نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  چاوپێکەوتن
یەكێتی سەندیكاكانی كرێكارانی كەركوك كێشەی مۆڵەتی هەیە
ئا/ هه‌واڵ

عومەر عەلی: ئەندامەكانمان لەسەرجەم نەتەوەكانی كەركوك پێكهاتوون


عومەر عەلی سابیر، سەرۆكی لقی كەركوكی سەندیكاكانی كرێكارانی كوردستان، لەم چاوپێكەوتنەی (هەواڵ)ـدا، باس لە كێشەو گرفتەكانی بەردەم سەندیكاكەیان دەكات و كات هاوهات راشیدەگەیەنێت:” ئیدارەی كەركوك هیچ مامەڵەیەكیان لەگەڵ ناكات”.
* بە هۆی نەبوونی مۆڵەتی بەغداوە، كێشە بۆ سەندیكاو رێكخراوەكانی سەربە هەرێم لە كەركوك روستبووە، كێشەكە بە كوێ گەیشتووە؟
- لە رێگای ناوەندی رێكخراوە دیموكراتییەكان و مەڵبەندی رێكخستنی كەركوك و ئەندام پەرلەمانەكان و كۆمەڵێك پارێزەرەوە هەوڵێكی زۆر بۆ چارەسەری كێشەكە دراوە، بۆ ئەوەی لە بەغداوە ئەو كێشەیە چارەسەر بكرێت، بەڵام تائێستا ئەنجامی نەبووە، داوای ئەوەیان كردووە هەر سەندیكاو رێكخراوێك راپۆرتی خۆی لەسەر یاسای دروستبوونی ئامادە بكات، بەڵام تائێستا رێكخراوەكان هیچ مۆڵەتێكی بەغدایان وەرنەگرتووە.
* ئێوە دەتانەوێت مۆڵەتی بەغداتان هەبێت، یا هەر سەر بەهەرێم بن؟
- ئێستا هیچ دەرفەتێك نەماوە، دەبێ هەوڵ بدرێت مۆڵەتی بەغدامان هەبێت، چونكە حاڵەتەكە بۆتە ئەمری واقع، ئەو رێكخراوانەی كە مۆڵەت وەردەگرن دەبێ سەر بەناوەند بن.
* لقەكەتان چەند بەش لە خۆ دەگرێت؟
- لقەكەمان پێنج سەندیكا لە خۆدەگرێت، ئەوانیش( بیناسازی، كشتوكاڵ و خۆراك، میكانیك، خزمەتگوزرای،گواستنەوە، پیشەسازی)ـن. 
* كێشە سەرەكییەكانتان چین؟
- ئەو بینایەی كە لە كەركوك هەبوو تایبەت بوو بە كرێكاران، ئینجا هەر كرێكارانێك بێت، بەتایبەتی ئەوانەی كە زۆرترین ئەندامیان هەیە، بەڵام لە دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرەوە، لە رێگای پارێزگاوە، بیناكە تاپۆی بەناوی (نقابە العمال فی العراق)ـوە كراوەو ئێمە بێبەش كراوین لێی.
*هەماهەنگیتان لەگەڵ ئەو لقە عێراقییە هەیە؟ 
- وەك خۆمان هیچ هەماهەنگییەك نییە، بەڵام لە دوای 16ی ئۆكتۆبەرەوە هەڵبژاردنێكیان هەبوو، هەندێ لە برادەرانمان چوونەوە ناو پرۆسەكەو دەنگیشیان هێنا.
* جگە لە كورد نەتەوەكانی دیكەش دەبنە ئەندام لەلای ئێوە؟
- سەرجەم پێكهاتەكان ئەندام بوونە لەلای ئێمە، ئێمە جیاوازیمان نەكردووەو تەنانەت لە لیژنەكانیش پێكهاتەكانی دیكەی تێدابووە.
* ئیدارەی كەركوك چۆن مامەڵەتان لەگەڵ دەكات؟
- لە دوای 16ی ئۆكتۆبەردا ئیدارەی كەركوك هیچ جۆرە مامەڵەیەكمان لەگەڵ ناكات، بەڵام پێشتر هەموو مامەڵەیەكمان لەگەڵ ئیدارەی كەركوك بووەو ئێستا هیچ دەسەڵاتێكمان نەماوەو تەنها مامەڵە لەگەڵ ئەو سەندیكا عێراقییە دەكەن، كە چوونەتە نێو بیناكەی ئێمەوەو لایەكیان داوە بەكرێ. 
* دوا هەوڵەكانتان چییە بۆ چارەسەر كردنی كێشەكە؟
- دوا هەوڵمان دوای دانیشتنمان لەگەڵ برادەرانی مەكتەبی تەنفیزی لە سلێمانی، بڕیارێكیاندا كە چاوەڕوانی رووداوەكان بكەین، بۆ نمونە گەڕانەوەی پارێزگارێكی كورد ئەو كاتە ئێمە كێشەمان نابێت، وەكو جاری جاران دەكەوینەوە كاركردن.
* كەواتە ئێستا هیچ دەسەڵاتێكی كاركردنتان نەماوە؟
- لە دوای 16ی ئۆكتۆبەرەوە هیچ دەسەڵاتێكمان نەماوە، لە كاتێكدا ئێمە نزیكەی حەوت هەزار ئەنداممان هەیە، ئێستاش لە رێگای ئێمەوە كێشەكانیان چارەسەر دەكرێت ئەوەش وەك ئەوەی هاوكارییانین ئەگەرنا لە رووی دەسەڵاتەوە هیچ دەسەڵاتێكمان نەماوە، بەڵام لە رێگای نوێنەرەكانمان لە پەرلەمانی عێراق هەوڵ هەیە مۆڵەت بۆ سەرجەم رێكخراوەكان دەربكەن، چونكە بەهۆی نەبوونی مۆڵەت تانەت بۆمان نییە بارەگاشمان هەبێت. 
* لقە عێراقییەكە بە رێژەی ئێوە ئەندامیان هەیە؟
- نەخێر، ئەوان هاتوونەسەر حازری، هەتا ژوورەكەی خۆمیشیان داگیركردووە، كەلوپەلەكانیشمان تا ئێستا هەر لەوێ ماون.






‌ 624 جار بینراوه‌
3/2/2019 3:59:34 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved