۆڵن و داعش بە ئارەزووی خۆیان لەو ناوە هاتوچۆ دەكەن". 

‌ 535 جار بینراوه‌
2/23/2019 11:45:29 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved