»  کوردستان
هەفتە هەواڵـی كەركوك
هەواڵ

لە هەفتەی رابردوودا چەندین رووداوی كوشتن و دزین و تیرۆر لە ناوچە جیاجیاكانی شاری كەركوك روویانداوە، لە گۆشەی هەفتە رووداوی كەركوك، پوختەی رووداوەكان ببینە.


رۆژی شەممەی رابردوو،22/2/2019، بەڕێوەبەڕایەتی هەواڵگری و نەهێشتنی تیرۆر رایگەیاند: هێزێكی تایبەت لە شانەی هەڵۆكان و بەشی هەواڵگری سەربە بەڕێوەبەرایەتیەكەیان، دوای هەڵمەتی پشكنین و گەڕان لە گەڕەكی یەكی حوزەیران و ماڵی (میزەر هادی عەباس) تیرۆرستی داعشی و والی خەلیفەی رەشاد كە لەكاتی گەڕاندا بەرگری كردووەو تەقەی لە هێزەكان كردووە بەو هۆیەوە دەكوژرێت و تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادوەری دەكرێت. 
* بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری نەهێشتنی تاوانەكان رایگەیاند: مەفرەزەیەكی هاوبەش لە یەكەی هەواڵگری و بازگەكانی شارەكە دوای پێدانی زانیاری هەڵیانكوتایە سەر عەلوەی بازگەكان و هاشم علی حسین جبووری دەسگیر دەكەن و بە پێی مادەی (4)ـی تیرۆر خراوەتە ژێر لێكۆڵینەوەی دادوەری.

رۆژی یەكشەممەی رابردوو،23/2/2019، بەشی نەهێشتنی تاوانەكانی كەركوك رایگەیاند: دوای پشكنین كەسێك بەناوی (ئەمجەد ئیبراهیم مستەفا لەدایكبووی 1990) بەهۆی ئەوەی دەمانچەیەكی ئەمریكی و نارنجۆكێكی پێ بووە، بەپێی مادەی (24)ـی قەدەغەكردنی هەڵگرتنی چەك دەسگیردەكرێت و دەخرێتە بەر لێكۆڵینەوە. 
* دوای گەیشتنی زانیاری لەمەڕ شكاندنی بۆڕیەكی گواستنەوەی نەوتی خاو لە گوندی چەرداغلوی سەر بە ناحیەی تازە، دەوریەیەكی تایبەت بە بەشی پۆلیسی داقوق دەگەنە شوێنی مەبەست و هێشتا چارەسەر نەكراوە. 

رۆژی دووشەممەی رابردوو، 24/2/2019، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوانەانی كەركوك رایگەیاند: چوار چەكداری نەناسراو بە ئۆتۆمبیلێكی ئۆپڵ ڤیكتراوە لە ناوەڕاستی ناوچەی( ساحە العمال) هەڵدەكوتنە سەر ئۆتۆمبێلی (مستەفا عەبدولوەهاب محمد) لەناو ئۆتۆمبیلی جۆری موهافی و بە هەڕەشەی چەك و لێدان بڕە پارەی (11،2) هەزار دۆلاری ئەمریكی و (1200) یۆرۆی ئەوروپی و (5) هەزار لیرەی توركی و (9) ملیۆن دیناری عێراق لێدەدزن و بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵدێن. 
 
* بەشی پۆلیسی داقوق رایگەیاند: لەكاتی خاڵیبوونی خانوویەك لە جێنشینەكانی چەند كەسێكی نەناسراو هەڵدەكوتنە سەر ماڵی هاوڵاتی (حەسەن سابیر رەزا) فەرمانبەر لە كارەبای تازە، بڕە پارەی (1,9) ملیۆن دینار دەدزن و بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵێن، بەپێی مادەی (443 ق ع ع) لێكۆڵینەوە بەردەوامە.

سێشەممەی رابردوو،26/2/2019، بنكەی پۆلیسی عروبە رایگەیاند:”چەند كەسێكی نەناسراو دوو نارنجۆك دەهاونە ماڵی ژنێكی ماڵەوە بەناوی (عاصمە محمد امین) لەگەڕەكی پەنجا عەلی.. یەكێكیان ناتەقێتەوەو دواتر لەلایەن پسپۆری تایبەتەوە دەگوازرێتەوە شوێنی مەبەست، رووداوەكەش جگە لە زیانی مادی هیچ زیانی گیانی لێناكەوێتەوە. 
* بەشی كاروباری بازگەو رێگاوبانە دەرەكیەكانی كەركوك رایگەیاند: دوای لێكۆڵینەوە لە ناسنامەی (صبحی محمد حسین خزر) كە لەلایەن ئاسایشی نیشتمانی عێراقەوە داواكراوە، لە بازگەی لەیلان دەسگیردەكرێت و بەپێی مادەی (4)ـی تیرۆر رادەستی ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەكرێت. 
* بنكەی پۆلیسی ئازادی رایگەیاند: بەهۆی شەڕێكەوە لە گەڕەكی موسەڵا ئەفسەرێك بەناوی (وەلید جبار عبدالله رەزا) برینداردەبێت و دەگوازرێتەوە نەخۆشخانەی ئازادی و سكاڵا لەسەر چەند سەربازێكی لیوای (61)،ی هێزەتایبەتەكان بەرزدەكاتەوە كە ناویان نازانێت و بۆ یەكەمجارە پێكەوە بە هاوبەشی بۆ دەروریە دەردەچن.

رۆژی چوارشەممەی رابردوو،27/2/2019، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و نەهێشتنی تیرۆری كەركوك رایگەیاند: مەفرەزەیەكی سەر بە هەواڵگری داقوق “محەمەد ابراهیم حمد جدوع العزاوی” لەناو قەزاكە دەسگیر دەكەن كە پێشتر لە زەعفەرانیەی بەغداوە لە یاسا هەڵاتووە، بەپێی مادەی (4)ـی تیرۆر رادەستی هەواڵگری دەكرێت و دەخرێتە بەر لێكۆڵینەوە. 
* بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و نەهێشتنی تیرۆری كەركوك رایگەیاند:”مەفرەزەیەكی سەر بە هەواڵگری (العدالە) احمد صالح شهاب محمد الجبوری دەسگیر دەكەن كە لە حەویجەوە هەڵاتووەو زانیاری پەیوەندی لەگەڵ داعشی لەسەر هەیەو بەپێی مادەی(4)ـی تیرۆر درایە بەشی لێكۆڵینەوەی نەهێشتنی تیرۆر. 
* بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و نەهێشتنی تیرۆری كەركوك رایگەیاند: مەفرەزەیەكی سەر بە هەواڵگری (العدالە) محمد جمال محمد سدیق لە گەڕەكی یەكی حوزێران لە كەركوك بەپێی مادەی (456 ق ع) دەسگیر دەكەن و رادەستی لایەنی پەیوەندیداری دەكەن بۆ لێكۆڵینەوە.

‌ 334 جار بینراوه‌
3/2/2019 3:17:59 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved