نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  راپۆرت
بۆچی پارتی ئامادە نییە دۆخی كەركوك ئاسایی بكرێتەوە؟
ئا/ یانەی هەواڵ

یانەی هەواڵ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی واتس ئاپ، سێ پرسیاری رۆژنامەوانی ئاراستەی بەشداربووانی كردو سەبارەت بە (بۆچی پارتی ئامادەنییە دۆخی كەركوك ئاسایی بكرێتەوەو پارێزگارێكی كورد بۆ شارەكە دابنرێت؟ لەو حاڵەتەدا پێویستە یەكێتی چ هەنگاوێك لەگەڵ پێكهاتەكانی دیكەی كەركوك بنێت بۆ دانانی پارێزگارێكی كورد؟ ئایا كاتی ئەوە نەهاتووە لیستی برایەتی هەڵوەشێتەوەو لیستێكی نوێ لەو ئەندامانەی یەكێتی و ئەو چەند ئەندامەی دروست بكرێت كە شاركەیان جێنەهێشتووە؟)، وەڵامی بەشێك لە بەشداربووانیش بەمشێوەیە بوو.

یەكێتی دیدی مام بەرانبەر نەتەوەكان پەیڕەو بكات
هەموو سیاسەت و بەرنامەكانی پارتی لە كەركوك بۆ كەمكردنەوەی نفوزی یەكێتی بووە، دیدو بۆچونەكانی مام جەلال-یش بەرامبەر پێكهاتەكانی كەركوك روونەو دەبێ یەكێتی هەمان دیدو بۆچونی هەبێت.
ستار حاجی، سەبارەت بە پرسیارەكان نوسیویەتی:”پارتی لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراقەوە ، بەهەموو دەزگا حزبی و ئەمنی و ئیداریەكانیەوە هەوڵی تێكدانی بارودۆخی كەركوك دەدات، پاشان دژایەتی پارێزگارو دەستگرتن بەسەر بیرە نەوتەكانی كەركوك، هەموو سیاسەت و بەرنامەكانی پارتی لە كەركوك بۆ كەمكردنەوەی نفوزی یەكێتی بووە، تاكو پرۆسەی ریفراندۆم و بەشدارینەكردنی لە هەڵبژاردنی كەركوك و بەئێستاشەوە نەناردنەوەی ئەندامانی ئەنجومەن بۆدانانی پارێزگار”.
هاوكات پێشیوایە:” لەسەر چۆنێتی مامەڵەكردنی یەكێتی لەگەڵ پێكهاتەكانی كەركوك، دیدو بۆچونی باوكی رۆحانیمان مام لە بەرامبەر پێكهاتەكانی كەركوك زۆر روونەو پێویستە یەكێتی هەمان دیدو بۆچونی هەبێت لەگەڵ پێكهاتەكانی كەركوك”.
سەبارەت بە لیستی برایەتیش ئاماژەی بەوەكردووە:” بۆ لیستە نوێیەكە لە ئەنجومەنی پارێزگا، بەڕای من وەڵامێكی باشی ئەندامانی پارتیەو زەرورەتی پەیڕەوكردنی سیاسەت و تێڕوانینەكانی مامە بۆ كەركوك، هیوادارم بەو عەقڵ و دوربینیەی ئەو كاتەی رەوانشاد مامی مەزن بۆ كەركوك یەكێتی كاربكات”.

كەركوك بۆ لایەنەكانی تر لاوەكییە
كەركوك بۆ لایەنەكانی غەیرە یەكێتی لاوەكییە و هیچ بەرژەوەندیەكی حیزبیان تیای نییە، یەكێتی بەهۆی نازی جەماوەرەكەیەوە ناتوانێ بەرژەوەندی حیزبی زاڵ بكات بەسەر بەرژەوەندی جەماوەری.
شیرزاد سەمەد، نوسیویەتی:”مەسەلەی كەركوك بۆ لایەنەكانی غەیرە یەكێتی لاوەكییە وهیچ بەرژەوندیەكی حیزبیان تیای نییە، چونكە بیركردنەوەی ئەو حیزبانە لەناو جەماوەرەكەیانەوە هەڵنەقوڵاوە بەتایبەت پارتی، بەڵام یەكێتی بەهۆی نازی جەماوەرەكەیەوە ناتوانێ بەرژەوەندی حیزبی زاڵ بكات بەسەر بەرژەوەندی جەماوەری، بەم دەرئەنجامە پێویستە بیر لەئەلتەرناتیڤی تر بكرێتەوە بۆ ئاسایی كردنەوەی دۆخی كەركوك،بەڵام ئەوەش زەحمەتە، پێویستە چەترێكی كۆكەرەوەی بەرژەوەندی نێوان پێكهاتەكانی كەركوك بدۆزرێتەوە”.
سەبارەت بە لیستی برایەتیش دەڵێت:” لیستی برایەتی بەداخەوە بووە بەلیستی دژایەتی مەسەلەی پێكهێنانی لیستێكی تر لەناو پێكهاتەكانی كەركوك زەحمەتە، چونكە كۆكردنەوەی سێ بەرژەوەندی جیاواز كارێكی زەحمەتە ئەگەر بەهەڕەمەكی بیری لێ بكەیتەوە، بەڵام عەقڵ و سەبرو پشوودرێژی دەوێ”.

یەكێتی نزیك بێت لە پارتی 
لە ئێستادا یەكێتی دەبێت زیاتر لە پارتی نزیك بێت نەك لەگەڵ توركمان و عەرەب، گۆڕینی ناوی لیستی برایەتی لە ئێستادا هەڵەیە.
هەوراس شوانی، پێیوایە:”هۆكار گەلێك هەن كە پارتی نایەوێت بارودۆخێكی كەركوك ئاسایی ببێتەوە، لە ناویاندا هۆكاری هەژمونە، سروشتی كاری پارتی وایە لە هەر شوێنیك هەژموون و دەسەڵاتی نەبێت و هێزێكی تری كوردی دەسەڵات و هەژمونی لەو زیاتربێت لەو شوێنە، ئیدی ئەو شوێنە دەكرێتە چەقی ململانێی پارتیەوە، دەیەوێت ئەو هەندەسە جوگرافیەیە ناسەقامگیر بێت تا ئەو رادەیەی بواری پێدەدەن كە دەسەڵات و هەژمونی خۆی لەو شوێنەدا بسەپێنیت.”.
شوانی دەشڵێت:” بە بۆچونی ئێمە، لە ئێستادا یەكێتی دەبێت زیاتر لە پارتی نزیك بێت نەك لە گەڵ توركمان و عەرەب، ئەگەر بڕیار بێت هەندێك تەنازولیش بكات باشترە ئەو تەنازولە بۆ هێزێكی كوردی بێت نەك توركمان و عەرەب، چونكە ناكۆكی نێوان یەكێتی و پارتی ناكۆكیەكی حیزبیە، بەڵام ناكۆكی نێوان یەكێتی و عەرەب، یەكێتی توركمان، ناكۆكی نەتەوەیەو لە رابردوشدا نەتەوەی عەرەب و توركمان هەر كامیان دەسەڵاتدار بوبێتن لەم شارە، هەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیا و قڕكردن و سڕینەوەی نەتەوەیی كوردیان داوە، بۆیە باشترە یەكێتی بە هەماهەنگی لەگەڵ حیزب و لایەنە كوردیەكاندا هەوڵی ئاسایی كردنەوەی بارودۆخی كەركوك بدات”.
بۆ پێكهێنانی لیستێكی نوێش، رای پێچەوانەی هەیەو دەڵێت::” گۆڕینی ناوی لیستی برایەتی لە ئێستادا هەڵەیە، سەرەڕای تێبینی و رەخنەكانمان لە ئەدا و كاری ئەو لیستە، چونكە لە ئێستادا هێزە كوردییەكان بە تایبەت پارتی و یەكێتی لە گفتوگۆو دانوستاندان سەبارەت بە ئاساییكردنەوەی بارودۆخی كەركوك و چاوەڕوان دەكرێت وەڵامێكی پۆزەتیڤیان هەبێ لەسەر رەوشی كەركوك، دەبێت لە ئێستادا كار بكرێت بۆ زیاتر نزیككردنەوەی ئەندامانی لیستی برایەتی، نەك بە پاساوی گۆڕینی ناو و جیاكردنەوەی چاك و خراپ، زیاتر لێك دوور بخرێنەوەو درزی زیاتر بخرێتە ریزەكانمانەوە”.

لێدانی خەندەق جیاكردنەوەی كەركوك بوو لە هەولێر
پارتی هیچ كاتێك كەركوكی بەلاوە گرنگ نەبووە، لێدانی خەندەقیش جیاكردنەوەی سنوری كەركوك بوو لەگەڵ هەولێر.
وەهاب حەمەڕەسوڵ، نوسیویەتی:”پارتی هیچ كاتێك كەركوك و داهاتووی ئەم شارەی بەلاوە گرنگ نەبووە، بەڵگە بۆ ئەو وتەیە جیاكردنەوەی سنوری كەركوك بو لەهەولێر بەلێدانی خەندەق”. 
دەشڵێت:”پێویستە لیستی برایەتی كەركوك هەڵبوەشێتەوە و لیستێكی تر جێگەی بگرێتەوە، یەكێتی گاریگەری راستەوخۆی تێدا هەبێت “.
باس لەوەشدەكات:”پێویستە یەكێتی دانوستان لەگەڵ پێكهاتەكانی تر بكات بۆ دانانی پارێزگارێكی كورد.”.

پارتی نایەوێت پارێزگار یەكێتی بێت
دارا مام عەلی سەرنجەكانی كورت كردۆتەوە لە دێڕێكداو نوسیویەتی:” 
ئەگەر بتوانرێت كاریكی باشە، چونكە پارتی نایەوێت پارێزگاری كەركوك یەكێتی بێت.”.

شتێك نەماوە بەناو لیستی برایەتی
پێویستە یەكێتی گفتوگۆی جدی لەگەڵ پێكهاتەی عەرب و توركمان بكات بۆ دیاریكردنی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاو پارێزگار و جێگری پاێزگار.
حەسەن عەلی دەڵێت:”پارتی ئامادەنیە دۆخی كەركوك ئاسایی بكاتەوە، چونكە خاوەنی نفوزو پێگەی جەماوەری نیە لە كەركوك، روونەكە یەكێتی هێزی یەكەمە بۆ ئەوەی جەماوەری یەكێتی بێ ئومێد بكات و دواتر كار لەسەر پەرتەوازەكردنیان بكات لەو رێگەیەوە هاوسەنگی تێك بدات، باش دەزانێ جگە لە یەكێتی هیچ هێزیكی تر توانای ئیدارەدانی ململانێی نیە بەرامبەری”.
ئاماژە بەوەشدەكات:” پێویستە یەكێتی گفتوگۆی جدی لەگەڵ پێكهاتەی عەرب و توركمان بكات بۆ ئەوەی بگەنە رێكەوتن بۆ دیاریكردنی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاو پارێزگار و جێگری پاێزگار”.
پێشیوایە:” لەروی كرداریەوە شتێك نەماوە بەناوی لیستی برایەتی و دابەش بوون بەسەر چەند بەرەیەكداو پێویستە كار لەسەر ئەوانە بكات كە لەتێڕوانینی یەكێتییەوە نزیكن بۆ ئەوەی لیستێكی نوێ دروست بكەن”.

‌ 598 جار بینراوه‌
3/2/2019 4:03:03 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved