نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  هەمەڕەنگ
خەندە بەنیازی پیانۆ ژەنینە
ئا / هەڵوێست كاكە وەیس

خانمە گۆانیبێژ خەندە عەبدولواحید، لەساڵی ١٩٨٧ لەكەركوك لەدایكبووەو نیشتەجێی هەمان شارە، خەندە كەركوكی دەرچووی كۆلێژی كوشتوكاڵە لەزانكۆی موسڵ و بەنیازە وەك پڕكردنەوەی كەلێنێك كە خۆی بە گرنگی دەزانێ فێری ژەنینی ئامێری پیانۆ بێت.
سەبارەت بە سەرەتاكانی خەندە بۆ دوالاپەڕەی هەواڵ وتی “ دەستپێكردنی كاری هونەریم، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو حەزە هونەرییەی كەلەمنداڵیەوە لەناخمدا هەبوە، ودواتر توانیم لەڕێی ناوەندی عەلی مەردان و سەنتەری میوزیكی ئازاد هەورامی دەستپێبكەم.
خەندە دەڵێت بەداخەوە من هیچ ئالەتێك ناژەنم بەڵام لە بەرنامەمدایە فێری پیانۆبم”.
بەپیچَەوانەی زۆربەی ئەو كچانەی لە بورای هونەردا كاردەكەن خەندە وتی سوپاس بۆ خوا من هیچ بەربەست و گرفتێكی وای نەهاتۆتە پێش شایەنی باس بێت، ئەوەشی گەڕاندەوە بۆ خانەوادەكەی كەوا پاڵپشتی بوونە.
خەندە پەیامێكی هەیە بۆ ئەو خانەوادانەی ڕێگری لە منداڵەكانیان دەكەن بۆ كاركردن لە هونەرو گۆرانی وتن و دەڵێت “ بەهیوام هیچ خانەوادەیەك ڕێگرنەبێ لەبەردەم حەز وخولیای منداڵەكانیان بۆ هونەر، چونكە هونەر پەیوەستە بەڕۆحی مرۆڤەكانەوە.
پەیامییشی هەیە بۆ گەنجان و لاوان بەتایبەتی كچان تاكو بتوانن بێنە پێشەوە بۆ كاری گۆرانیبێژی و لەو بارەیەوە دەڵێت “ پێیاندەڵێم هەرگیز كۆڵ مەدەن لەو كارەی كەخۆتان حەزتان لێیەو هەڵتانبژاردوە، بەتایبەتی گۆرانی وتن و هونەر بەگشتی بەهەموو بوارەكانیەوە”.
خەندە ئاواتخوازە گرنگی وپەرەی زیاتر بە هونەر و هونەرمەندان بدرێت، بەتایبەتی شاری كەركوك، چونكە بەڕای ئەو “دەیان هونەرمەند لەم شارەوە پێگەیشتون، و كەركوك لەسەدەی ڕابردودا بەپایتەختی ڕۆشنبیری ناسرابوو”.
لە كۆتاییدا خەندە - سوپاس و پێزانینی بۆ ڕۆژنامەی “هەواڵ هەیە كە بە بەردەوام هەوڵی بەسەركردنەوەی هونەرمەندان دەدات وهەواڵی چالاكیەكان بڵاودەكەتەوە



‌ 371 جار بینراوه‌
2/23/2019 12:44:58 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved