نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  عێراق
لیژنەی پەروەردە: گەندەڵكاران بە ئەنقەست هەڵە دەخەنە ناو پرۆگرامەكانی خوێندنەوە
هەواڵ

لیژنەی پەروەردەیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەفتەی رابردوو لە پرۆسەی نیشانەكردنی هەڵەكانی ناو پرۆگرامەكانی خوێندن ئاشكرایدەكات: گەندەڵكاران بە مەبەستی دووبارە لە چاپدانەوەو قازانجی دارایی خەیاڵی لەو كارە، بە مەبەستەوە چەندین هەڵەی چاپ و زانستییان لە مەتنی كتێبەكاندا جێهێشتووە.
رەعد مەكسوسی، ئەندامی لیژنی پەروەردەیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:” گۆڕینی پرۆگرامەكان بە پەرچەكردارێكی هەڕەمەكیانە ئەنجامدراوە، چونكە گۆڕانكاری لەسەر بنەمای زانستیانە نەكراوە، كە لەگەڵ تەمەن و ئاستی ژیریی خوێندكار لەو قۆناغەدا ناگونجێت كە پێیگەیشتووە”. 
مەكسوسی وتیشی:”گۆڕانكاری لە پرۆگرامەكان لەم دواییەدا بۆتە سەرچاوەی داهاتێكی باش بۆ گەندەڵكاران و بە مەبەستەوە لێوانلێوی دەكەن لە هەڵەی سیستماكی تا دووبارە لە چاپ بدرێتەوەو سوودی مادییان بۆ بگێڕێتەوە”.
ناوبراو ئاشكراشیكرد: لیژنەی پەروەردەیی لە ئەنجومەنی نوێنەران كەموكوڕیەكانی دیاریكردووەو بە بابەتەكەدا دەچێتەوەو هەر كەسێك لە ماوەی ساڵانی رابردوودا خۆی بەو گەندەڵیانەوە گلاندووە دەدرێتە دادگاو لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ دەكرێت. 
هەورەها وتیشی:” پرۆگرامە تازەكان لەگەڵ ژیری و تەمەنی خوێندكاران رێژەیی و گونجاو دەبێت، لیژنەی پەروەردەیی لە پەرلەمان بە ئەندازەیەك پرۆگرامەكان دادەڕێژێت كە لە بەرژەوەندی خوێندكاران و دوارۆژی كۆمەڵگەكەدا بێت”. 
جێی باسە لە رووماڵكردنێكی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ پەروەردەو پڕۆسەی خوێندن لە ناوچەكە كە لە پاییزی ساڵی 2018 ئەنجامدرا، پەروەردەی عێراق لە دەرەوەی مەرجەكانی خوێندنی جیهانیدا بووە”.
 

‌ 621 جار بینراوه‌
3/2/2019 3:14:08 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved