نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  راپۆرت
ئەو پرۆژانەی بۆ خزمەت و جوانكاری شار ئەنجامدراون چاك ناكرێنەوە
ئا / هاوار ستار

لە شاری كەركوكدا سەدان پرۆژەی باخچەی بچوك و شوێنی دانیشتن و حەوانەوەی هاوڵاتیان و روناككەرەوە و ستونی روناكی جوانكاری دروتسكراون لەگەڵ دەیان پەیكەر و فوارەی ئاو و سیاجی شۆستەكان بەڵام كاتێك دەشكێن و دەكرێت بڵێین بەشێكیان دەشكێندرێن كەسێك نییە چاكیان بكاتەوە، ئەم پرسە هاوڵاتیان بۆ كەمتەرخەمی خەڵك و لەهەمان كات حكومەتی دەزانن و لایەنە پەیوەندیدارەكانیش بۆ نەبوونی بودجە و كەرەستەی پێویستی دەگەڕێننەوە.
سەردار عەلی بەڕێوەبەری شارەوانی كەركوك بۆ هەواڵ وتی: "ئەو پرۆژانەی بۆ خزمەتی خەڵك و زۆرجار هەر خەڵك خۆیان دەیشكێنن یان كۆن دەبن و یانیش وەكو روناكیكەرەوەكان دەسوتێن چاكردنەوەی هەموی دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی بودجە".
وتیشی: "هەر پرۆژەیەك دروست دەكرێت پێویستی بە چاكردنەوە هەیە و بۆ ئەو مەبەستە لەزۆربەی بەڕیوەبەرایەتی و فەرمانگەكان بەشی چاكردنەوە هەیە بەڵام كە بودجە و كارمەند نەبوو سودی نییە، بۆ نمونە ئێمە 700 كارمەندی باخچەكانمان هەبوو لەبەر نەبوونی بوودجە و وەستانی موچەكانیان رۆشتن".
بەڕێوەبەری شارەوانی كەركوك ئەوەشیخستەڕوو: "ئەو بەشەی پەیوەندی بە كارەباوە هەیە پێیانمان وتوە و ئەوانیش هەمان كێشەیان هەیە و پارەی كڕینی محاویلەیەكیان نییە ئیتر روناكی شەقامەكان بەچی چاكبكەنەوە یان زیادی بكەن".
سەردار عەلی رونیشیكردەوە: "بەپێی ئەو زانیاریانەی پێمان گەیشتون ئەمساڵ داهاتی بودجەی پترۆدۆلار دێت و بۆ ئەو مەبەستەش لە پشكی خۆمان هەوڵێك دەدەین بۆ چاكردنەوە و هەڵمەتێكی باش دەكەین".
سەبارەت بەوەی هاوڵاتی كەرەستەیەكی موڵكی گشتی تێكبدات و بەئەنقەست یان بەروداوی هاتوچۆ تێكی بشكێنێت سزای سەرپێچی و بەندكردنی لەسەرە بەڕێوبەری شارەوانی كەركوك وتی: "بەڵێ بێگومان سزای لەسەرە مادی و مەعنەوی بەڵام چاودێری نییە و زۆرجاریش ئەو كارانە لەشەودا دەكرێت ئێمە پۆلیسمان ئاگادار كردوەتەوە بەڵام ئەوانیش كێشەی تایبەت بەخۆیان هەیە و كاری هەموان پەیوەستە پێكەوە".
دانیاڵ هەمەوەندی جێگری بەڕێوبەری دابەشكردنی كارەبای كەركوك بۆ هەواڵ وتی: "چاكردنەوەی هەر ستون و گلۆپێك و تەنانەت وایەر و محاویلە هەموی پێویستی بە چاكردنەوەی خێرا كەرەستەی یەدەك هەیە بەڵام هەمو ئەوانە بە بودجە دەكرێت و بودجەیەكی تەرخانكراو نییە بۆ ئەو مەبەستە".
هەروەها وتی: "ئەو كارانە دەرچوونی دەوێ و بۆ ئەمەش پێویستی بە كادر و ئالیات و سوتەمەنی هەیە كە لەوەشدا كەموكوڕیمان هەیە و ئەوانەمان نییە".
دانیاڵ هەمەوەندی باسی لەوەشكرد: "ئەو كارانە بەتەواوی رادەستی ئێمە نەكراوە و زۆرجار هەماهەنگن لە نێوان دوو بۆ سێ بەڕێوەبەرایەتی و ئەوانیش هەمان گرفتی ئێمەیان هەیە".
دەربارەی كێشەی نەبوونی روناكی لەزۆر گەڕەك و نەبوونی كارەبای فریاگوزاری جێگری بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای كەركوك وتی: "ئێمە ناتوانین بە هیچ شێوەیەك كارەبای فریاگوزاری بۆ روناك كەرەوەی ستونی شەقامەكان دابین بكەین چونكە لەروی هونەریەوە زۆری دەوێت و تێیدەچێت و لەروی بەكارهێنانیشەوە هاوڵاتی زیادەڕۆیی دەكاتە سەری و پەستان لەسەر كارەبا دروست دەبێت ئەمەش كێشەیەكی گەورەیە".

‌ 319 جار بینراوه‌
2/23/2019 11:49:08 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved