نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  شۆک
جنێودان و سوكایەتی پێكردن توندوتیژی بەرهەمدێنن
ئا/ هەواڵ


جنێودان بە مێینەو سوكایەتی پێكردنی یەكێكی ترە لە ئامرازەكانی توندوتیژی و زیاتر لە هۆكارەكانی تر پیاو بەكاری دەهێنێت بەرامبەر بە ژن، جنێودان بە مێینە كە لە كەسایەتی دەدات و برینداری دەكات پیاوان زۆرتر پەنای بۆدەبەن وەك لە شێوازەكانی تری توندوتیژی ئەوەش لەبەر هۆكاری كەمتر ئازارگەیاندنی جەستەیی بە مێینە، بەڵام زۆرتر برینداركردنی هەستەكانێتی.

ژنان جنێودان و سوكایەتی بۆ ناهۆشیاری و لاوازی پیاوان دەگەڕێننەوە بەڵام وەك پیاوێك ئاماژەی بۆ دەكات جنێودان هەڵبژاردنی رێگەیەكی سوكترە لە دەستهەڵبڕین لە ژن و ئازاردانیی و برینداركردنی، توێژەرێكیش روونیدەكاتەوە باری دەرونی كەسەكان بەگشتی لەم رۆژگارەدا دەمارگیرو توڕەن و ئەوەش هۆكارێكی سەرەكییە بۆ دەربڕینی وشەی نابەجێ.
روخۆش سدیق خانمی ماڵەو لەسەر جنێوو توڕەیی پیاو بۆ (هەواڵ) وتی: “بە ئاواتەوەم قسەیەكی خۆش لە دەمی بێتەدەرێ”.. بە بزەیەكەوە وتی: “بەیانی باشەكەی، قوزەڵقورتە”. زیاتر چووە نێو بابەتەكە و وتی: “پیاوەكەم زۆر دەم بە جنێوە و بەردەوام دەمانشكێنێتەوە، هاوسەرو منداڵ و خزم ناخوێنێتەوەو كەی دەماری گیرا دەست پێدەكات”. وتیشی: “زۆرجار دەربڕینی هەستەكانیشی هەر بە جنێوە و ئەوەی سەیرە سات و كاتی بۆ نییە”. ئەو خانمە رونیشیكردەوە: “من لام گرنگ نییە بەخۆم و بەتەنها جنێو بدات و توڕەیی خاڵی بكاتەوە، بەڵام ئەو بەردەوام وایە و لە پێش چاوی منداڵەكانیش جنێو دەدات تا ئەو رادەیەیی سوكم دەكات”. باسی لەوەشكرد: “بەجۆرێك بێ تەحەمول و دەم بە جنێوە زۆرجار بە پیرۆزیەكانم و كەسوكاریشمدا دێتەوە خوارەوە كە رەنگە هەر هیچیشم نەكردبێت”.
ئاشنا تۆفیق دەربارەی جنێودانی پیاوان وتی: “من تا لە ماڵی باوكم بووم تەنها جنێو و قسەی سوكم دەبیست، باوكم بەجیا برام بەجیا تا ئەو رادەیەی ئارەزووم كرد لێیان دوركەومەوە و هاوسەرگیریم كرد، ئێستا ئەویشی هاتە سەر”. وتیشی: “جنێودان بە نیشانەی بێدەسەڵاتی دەزانم و ناكرێت تۆ بەردێكت لەسەر بەردێ بۆ ریز نەكرێ یاخود هەڵەیەك ببینی بكەویتە جنێودان و سوكایەتی كردن و پەنجە راوەشاندن تا ئاستی دەنگ هەڵبڕین و شەڕ دروستكردن”. ئاماژەی بەوەشدا: “ژنان بوونەوەرێكی ناسكن و زوو دەشكێن هەر بۆیە جنێودانیش لە كەسایەتیمان كەم دەكات و من تەنها وەڵامم گریانە، بەڵام ژنیش هەیە هەمان شێوەی نێر بەجنێو وەڵام دەداتەوە كە ئەمەش خراپترینە”. هەروەها وتی: “پیاوان چەند زاڵبن و بەهێزبن نابێت بەسەر ژناندا دەریببڕن بە ئاسانی و ببنە مایەی نیگەرانی، چونكە ژن خۆی پیاوەتی بۆ دەردەكەوێ پێویست ناكا بە جنێو و توڕەیی و لێدانەوە زاڵێتی بسەلمێنی”. ئەوەشی وت: “لە زۆر هاوڕێم دەبیستم (پیاو بە توڕەییەوە جوانە)، ئێ باشە بەڵام نەك بە دەمپیسی و دەربڕینی وشەی نەشیاو و ئازاربەخش”.
ئارام عەلی كە خێزاندارەو باوكی دوو منداڵە بۆ (هەواڵ) وتی: “جنێودان بە بێدەسەڵاتی نابینم و بەڵكو هەڵبژاردنی رێگەیەكی كەمتر زیانبەخشە”. هەروەها وتی: “جنێو راستە دیاردەیەكی جوان نییە، بەڵام لە كاتی توڕەیی و سەرگەرم بوون هەڵبژاردنی باشترە لەوەی شت تێ بگرین و دەست بوەشێنین”. وتیشی: “بێدەسەڵاتی ئەوەنییە تۆ نەتەوێ دەست بوەشێنی و لێدان و توندوتیژی بەكاربێنی لەبری ئەوە توڕەیت بە چەند وشەیەك خاڵی بكەیتەوە”.
ئیحسان محەمەد توێژەری كۆمەڵایەتی لەسەر جنێودانی پیاوان بۆ (هەواڵ) روونیكردەوە: “پیاوان بونەوەرێكی بە خاوەن هێزو دەسەڵات ناسراون و بۆ ئەوەش ئەوانی تر لە دوای خۆیانەوە دەبینن”. هەروەها وتی: “پیاو بۆ ئەوەی زاڵێتی خۆی پیشان بدات و ئەو سیفاتە لە دەست نەدات زۆر رێگە بەكاردەهێنێت لە پێناو مانەوەی ناوەكەی ئەوەش بە هەڵبژاردنی دەیان رێگەی توندوتیژ یەك لەوانەش جنێودان و چاوسوركردنەوەیە لە ژن و منداڵیش”. وتیشی: “بێگومان جنێو دیاردەیەكی ناشارستانی و ناشرینە، بەڵام لە هەموو جیهان بەجۆرێك لە جۆرەكان بەكاردەهێنرێت وەك خاڵیكردنەوەی توڕەیی”.
ئەو توێژەرە باسی لەوەشكرد: “لەنێو كۆمەڵگە خۆرهەڵاتیەكان جنێودان زۆرترەو تەنانەت دەگاتە رادەی سوكایەتی و قسەكردن بە كەسوكار و پیرۆزیەكانی یەكتر كەئەمەش شەڕو توندوتیژی تر بەدوای خۆی دێنێت”. وتیشی: “جنێویش یەكێكی ترە لە ئامرازەكان و هۆكارەكانی تری توندوتیژی و بە گشتیش خەڵكی ئێمە توڕەیەو بارودۆخەكان كاری تێدەكات، بۆیە لە ئێستاشدا ئەو دیاردەیە زۆر بەربڵاوە”.

‌ 415 جار بینراوه‌
2/23/2019 12:20:56 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved