»  وەرزش
دوو ناوبژیوانی كەركوك هێمای نێو دەوڵەتیان پێبەخشرایەوە
هەواڵ

 یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (فیفا) هێمای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی بەخشیەوە ناوبژیوانانی نێودەوڵەتی لە عێراق لە نێوانیاندا دوو كەركوكی هەن.
سەبارەت بە بەخشینەوەی هێمای نێودەوڵەتی پێیان، یوسف سەعید، ناوبژیوانی نێودەوڵەتی بۆ (هەواڵ ) وتی: " بەخشینەوەی هێمای نێودەوڵەتی ساڵانەی یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی دەیداتە ناوبژیوانە نێودەوڵەتیەكان  بۆ نوێكردنەوەی متمانە پێیان ". 
وتیشی:" متمانە پێبەخیشینەوە لە پای  سەركەوتنی ناوبژیوانان دەبێت لەو ئەركانەی پێیان دەسپێردرێت چ لەسەر ئاستی ناوخۆ بێت یاخود  ئاستی نێودەوڵەتی ". 
ئەو ناوبژیوانە نێودەوڵەتیەی كەركوك ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:" لە ئێستادا (6)ناوبژیوانی ناوەڕاستی یاریگاو (8) ناوبژیوانی یاریدەدەری نێودەوڵەتی لە عێراق هەن كە بەندە  وەكو ناوبژیوان ناوەڕاست و ئەمیر داود وەكو ناوبژیوانی یاریدەدەر نوێنەرایەتی كەركوك دەكەین ".
جێی ئاماژەپێكردنە دكتۆر هاوكار سالار لە یاری فوتساڵدا  هێمای نیودەوڵەتی پێ بەخشرایەوە.

‌ 404 جار بینراوه‌
2/23/2019 12:27:57 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved