نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
پارتی پێشنیاری هاوكاری سەربازی بۆ گۆڕان دەكات و بزووتنەوەكەش چەكی دەوێت
هەواڵ

پارتی دیموكراتی كوردستان پێشنیاری ناردنی هێزی بەرگری بۆ بزووتنەوەی گۆڕان دەكات و لەبەرانبەردا بزووتنەكەوە پێی باشە تەنها بەناردنی چەك هاوكارییان بكات.
سەرچاوەیەكی باڵا لە بزووتنەوەی گۆڕانەوە بۆ (هەواڵ) ئاشكرایكرد:”وەك ئامادەسازییەك بۆ هەر ئەگەرێك لە حاڵەتی پێكهێنانی حكومەت لە نێوان پارتی و گۆڕانداو بۆ بەرپەرچدانەوەی كاردانەوەكانی یەكێتی، پارتی پێشنیاری كردووە هێزێكی سەربازی دابەشی گردی زەرگەتەوەو مەكۆكانی گۆڕان لە زۆنی سەوز بكات”.
بەپێی زانیارییەكانی (هەواڵ) وەك رێگە خۆشكردنیش بۆ ئەو پلانە، بەنیازن چەند رووداو و گرژییەك لە ناوچەكانی نفوزی یەكێتیدا دروستبكەن و دواتر بەناوی هێزی حكومەتەوە ئەو هێزانەی پارتی بۆ (پاراستنی ئاسایشی ناوچەكە) رەوانە بكەن”.
سەرچاوەكە وتیشی:” لەبەرانبەردا جگە لە بەشێكی كەم كە بە پێشنیارەكە رازین، بەشی زۆری سەركردەكانی گۆڕان پێیان باشە لەبری ناردنی هێز، پارتی تەنها چەك بدات بە بزووتنەوەكەو پاشان بەسەر ئەندامانی خۆیان دابەشی بكەن”.
بە وتەی سەرچاوەكە رەنگە هیچكام لەو دوو پێشنیارە لە حاڵەتی ئێستادا سەرنەگرێت، هۆكارەكەشی گەڕاندەوە بۆ نەبوونی متمانەی تەواو لە نێوان پارتی و گۆڕان لەلایەك و ترسی خودی بزووتنەوەكە لە كاردانەوەی جەماوەرەكەی خۆی و یەكێتی لەلایەكی دیكەوە.
بەوتەی ئەو سەرچاوەیە:”گۆڕان لە ئێستادا ناتوانێت بەتەواوی وەك هاوپەیمانێكی بەهێزی پارتی خۆی نیشان بدات و دەیەوێت هەنگاو بەهەنگاو زەمینە خۆشبكات بۆ پتەوكردنی ئەو پەیوەندییە، بۆ ئەوەش پێشنیاری بۆ پارتی كردووە وەكو دەستپێك هەندێك لەو دروشمانەی كە گۆڕان لەسەرەتادا لە شەقامەوە تەبەنی كردبوو جێبەجێ بكات، تا ئەوكاتەی جەماوەرەكەی بەتەواوەتی بۆ ئەو قۆناغە بگەوجێنێت و پرسی دژایەتی پارتی لەناویاندا كاڵبكاتەوە.
پێشتریش بەپێی چەند خاڵێكی رێكەوتنەكەی 17ی شوباتی نێوان پارتی و گۆڕان هەردولا رێكەوتوون لەسەر پڕچەكردنی هێزێكی چەكداری 1000كەسی بە چەكی پێشكەوتوو لە كادیرەكانی گۆڕان لەزۆنی سەوزو دابینكردنی موچەی شایستە بۆیان، هەروەها مەشقپێكردنی نزیكەی 100 كەس لە هەڵسوڕاوی متمانەپێكراوی گۆڕان لەلایەن دەزگای پاراستنی پارتییەوە بۆ چالاكی نەوعی و تایبەتی هەواڵگری.
جێگەی باسە لە چەند رۆژی رابردوودا لەبەرانبەر ئەو هەوڵانەی سەركردەكانی گۆڕان بۆ نزیكبوونەوە لە پارتی، ژماریەكی زۆری كادیرانی بزووتنەوەكە دەستیان لەكاركێشاوەتەوە. 

‌ 954 جار بینراوه‌
3/2/2019 3:31:58 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved