»  عێراق
20 هەزار پزیشك لە عێراق هەڵاتوون


وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند:” نزیكەی بیست هەزار پزیشك لە عێراقەوە هەڵاتوون و هۆكاری سەرەكیشی كەمی مووچەو هەڕەشەی هاوڵاتیانە لەسەریان”.
سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەندراوێكی رۆژنامەوانیدا وتی: هەرچەندە ئامارێكی ورد لە مەڕ هەڵاتنی پزیشكانەوە نییە، بەڵام ئاماژەكان ئاشكرایدەكەن لەم ساڵانەی دواییدا نزیكەی بیست هەزار پزیشك لە هەموو بوارەكان لە عێراقەوە هەڵاتوون”. 
ناوبراو روونیشیكردەوە:” پزیشكانی عێراق لێهاتوون و خاوەن ئەزموونی گەورەن بەو هۆیەوە وڵاتانی دەوروبەرو جیهانیش پێشوازییان لێدەكەن”.
بەدر وتیشی: “ كەمی مووچەو هەڕەشە خێڵەكیەكان هۆكاری سەرەكی هەڵاتنی پزیشكەكانن بۆ دەرەوەی وڵات، چونكە داهاتی پزیشكان و نۆشداران لە عێراق بەراورد بە وڵاتانی ناوچەكەو جیهان بەرێژەیەكی بەرچاو كەمەو هاوكات هیچ یاسایەك نییە لە هەڕەشەكان بیانپارێزێت”. 
ناوبراو لەدرێژەدا وتی:” هەڵەی پزیشكی لە هەموو نەخۆشخانەكانی جیهاندا بوونی هەیەو شێوازێكی هەڵەكانیش لە لایەن لیژنەی هونەری و یاساییەوە دیاری دەكرێت، بەڵام لە عێراق پزیشكان رۆژانەو زۆر ئاسایی لە لایەن خەڵكانی ناهۆشیارو هاوكات خێڵەكیەكانەوە دووچاری سووكایەتیپێكردن و هەڕەشەی كوشتن دەبنەوە”.
ناوبراو ئاماژەشی كردو وتی:” عێراق بەدەست كەمی میلاكاتی پزیشكی و نۆشداریەوە تووشی گرفت هاتووەو ئێستا لە بەرنامەماندایە كار بۆ گەڕاندنەوەی پزیشكە هەڵاتوەكان بكەین”. 

‌ 311 جار بینراوه‌
3/2/2019 3:07:06 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved