»  کوردستان
بەكەمتر لەنیوەی دەنگەكانی یەكێتی لە موسڵ ؛ پارتی 40 پۆستی كەركوك دەبات
هەواڵ

بەوتەی لێپرسراوێكی یەكێتی لە موسڵ، پارتی لە كەركوك نیوەی دەنگەكانی یەكێتی نییە لە موسڵ، بەڵام زیاتر لە 40 پۆستی بەدەستەوە بووەو لە موسڵیش تەنها موختارێكی بە یەكێتی نەداوە. 
غیاس سورچی، لێپرسراوی راگەیاندنی مەڵبەندی نەینەوای یەكێتی نشیتمانی كوردستان، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”یەكێتی لە موسڵ دوو هێندەی پارتی لە كەركوك لە هەڵبژاردنەكانی رابردوو دەنگی هێناوە، بەڵام پارتی ئامادەنەبووە تەنانەت موختاری گوندێكیش بە یەكێتی بدات”، ئەوەشیخستەڕوو:”لەدوای هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاش سەرجەم هاوپەیمانێتییەكەی لەگەڵ یەكێتی هەڵوەشاندۆتەوەو بەبێ گەڕانەوە بۆ ئێمە هاوپەیمانێتی لەگەڵ عەرەبەكان ئەنجامداوە”. 
بەوتەی لێپرسراوی راگەیاندنی مەڵبەندی نەینەوای یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لە 16 یەكەی ئیداری لە پارێزگای نەینەوا كە ناوچەی كێشە لەسەرن پارتی سەرجەم پۆستەكانی بۆ خۆی قۆرخكردوە سەرجەم بەڕێوەبەری ناحیەو قەزاكانی بۆ پارتی بووەو هیچ پۆستێكی بە یەكێتی نەداوە، هەروەها باسی لەوەشكرد:”ئەمەش لەكاتێكدایە پارتی لە كەركوك نیوەی دەنگەكانی یەكێتی نیە لە موسڵ، بەڵام لە رابردوودا 40 پۆست زیاتری لەو شارە هەبووە”. 
غیاس سورچی ئاماژەی بەوەشدا:”وەكو یەكێتی 3 ئەندامی ئەنداممان لە ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ هەیەو پارتیش 7 ئەندامی هەیە، بەڵام بەبێ پرسی ئێمە حكومەتی خۆجێییان پێكهێنا و سەرۆكی ئەنجومەن و جێگری پارێزگاریش درا بەپارتی و دوو بەڕێوەبەری گشتیشیان وەرگرت”.

‌ 620 جار بینراوه‌
3/2/2019 3:19:59 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved