»  عێراق
زەوی نیشتەجێبوون بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت
هەواڵ

مەهدی عەلاق ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند:” بەپێی بڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیران لە داهاتوویەكی نزیكدا زەوی نیشتەجێبوون بەسەر هاوڵاتییانی هەموو پارێزگاكانی عێراق دابەشدەكرێت”. 
نووسینگەی راگەیاندنی ئەمانەتەكە لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایدەكات:” مەهدی عەلاق لە سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكدا جەختی لەسەر یەكخستنی راییكارییە بانكییەكان كردووە تا بە مەبەستی دروستكردنی خانووبەرە لە پرۆسەی وەبەرهێنان و بەپێی بڕگەمادەی یاسایی ژمارە (2)ـی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لە مادەی (18) ساڵی (2018)ـی یاسای گشتی قەرز بدەنە هاوڵاتیان و میكانیزمێك بۆ ئەو مەبەستە رێكبخەن”.
ناوبراو تەئكیدیشی كردەوە:”حكومەتی عێراق لە بەرنامەیدایە لە رێگەی ئاسانكاری بانكی بۆ هاوڵاتیان و پاڵپشتیكردنی پرۆژەكان هانی كەرتی تایبەت بدات و وەبەرهێنانیش كارا بكرێتەوەو بە هاوبەشی لەگەڵ كەرتی گشتیدا كارەكانیان ئەنجامبدەن و پڕۆسەی پەرەپێدان بەرەوە پێشەوە ببەن و بەپێی میكانیزمێكی یەكتا لە بانكەكان و بە ئاسانكاری لە مامەڵەی پێدانی قەرز بە هەموو هاوڵاتیان و هاوكات هەموو داراییە بانكییەكان بە پارێزراوی بمێنێتەوە”. 
ئەو ئەمینداریی گشتییە ئاماژەی بەوەشكرد: لەسەر ئەنجومەنی باڵای نیشتەجێبوون و ئاوەدانكردنەوەو شارەوانیەكانە و ئیشغاڵی گشتییە كار بۆ دابەشكردنی پارچە زەوی بەسەر هەموو هاوڵاتیانی پارێزگاكان بكەن و ئاستی داهاتی خێزانەكان لەبەرچاو بگرن و هیچ زیادەیەك نەخەنە سەر قەرزەكان.
نوسینگەكە روونیشیكردەوە:” كۆبونەوەكە داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە سەبارەت بەو پرۆژەیە تێبینیەكانیان لەمەڕ ئاسانكارییەكان تۆماربكەن و یاساو رێسای گونجاو بەپێی سیستمەكان لە خشتەیەكی كاتی دیاریكراو دابڕێژنەوە. 
جێی وتنە لەو كۆبوونەوەیەدا كە لە ئەمانەتی گشتی ئەنجامدرا، نوێنەرانی هەریەك لە لیژنەكانی پرۆسەكانی وەبەرهێنان و بانكی ناوەندی عێراقی، سنووقی نیشتەجێبوون و فەرمانگەكانی تۆماركردنی عەقاری و بەڕێوبەرانی بانكە حكومیەكانی عێراق ئامادەبوون”.
پێشەواو بابەگوڕگوڕ دادەبەزنە پلە سێ
بڕیارە رۆژی دووشەممەی 4/3/2019 جەولەیەكی دیكەی یارییەكانی گروپی یانەكانی كەركوكی خولی تۆپی پێی پلە دووی كوردستان بەڕێوەبچێت و تیایدا هەردوو یانەی كەیوان و سۆلافی نوێ رووبەڕووی یەكتر دەبنەوەو لە یارییەكی دیكەشدا یانەی شۆریجە روو بەرووی یانەی هاوكاری دووز دەبێتەوە. جی باسە هەردوو یانەی بابەگوڕگوڕو یانەی پێشەوا بە فەرمی دابەزینە ریزی خولی پلە سێی كوردستان.



‌ 336 جار بینراوه‌
3/2/2019 3:03:06 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved