نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  وتاری هەفتە
بژاردەكانی بەردەم یەكێتی
بورهان حاجی سلێمان

لە دوا گەڕی ململانێ 53 ساڵیەكەی نێوان (جەلالی – یەكێتی) و (مەلایی – پارتی)ـدا، یەكێتی تا ئێستا باش یاری دەكات، ئەمجارەیان موكوڕی ئەو حیزبە لەسەر هەڵوێستەكانی لەداخوازی شەقامەوە سەرچاوەی گرتووە، بۆیە هەڵۆ گەنجەكانی كە شەرعیەتی لە شەقامەوە وەرگرتووەو ئیرادەی خۆی بەسەر كۆترە پیرەكاندا سەپاندووە، ئەوەندەش گوێ بە ئاقیبەتەكەی نادات، چونكە باش دەزانێت كاتێك پێدەنێتە قۆناغێكی نوێوە، ئیتر گەڕانەوە زەرەرەكەی دوو هێندەیە.
هەموو ئەمانە بەس نین بۆ ئیدارەدانی ململانێ لەگەڵ پارتی كە بە پشوودرێژی ناسراوە بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانی، لەو پێناوەشدا پەنا بۆ هەموو رێگەیەك دەبات و بۆ زۆربەی قۆناغەكان سوپرایزی هەیە، بۆیە پێویستە یەكێتی تەنها گرەو لەسەر سوربوون نەكات و پلان و بژاردەی زۆری خستبێتە بەردەم خۆی و بەوردی لەسوودو زیانەكانی بژاردەكان بكۆڵێتەوە، ئەو بژاردانەش خۆیان لە چەند رێگەچارەیەك دەبیننەوە:-
*یەكەم: خۆ رادەستكردن بە ئیرادەی پارتی و بەخششەكانی بۆ یەكێتی لە پرسی پێكهێنانی حكومەت و دانانی پارێزگارێك بۆ كەركوك، كە خودی پارتی كراسەكەی بۆ درووبێت، ئەمەش خۆكوژییەكە بۆ یەكێتی و گەڕانەوەیەتی بۆ قۆناغی دوای جیابوونەوەی گۆڕان و خۆهەڵواسینی بە كەوای ئەو حیزبەوەو كاركردن لەژێر دەستیدا وەكو بەشدار نەك هاوبەش، بەوەش جارێكی دیكە جەماوەرەكەی توڕەدەكات و ئەو حاڵەتە یەك ئاراستەیەی باڵەكانی توشی لێكترازانی قوڵتر لە پێشوو دەكاتەوە.
* دووەم: نەچوونە ژێرباری پارتییەوە، بۆ ئەمەش قوڵاییەكی جەماوەری گەورەی لەپشت دەبێت، كە جگە لە قاعیدەی خۆی، قاعیدەی گۆڕان و جەماوەری ئەو حیزبانەشی كە توانای ئەوەیان نییە بە پارتی بڵێن نا، دەخاتە بەرەی یەكێتیەوە، لەم حاڵەتەشدا لە بەرانبەر سوربوونی پارتی چەند رێگەچارەیەكی لەبەردەم دەبێت:
ئـ- سوربوون تا ئەو ئاستەی پارتی چەمكە راستەقینەكەی حوكمی هاوبەشی وەبیردێتەوەو سوخەتی تاكڕوەیش لای كاڵدەبێتەوە، كە ئەمە بەلای منەوە مەحاڵە.
ب- كاراكردنەوەی دوو ئیدارەیی كە پارتی بەكردارو یەكێتی بەگوتار باسی لێوە دەكات، ئەمەش لەلایەك گەڕانەوەی هەرێمە بۆ دەرهاویشتەكانی شەڕی براكوژی، بەڵام لەلایەكی دیكەوە رێگەچارەیەكە بۆ سنورداركردنی هەیمەنەی پارتی و ژیانەوەی ركابەری ئیداری و ركابەرێتی خزمەتگوزاری.
ج- دروستبوونی دوو هەرێمی كوردی، ئەمەش قەوارەی هەرێم وەكو یەكەیەكی ئیداری و سیاسی لاوازدەكات، بەڵام لەبەرانبەردا دەرفەتی بەستنەوەی كەركوك بە هەرێمێكی كوردیەوە بەهێزتردەكات، چونكە كاردانەوەكانی بەستنەوەی كەركوك بە هەرێمێكی ئیدارییەوە، زۆر كەمتر دەبێت بە بەستنەوەی بە هەرێمێكی نەتەوەیی كە هەركات پارەی لێبڕێت پەنا بۆ هەڕەشەی جیابوونەوە دەبات.
د- شەڕكردن بە هەمان چەكی پارتی كە خۆی لە پشتگیری هەرێمایەتی و تەنانەت ناوخۆیی عێراقیش دەبینێتەوە بۆ گەیشتن بەئامانجەكان، بەڵام یەكێتی بەم نەرمییەی ئێستای لەگەڵ بەغدا، وا دەكات ناوەند زیاتر گوێ بۆ پارتی شلبكات و لە پرسە هەستیارەكان زیاتر لەگەڵ ئەودا قسەبكات.
ه- كاركردن بۆ پرۆژەی هەرێمی پارێزگاكان، كەئەمەیان راستە ئەو پارێزگایانەی زۆنی سەوز لە هەژموونی پارتی دەردەكات، بەڵام دەسەڵاتەكانی ناوەند بەهێزتردەكات، كەواتە زیانەكانی یەكێتی هاوشانی زیانەكانی پارتی دەبێت، لە نەمانی دەسەڵاتی سیاسی و ئابوری و كارگێڕی و تەنانەت سەربازیش.
* سێیەم: گەیشتن بە رێكەوتنێكی مامناوەند لەسەر سێكوچكەكەی یەكێتی كە ئەمەیان لەئێستادا ئەگەری زیاترە، بەوەی هەردوولا بەیەك مەودا سازشبكەن، بەمەش پێگەی هەرێم بەهێز دەمێنێتەوە، بەڵام لەمەشیاندا ئەگەر سازشەكەی یەكێتی لەسەر كەركوك بێت، ئەوە دۆڕاوی یەكەم دەبێت.
بۆیە پێموایە رێگەچارەی یەكەم جگە لە ئاشبەتاڵێك بۆ یەكێتی هیچی دیكە نییە، بۆیە تا تروسكاییەك هیوا مابێت، دەبێت یەكێتی دەست بەڕێگەچارەی سێیەمەوە بگرێت، ئەگەر لەوەشدا گەیشتە تونیلێكی داخراو، ئەوە دەبێت بگەڕێتەوە بۆ رێگەچارەی دووەم كە پێنج ئەگەرەو كارلەسەر چوار ئەگەری (ئـ-ب-ج-د) بكات كە رەنگە لەمەشیاندا رووبەڕووی بەرهەڵستی هەندێك لەجەمسەرەكانی ناو خودی خۆی ببێتەوە، بەتایبەتی ئەوانەی بەرژوەندی ئابووریان لە زۆنی زەرددا دەكەوێتە بەردەم هەڕەشەوە.


‌ 1353 جار بینراوه‌
3/2/2019 3:44:04 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved