نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  راپۆرت
لەمساڵدا هیچ پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری بۆ كەركوك جێبەجێنەكراوە
ئا / داستان كاكۆ


تاوەكو ئێستا هیچ بڕە پارەیەك لە بودجەی گشتی ساڵی 2019ی عێراق بۆ پارێزگای كەركوك نەنێردراوە بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژە خزمەتگوزاریەكانی شارەكە. 
ئەگەرچی زیاتر لە مانگێكە پەرلەمانی عێراق بۆ كۆی دەنگی پەرلەمانتاران بودجەی گشتی ساڵی 2019ی عێراق پەسەند كردوە، بەڵام تا ئێستا ئەو بەشە بودجەی بۆ پارێزگای كەركوك رەوانەكراوە و فەرمانگەو بەرێوبەریاەتیەكانی شارەكەش سەرجەم پرۆژەی ئەم ساڵیان رەوانەی پارێزگارە بەوەكالەتەكەی كەركوك كردوە بەمەبەستی ئەوەی بڕیار لەسەر تەرخانكردنی پارە بدات بۆ پرۆژەكان. 
سەردار عەلی، بەڕێوەبەری شارەوانی كەركوك، سەبارەت بە پرۆژەكانی شارەوانی لەمساڵدا، بۆ ئەم راپۆرتەی (هەواڵ)، رایگەیاند:”لە بودجەی گشتی، پارە بۆ كەركوك  بەهەمان شێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق بۆی دابینكراوە، بەڵام تا ئێٍستا بەشێوەیەكی فەرمی دیار نییە كە ئەو بڕە پارەیە زیادەكرێت یان كەمە دەكرێتەوە”، ئەوەشیخستەروو:”ئەو بڕە پارەیەی كە باس ئەكرێت بۆ كەركوك دەنێردێت بەبێ گومانی زیاترە لە 200 ملیار دینار بەڵام تا ئێسٍتا یەكلا نەبۆتەوە چونكە هەندێك دەڵێن لە نێوان 240 بۆ 250 ملیار دینار یان زیاترە”. 
بەرێوەبەری شارەوانی كەركوك، ئاماژە بەوەشدەدات:”ئەگەرچی هێشتا ئەو بڕە پارەیە نەگیشتۆتە كەركوك، بەڵام سەرجەم پرۆژەكان و پلانەكانمان وەكو شارەوانی كەركوك رەوانەی پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك كردوە و فەرمانگەكانی دیكەش ئەو پلانانەی تایبەتە پێیانەوە بۆیان ناردوە”، وتیشی:”بەپێی ئەو پلانەی دانراوە ئەو پارەیەی رەوانەی كەركوك دەكرێت لە چوارچێوەی ئەوەدا ئەو بڕە پارەیە دابەش دەكرێتە سەر فەرمانگەكان”. 
 سەردار عەلی، راشیگەیاند:”تا ئێستا لەلایەن پارێزگارەوە یەكلایی نەكراوەتەوە كە چەند پارە بۆ كارەكانی شارەوانی تەرخاندەكرێت، بەڵام هەموو پرۆژەكانی شەقامەكانی پارێزگامان پێشكەش كردوە  چەنێك پارە بۆ شارەوانی تەرخان بكرێت بەپێی ئەوە پرۆژەكان جێبەجێ دەكەین”.
هاوكات سەبارەت بە چۆنێتی دابەشەكردنی پرۆژەكان، بەسەر گەڕەك و شوێنەكانی كەركوك، بەڕێوەبەری شارەوانی، رایگەیاند:”لە پارێزگاوە ئاگادار دەكرێنەوە كە چەند پارە دەنێرن تا بەپێی پارەكە پرۆژەكان جێەجێبكەین، بۆ نمونە گەڕەكێك پێوستی بە سێ ملیار بێت ئەگەر ئەو سێ ملیارە سەرجەمی بنێرن ئەوە 100% پرۆژەكان جێبەجێ دەكەین بەڵام ئەگەر نیوەی بنێرن ئەوە ئێمە ناچارین نیوەی ئەو پرۆژانە جێبەجێبكەین”.
ئەگەرچی بەوتەی بەڕێوەبەری شارەوانی كەركوك، تێچووی گشتی پرۆژەكانی شارەوانی دیارینەكراوە كە بڕی چەند پارەی پێویستە، بەڵام ئەوەشدەخاتەڕوو:”هەندێك پرۆژە هەیە هاوبەشە لە نێوان چەند بەڕێوەبەرایەتیەك بۆیە تێچوی هەر پرۆژەیەك پەیوەستە بەچەند یەكیەكی ئیداریەوە و تا بەسەرجەمی پرۆژەكە برە پارەیەكی بۆ دابنرێت”.
هاوكات سەبارەت بە پەككەوتنی ئەنجومەن و رێگریكردن لە ئەنجامدانی پرۆژەكان، سەردار عەلی، وتی:”ئێمە راستەوخۆ پەیوەندیمان بە پارێزگاوە هەیە و ئەوان ددەینرێن بۆ ئەنجومەنی پارێزگا لەوێ ئەندامانی لیستەكان گفتوگۆ لەسەر پرۆژەكان دەكەن و بڕیاری لەسەر دەدەن لە رێگای لیژنەی خزمەتگوزاری ئەنجومەنەكەوە”. 
ئەگەرچی تا ئێستا مەترسی ئەوە هەیە لەلایەن راكان جبوری پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوكەوە، جیاوازی لە جێبەجێكردنی ئەو پرۆژانە بكرێن لە گەڕەِكێكەوە بۆ گەڕەكێكی دیكەی شارەكە، بەڵام ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، رایدەگەیەنێت، ئەنجومەن دەتوانێت رێگری لەو كارانەبكات. 
ئەحمەد عەسكەری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، لە لێدوانێكیدا تایبەت بەم راپۆرتەی (هەواڵ)، رایگەیاند:”ئەو پرۆژانەی ئامادەكراون، پێویستە بێنە ئەنجوومەنی پارێزگا تاوەكو گفتوگۆی لەبارەوە بكرێت ئەگەریش ئەوە نەكرێت بەلایەنی كەمەوە پێویستە بدرێتە لیژنەی خزمەتگوزاری رەزامەندی لەسەربدرێت “، روونشیكردەوە:”ئەگەر ئەو پرۆژانە بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەنجومەن ئەنجامبدرێت ئەوە بەسەرپێچی هەژماردەكرێت و نایاساییە”.
سەبارەت بە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كە لە ئێستادا بەهۆكاری سیاسی پەكخراوە، ئەو ئەندامەی ئەنجومەنەكە، ئاماژەی بەوەكرد:”ئێمە بۆ ئەوەی چاودێری پرۆژەكان بكەین پێویستە ئەنجومەن كۆببێتەوە و بڕیاری خۆی لەسەر بدات بەڵام وەكو لیژنەی خزمەتگوزاریەكان لە كۆی 5 ئەندام 4 ئەندام لە كەركوكن و كارەكانی خۆیان جێبەجێدەكەن”. 
ئەحمەد عەسكەری، راشیگەیاند:”ئیدارەی كەركوك فێڵێكی كردوە كە نوسراوی بۆ بەغدا كردوە وتویەتی كە ئەنجومەن پەك خراوە و ناتوانێت كارەكانی ئەنجامبدات ببێتە چاودێر بەسەر كارەكانەوە”، وتیشی:”ئێمە پێمان وتوە كە دەتوانین كارەكان ئەنجامبدەین و دەتوانن ئەوانیش بەرنامە و پرۆژەكانیانمان بۆ بنێرن لەو رێگایەشەوە دەتوانین رێگری بكەین لە هەر جۆرە كارێكی نایاسی و جیاوازی لە پرۆژەكان لەلایەن راكان جبوریەوە”.


‌ 544 جار بینراوه‌
3/2/2019 4:05:16 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved