نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  چاوپێکەوتن
نابینایانی كەركوك كێشەی خوێندنیان هەیە .... عەبدولهادی حەسیب: ئێمە بوینەتە قوربانی نێوان چەكوچی هەرێم و سندانی بەغدا
ئا/ هەواڵ


عەبدولهادی حەسیب محەمەد، سەرۆكی لقی كەركوكی یەكێتی نابینایانی كوردستان، لەم چاوپێكەوتنەی (هەواڵ)ـدا، باس لە كێشەو گرفتەكانی نابینایان دەكات و هاوكات دەشڵێت:” نامەنەوێت بە چاوی بەزەییەوە لێمان بڕوانرێت، بەڵكو ئێمە داوای مافی خۆمان دەكەین”.

* كێشەو گرفتەكانی بەردەم نابینایان لە كەركوكدا چین؟
- گەورەترین كێشەی هەموو رێكخراوەكان لە كەركوك، ئەوەیە كە تەنانەت بە یاساكەی بەغداش كار ناكەن نەك بەوەی هەرێم، پارێزگاری كەركوك بڕیارێكی داوە كە بەهیچ شێوەیەك مامەڵە لەگەڵ رێكخراوەكانی سەر بە هەرێمی كوردستان نەكرێت، بەڵام ئەوە خۆی بۆخۆی یاسایی نییە لە دوو رووەوە، یەكێك لەوانە ئەوەیە ئێمە لە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم یاساكانمان وەرگرتووەو وەزارەتی ناوخۆی هەرێمیش یاساكانی لە بەغدا وەرگرتووە، یاساكانی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی هەمان یاسایەو كە وەرگێڕدراوەتە سەر كوردی و كاری پێدەكرێت، بەڵام تێناگەین لەسەر چ بنەمایەك مۆڵەتی بەغدا دەربكەین، دووەم لەو حاڵەتەدا ناتوانین نوسراوێكی رەسمی ئاراستەی هیچ فەرمانگەیەكی حكومی سەربە بەغدا بكەین، تاوەكو داواكاری بۆ رێكخراوەكان پێشكەش بكەین، ئەمەش خۆی بۆ خۆی پێشێلكردنی یاسایە لە هەردوو رووەكەوە.

* لقەكەتان چەند نابینا لە خۆدەگرێت؟
- لقەكەمان نزیكەی (300-350) نابیناو كەم بینا لە خۆدەگرێت.

* بژێوی و موچە بۆ ئەندامەكانتان بۆ دابین كراوە؟
- ئێمە بوینەتە قوربانی نێوان چەكوچی هەرێم و سندانی بەغدا، لەو نێوەندەداغ سوتاوین، لە هەرێم داوای كارتی زانیاریمان لێدەكەن و بڕی 90 هەزار مووچە بۆ كەئەمدامان دابینكراوە، لە بەغداش وەكو رێكخراوێكی سەر بە بەغدا كارت لەگەڵ ناكات، ئەوەی لە بەغداش موچەی هەبێ 100 هەزار تاوەكو بەرزترین موچە دەگاتە 125 هەزار، ئەوەش لەسەر چاودێری كۆمەڵایەتی و هەرێم و بەغدان، لە ساڵی 2010 كەوتینە هەوڵی داڕشتنی یاسایەك تایبەت بە كەمئەندامان سەر بە بەغدا ئەویش یاسای لە یاسای 38 چەند بڕگەیەك بەخۆیەوە دەبینێ، ئەوەی كە گرنگە بڕگەكانی (15 و 16 و 17و 18)یە، یاساكە لە 2013 دەرچوو و كە كەوتە ئاستی جێبەجێكردن، بەڵام تا ئێستا ئەوەی كاری پێكراوە تەنها یەك بڕگەیە ئەویش بەخێوكەرە، یەكێك لە بڕگەكانی دەڵێت هەموو كەمئەندامێك بەگشتی ئەوەی كە پێویستی بە خێوكەر بێت تەحدید كراوە بە جۆری كەمئەندامی و پێویستیان بە كەسێكە خزمەتیان بكات، ئەوانە بەخێوكەریان بۆ دەكرێت، بەخێوكەرەكە لە دوو رووەوە خۆی دەبینێتەوە یەكێكی بڕی 170 هەزار دینارە كە ئێستا كاری پێدەكرێت، بڕگەیەكی تر ئەگەر خێزانەكەی فەرمانبەر بێت بۆی هەیە لە ماڵەوە دابنیشێت و بەردەوام ئیمیتیازاتی هەبێت بە كەمێك كەمركردنەوە، لەگەڵ پێنج لەسەدی هەموو دامەزراندن و و بۆت هەیە ئۆتۆمبێل بە بێ گومرگ و رسومی ژمارەی ئۆتۆمبێل وەربگریت و بۆت هەیە ساڵی جارێك گەشت بۆ دەرەوەی بكەیت نیوەی تێچووەكەی لێوەربگیرێت لە رێگای هێڵی ئاسمانی عێراقییەوە، بەڵام ئایا تا چ ئاستێك جێبەجێكراوە، لەسەدا پێنجی ئەو یاسایە جێبەجێ نەكراوە.

* كێَشەی خوێندنتان هەیە بۆ ئەندامەكانتان ؟
- پێشتر لەسەر ئەركی خۆمان كە تاكە رێكخراوبووین لە كەركوكدا لەسەر ئەستۆی خۆمان و بە هەوڵی خۆمان بەبێئەوەی هیچ كەس هاوكاریمان بكات توانیمان سێ ساڵ خوێندنی خێرا بەڕێوەبەرین، كە مۆڵەتەكەی لە بەغداوە دەرچووە، هەرێمی كوردستانیش دانیپێداناوە ، ئەوانەی كە دەرچوونە، كە شەش ساڵ بە سێ ساڵ دەبڕن، بەڵام سێ ساڵە خوێندنگەكە داخراوە، زۆر داوامانكرد بە دابینكردنی مامۆستا بەڵام نە پەروەردەی كەركوك نە هەرێم هاوكاریمانیان نەكرد، ئێمە مامۆستای تایبەتی خۆمان هەبوو، 10 كەسمان ئێستا وا بۆ پۆلی شەشی ئامادەیی دەچن، بەپێی یاسا دوای شەشی سەرەتایی بۆیان هەیە لە ناوەندی بخوێنن ، بەغدا یاساكەی دەركردووە، بەڵام بەڕێوەبەری خوێندنگەكان كەسیان پابەند نین لەبەر ئەوەی دەڵێن ئەمە نابینایە، نەك پاڵپشتیمان ناكەن، بەڵكو رێگریش دەكەن.

*لە فەرمانگەكانی كەركوك تاچەند كارئاسانی بۆ راییكردنی مامەڵەكانتان دەكەن؟ 
- ئەوەش كێشەیەكی دیكەیە، لەسەردەمی پارێزگارەكانی پێشووی كەركوكیش داوامانكردووە، بەنوسراویش گشتاندنی بۆكراوە، بەڵام كاری پێناكرێت، رۆژانە كارمان لەسەری كردووە، ئێمە داوامانكردووە لە هەر فەرمانگەیەك دوو كەسی كەمئەندام دابمەزرێنن، هەر هیچ نەبێت مامەڵەی كەمئەندامان رایی بكات، خۆئێمە داوای شتی زۆرترمان نەكردووە، تەنها داوای مافی خۆمان دەكەین. 

* رادیۆیەكتان هەبوو، چی بەسەر هات؟
- لەبەر نەبوونی كارمەندو بودجەی تایبەت تەنها رادیۆیەك كە خۆمان دەمانویست خۆبەخشانە بەڕێوەی بەرین، بەدەر لەوە خۆتان دەزانن بودجەی تایبەتت دەوێ بۆ گاز و كۆمەڵێك شتی تایبەت پێویست بە رادیۆكە، رادیۆكە تەنها بۆ ماوەیەك وەكو تێست كاری كرد، ئەگەرنا دواتر نەمانتوانی درێژەی پێبدەین، كاتی خۆشی رادیۆكە رێكخراوێكی بیانی بۆی دابین كردین.

دوا وت؟
- ئێمە داوای ئەوەمان نەكردووە كە خەڵكی بەزەیی بە نابیناو كەمندامان بێتەوە، بەڵكو تەنها داوای مافی خۆمان كردووە، ئەگەر هاوكاریمان ناكەن رێگریشمان لێ مەكەن.





‌ 628 جار بینراوه‌
2/23/2019 11:47:43 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved