نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
جێگری لێپرسراوی مەڵبەند: سوورین لەسەر گەڕاندنەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك
هەواڵ

داوادەكرێت هێزەكانی پێشمەرگە، تەنها وەكو هێزێكی شەڕكەر نەگەڕێنەوە سنوری كەركوك، بەڵكو بەشداربن و هێزێكی جدی بن لە مەلەفی ئەمنی پارێزگاكە.
رەوەند مەلا مەحمود، جێگری یەكەمی لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی نیشیتمانی كوردستان، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:” سورین لەسەر داواكاریەكانمان بۆ ئەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بگەڕێنەوە بۆ سنوری شاری كەركوك”، ئەوەشیخستەڕوو:”داواكارییەكانی ئێمە بۆ گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە تەنها بۆ ئەوە نیە هێزەكان وەك شەڕكەرێك بێنەوە، بەڵكو دەمانەوێت و سورین لەسەر ئەوەی كە هاوشانی هێزەكانی پۆلیسی ناوخۆی كەركوك و سیستمی بەرگری عێراق بەشداربێت لە مەلەفی ئەمنی و پێكەوە بە هاوبەشی ئەركی پاراستنی پارێزگاكە بگرنەئەستۆ”. 
بەوتەی جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی نیشیتمانی كوردستان، ئێمە كە دەڵێین با پێشمەرگە بگەڕێتەوە چونكە دەتوانێت بەشێكی جدی بێت بۆ پاراستنی ناوچەكە، هەروەها ئاماژەی بەوەشدا:”ناكرێت هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە دەرەوەی ئەو ئیدارەدانە بن، چونكە هێزەكانی پێشمەرگەش دەتوانن پاراستنی بەشێكی كەركوك و ناوچەكە لەئەستۆبگرن”. 
رەوەند مەلا مەحمود، باسی لەوەشكرد:”ئەوەی لە ئێستادا باسی لێوەدەكرێت كە هێزەكانی پێشمەرگەو هێزەكانی عێراق ئەركی پاراستنی چواردەوری سنوری شاری كەركوك بگرنە ئەستۆ لە بوونی هەر مەترسیەك شارەكە بپارێزن و هێزەكانی پۆلیسی ناوخۆی شارەكەش ئەركی پارستنی ناو پارێزگاكەو هاوڵاتیانێتی”.

‌ 700 جار بینراوه‌
3/2/2019 3:26:32 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved