نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  باران
ئەڤین ئاسۆ خەریكی چییە؟
ئاره‌زوو نوری - گۆشەی سوژن

میدیاكار هەرچەند لە بواری راگەیاندن زیاتر مومارەسەی كارەكە بكات بێگومان ئەزموونی زیاترو وریایی زیاتر پەیدادەكات چ جای هەموو رۆژێك لەناو كارەكە نغرۆ بوبێت.. بێگومان هەر میدیاكارێك بۆ پاراستنی ئیتیكی پیشەكەی وانەیەك لەهەڵەكانی رابردووی وەردەگرێت و هەوڵی دووبارەنەبوونەوە و ئەكتیڤ كردنی تواناكانی خۆی دەدات و لە هەڵە زەق و دیارەكان خۆی بەدوور دەگرێت.
ئەڤین ئاسۆ كە ساڵانێكە لەناكاو لە كاری ئەكتەری كەوتە نێو بواری راگەیاندن و مومارەسەی میدیایی، سەرەتا وەك پێشكەشكارێكی مێیینە بوێرانەو لێهاتووانە لە دەربڕین دەستی پێكرد و توانی سەركەوتوو بێت و سەرەڕای ئەزموونی وەك پێشكەشكاری لەكەناڵی جیاوازو ئێستاش كە خۆی خاوەنی كەناڵێكەو بەڕێوەی دەبات.. لانی كەم دەبێت شارەزایی لە ئیتیك و یاسای كارەكەی هەبێ و راست و هەڵەو باش و خراپ لێك جیا بكاتەوە..
بەڵام ئەڤین ئاسۆ لەئێستادا وەك میدیاكار دەرناكەوێ، بەڵكو میدیا بۆ كاری ئەتككردن و پارە پەیداكردن و ناوبانگ و ریسواكردنی گەنجان و لەخشتەبردنیان بەكاردێنێ، لەرێی كەناڵ و بەرنامەكانی خۆی..
پێشێلكارییەكانی ئەڤین بەرامبەر بە ژن و گەنج و خەڵك لەرادەبەدەر زیادی كردووە و بەناوی داهێنان و نوێگەر و گاڵتەو پێكەنین یاری بە هەست و سۆزو كەرامەتی خەڵكی دەكات بەجۆرێك كە پارە لای ئەڤین ئاسۆ زۆر بە بەهاترە لە كەرامەتی مرۆڤەكان كاتێ لەبەرنامەیەكی راستەوخۆو لەبەردەم ئامادەبووان بە گەنجێك دەڵێ خۆت بدۆڕێنە پارەت ئەدەمێ و دواتریش ئەڵێ ئەها پارە چی لە مرۆڤ دەكات!!
یا دەست دەخاتە نێو قەدی خانمێكی میوان و دەڵێ دەبێ چەند كەس خۆزگە بۆ ئەم جێیەی من بخوازن كەوا دەستم لەناو قەدی داناوە، كە ئەمەش خراپترین بانگەشەیە بۆ ئەوەی چاوی پیاوان تەنها لەو لایەنەوە تەماشای میوانە ئافرەتەكان بكەن و حەزی خۆیان لەبینینی ئەو دیمەنە بەتاڵ بكەنەوە بێ گوێدانە شكاندنی كەسایەتی ئەو خانمە.
یاخود هێنانی كچانی مۆدێل و لەبەركردنی جلی رووت و نمایشكردنیان یان هێنانی كەسانی بەندبێژ و پێداهەڵگوتنی ئەو بەندبێژانە بە جەستەی ئافرەت و سوكایەتیكردنیان بە ژنان بە بەرچاوی ئەڤینەوە و هاوكات ئەویش چەپڵەیان بۆ ئەكوتێت و بە سوكایەتیكردنەكانی ئەوان بە ژن هەڵدەپەڕێت و وەك دەوترێت بە دوو بەندی داشۆراو لە بەهاكان ئەڤینیش دەهێننە هەلەكە سەما.
هەموو ئەم پێشێلكارییانەی ئەڤین لەلایەك و دەنگدانەوەی دوایین بەرنامەكانی لەلایەك كە ئەتككردنی ژیانی منداڵێك بوو بەهۆی ناشارەزایی یاخود نەفامی ئەڤین لەوانەیە ئەو كیژۆڵە پانزە ساڵانەی كە ساویلكانە دڵی خۆی هەڵڕشت ئێستا بیست خاوەنی لێ پەیدا ببێت و بەناوی شەرەف ناموس بكوژرێت، یاخود بیكوژن و بڵێن نەخۆشی دەروونی هەبوو.. چونكە ئەو وێنەیەی ئەڤین نیشانی خەڵكیدا كچێكی كەم عەقڵ و نەفام و نەخۆشبوو.. رێخۆشكردنی ئەڤین بۆ قسەكردنی ئەو منداڵە بەو جۆرە بەرپرسە لەوەی هەرچی بەسەربێت یا كۆمەڵگا چۆن لێی بڕوانێت یا چۆن لە نێو دەوروبەری خۆی ناوی لەكەدار بوبێت.. وەك ئەوەی دوای بەرنامەكە، ئەو كچە منداڵە لە سوپەرماركێتێكی هەولێر، تووشی گێچەڵی سێكسی بوویەوە و گەنجێك بە مۆبایل وێنەی گرتبوو و بەو هۆیەوە شەڕ و دەمەقاڵێ لە نێوانیان درووستبوو. كە ئەمە ئاماژەیەكی سەرەتاییە بۆ ئەو مەترسییانە.
ئەڤین ئاسۆ كە رێی بەخۆی داوە دەمێك میدیاكار و دەمێك لیژنەی هەڵسەنگاندنی شاجوان و دەمێك لیژنەی هەڵبژاردنی جیاوازی و دەمێك بەندبێژو دەمێك مەلاو...هتد كە خۆی كردووە بە دەم سپی هەموو كارێك پێویستە كەمێك لە ئیتیك و رێسا و یاسای كار و پیشەكەی وردبێتەوە و هەست بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر بە ئاسایشی كۆمەڵایەتی كۆمەڵگە بكات.



‌ 690 جار بینراوه‌
3/2/2019 5:14:58 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved