»  کوردستان
مافی مرۆڤ داوای لێكۆڵینەوە لە كوژرانی پەنجا كچی ئێزدی دەكات
هەواڵ

كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤی عێراق داوا لە حكومەتی عێراق دەكات لێكۆڵینەوە لە كوژرانی 50 كچی ئێزدی بكات لەسوریا.
فاتن حلفی، ئەندامی كۆمسیۆنەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:” پێویستە حكومەتی عێراق تیمێكی تایبەت لە بەرزترین فەرماندە ئەمنی و هەواڵگرییەكان پێكبهێنێت بۆ لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەو تیرۆرستانەی داعش كە لە رۆژانی رابردوودا لە سوریاوە رادەستی عێراق كرانەوە تا لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ بكرێت سەبارەت بە كوژرانی 50 كچی ئێزدی كە لە ماوەی رابردوودا لەلایەن داعشەوە لەسوریا كوژراون.
جەختیشیكردوەتەوە، پێویستە هەوڵەكان چڕبكرێنەوە تا تاوانی كوژرانی ئێزدییەكان بێ سزا تێنەپەڕێت، داوای لەكۆمەڵی نێودەوڵەتیش كردووە هاوكاری خێزانە ئێزدییەكان بكەن لە دۆزینەوەی ئەو كچ و منداڵانەی لەساڵی 2014 دا لەلایەن داعشەوە رفێنران.


‌ 324 جار بینراوه‌
3/2/2019 3:16:30 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved