نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
سەرۆكایەتی كێشە دەخاتە ناو لیستی عەرەبیی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكەوە
هەواڵ

دوو ئەندامی لیستی عەرەبی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، هۆشداری دەدەن لە ناساندنی هەر ئەندامێك وەك سەرۆكی لیستەكەیان و لە نوسراوێكیشدا رایدەگەیەنن:”هیچ كەسێك ناتوانێت خۆی وەك سەرۆكی لیست بناسێنێت و بەناوی ئێمەوە قسە بكات”. 
هەریەكە لە رەمڵە حەمید عوبێدی و دكتۆر خەلیل حەدیدی لە ئەندامانی لیستی عەرەبی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، لە 26/2/2019، داواكاریەكیان بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاكە بەرزكردۆتەوەو وێنەیەك لە نوسراوەكەیان بۆ پارێزگاری كەركوكیش ناردووە، نیگەرانی خۆیان سەبارەت بەو هەڵوێست و لێدوانانەی ئەندامانی لیستەكەیان دەربڕیوە كە خۆیان وەك سەرۆكی لیستی عەرەبی لە ئەنجومەنەكە ناساندووە. 
لە نوسراوەكەدا، كە وێنەیەكی دەستی (هەواڵ)، كەوتووە، رایانگەیاندووە:”ئاگادارتان دەكەینەوە كە بە هیچ شێوەیەك دەسەڵاتمان بە كەس نەداوە بەناوی پێكهاتەی عەرەبیەوە لێدوان بدات یان یەكێك لە ئەندامەكانمان سەرۆكایەتی پێكهاتەكەمان بكات”. 
ئەو دوو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، لە لیستی عەرەبی، ئەوەشیان خستۆتەڕوو:”تانە لە هەر دیالۆگ و دانوستانێك دەدەین كە لە دەرەوەی خواستی ئێمە بێت، چونكە كاری هەرەوەزی و كۆدەنگی ئامانج و دەسكەوتەكانمانە”.
هەروەها لە نوسراوەكەشدا، ئاماژەیان بەوەداوە:”وەكو ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە لیستی عەرەبی و بەرۆحی پاراستنی ئەمانەت و پەرۆشیمان لە بینینی رۆڵی چاودێری، چونكە نوێنەرایەتی پێكهاتەیەكی شارەكە دەكەین، سورین لەسەر پاراستنی دەسكەوتەكانی كاری چاودێری بەتایبەت لەم قۆناغە هەستیارەی پارێزگای كەركوك پێیدا تێپەڕدەبێت”. 

‌ 732 جار بینراوه‌
3/2/2019 3:29:37 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved