نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  باران
ژنێك لەسەر تەخت
ئارەزو نوری

هەڵبژاردنی ژنێك بە سەرۆك پەرلەمان بیركردنەوەیەكی ئەرێنی و پشتكردنە قۆناغێكی درێژی نەریتی پیاوسالارانەی دەسەڵاتی كوردییە، كە بڕوای وایە ئەوەی دەبێت قسەی كۆتایی و یەكلاكەرەوە بكات تەنیا پیاوە و ژنانیش ئەگەر قسەیەكیان هەبێت دەبێت لە پەراوێزی قسەی پیاوانەوە بێت.
بەدرێژایی خولەكانی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، بیر لەپێدانی پۆستی سەرۆك پەرلەمان بە ژنێك نەكراوەتەوە و پلانیشی بۆ دانەنراوە! ئێستا كە ژنێك ئەو پۆستە بە شێوەیەكی كاتی وەردەگرێت و پێش ئەویش حزبێكی سیاسی و تایەكی هاوكێشە سیاسییەكانی كوردستان دەیەوێت و بڕیار دەدات ژنێك بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان كاندید بكات، هەنگاو و بڕیارێكی گرنگ و دڵخۆشكەرە بۆ ژنانی كورد.
راستە ئەو ژنەی چووەتە سەر تەختی سەرۆكایەتی پەرلەمان لە بنەمادا هەڵبژاردەی رێكخراوەكانی ژنان نەبووە و رەنگە ئەسڵەن بەلایەوە خەبات كردن بۆ پرسی ژن بابەتی سەرەكی ژیانی نەبووبێت، بەڵام گرنگە ئەزمونی ژیانی حزبایەتی و خەباتی مەدەنی و ئیداری لە هەرێم بە بەراورد بە ناوچەكە بە تایبەتی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتیی سەرەتای قۆناغێكی نوێی دەستپێكرد، ئەو قۆناغەی كە ژن لە لوتكەی یەكێك لە پایەكانی دەسەڵاتە و چاودێرە بەسەر دەسەڵاتی جێبەجێكردنەوە.
راستە پارتی رەنگە بە دیدگایەكی قوڵی بڕوابوون بە خەباتی ژنان ئەو بڕیارەی نەدابێت، بەڵام بە گشتیی بوونی ژنێك رەنگدانەوەی ئەرێنی و سۆسیۆلۆژیانەی گەورەی لەسەر كۆمەڵگە دەبێت و رۆژانە نێرینەی ئەم كۆمەڵگەیە ژنێك لە دەسەڵاتدا دەبینین و دەنگوباسی كار و چالاكییەكانی بەر گوێیان دەكەوێت و لە كاتی پێویستدا لە دەرگای دەدەن، ئەمە خۆی لە خۆیدا گۆڕانكارییەكی گەورە بەسەر بیركردنەوەی نێرینەی ئەم كۆمەڵگەیەدا دەهێنێت، كە چیتر ژن پلە دوو و قسەی ژن قسەی پەراوێزی بڕیاری پیاوانە نییە.
ماوەتەوە ئەرك و خەمی ئەو ژنانەی لەسەر تەختی دەسەڵاتی یاسادانان دەبن و دەبێت ئەوان رۆڵە گەورەكەی خۆیان ون نەكەن و هەرچی زووە كار بۆ ئەوە بكەن، ژنان لە دەوری خۆیان كۆبكەنەوە و داوای پشتیوانی و هاوكاری لە رەوتە واقیعبینانەكەی ژنان بكەن بۆ ئەوەی بتوانن لە پێگەی خۆیانەوە خزمەتی ئەو ژنانە بكەن، كە كۆمەڵگە و تەنانەت رێكخراوە بە ناو ژنانەییەكانیش نایانەوێت ئاوڕیان لێ بدەنەوە.
پێویستە هەر جۆر بیركردنەوەو پلانێكیش لەئارادابێت كە ژنێك بوو بە خاوەنی بڕیار دوور لە هەموو گەمەیەكی سیاسی و حیزبی.. پرسی ژنان خەمێكی قوڵی ئەو بێت نەبێت بە تەڵەی یارییەكی سیاسی كە كێ ئەیباتەوەو لەو نێوەندە ژنێك بەكاربهێنرێت و قبوڵی بێت..
 چەپڵە لێدان تەنها لەبەر ئەوەی ژنێك لەو پۆستە دانراوە ئەگەر خۆی خاوەنی بڕیارو دەركردنی نەبێت و هیچ سوودێكی بۆ دۆزی ژنان نەبێت، تەنها دەست هیلاككردنەو هیچ لە رەوشی ژن ناگۆڕێ.. بۆیە گرنگە ژنە سەرۆكەكەی پەرلەمان چاو و گوێی بە رووی داخوازی و خواست و خەم و مەینەتی ژنانی كورد بكاتەوە و لە نزیكەوە چاودێری رەوشیان بكات و ئەوەندەی لە هەوڵی نوێنەرایەتیكردنی پیاوانی حزبەكەی و پیاوانی خاوەن دەسەڵات و بڕیاری حزبەكەی دەبێت، ئەوەندەش لە خەمی هاوجنسەكانی خۆی بێت و ژنێتی خۆی و مافی ژنانی هەرێم نەكاتە قوربانی بەدەستهێنانی ئافەرینی پیاوانی حزب.



‌ 542 جار بینراوه‌
2/23/2019 12:24:59 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved