نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  شۆک
بەرزبونەوەی رێژەی قەیرەیی دەگاتە ئاستێكی مەترسیدار لە عێراقدا
ئا / سهام رەشید


ئەمەش بەگوێرەی سەرژمێریە نافەرمیەكانی ئەو رێكخراوانەی كە تایبەت بە كاروباری ژنان دەدەن.
بەگوێرەی ماڵپەری RANKER لە ریزبەندی ژناندا لە جیهانی عەرەبیدا، ژنانی عێراق ریزبەندی یەكەمیان گرتوە لە جوانی دا بۆ ساڵی 2018، ئەمەش بە پشتبەستن بە دەنگدانی جەماوەر.
ڕێژەی مێینە لە كۆمەڵگای عێراقیدا دەگاتە 18 ملیون كەس، رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان پێیانوایە قەیرەیی كەسێكە كە تەمەنی دەگاتە سەروی 35ساڵ و هاوسەرگیری نەكردبێت.
هۆكاری قەیرەیی دەگەڕێتەوە بۆ بارودۆخی ئابوری لە وڵاتداو بڵاوبونەوەی بێكاری و كۆچ و جەنگ و ناكۆكیە ناوخۆیەكان و جیاوازی ئاستی خوێندن.
كۆمەڵگەی عێراقی ژمارەیەكی زۆر قەیرە بە خۆیەوە دەبینیت، كە تەمەنی هاوسەرگیریان دواكەوتووە لە نێوان 18بۆ 45ساڵ.
 ژمارەیەكی زۆر لە ژنانی عێراق وا هەست دەكەن كە ناكرێت زۆر چاوەڕێی كەسێك بكەن و مارەیان بكەن و پڕۆسەی هاوسەرگیریان لەگەڵ ئەنجامبدەن، ئەمەش وایلێكردون لەگەڵ یەكەم داخوازیدا رەزامەندی دەردەبڕن بۆ شوكردن بەبێ پرسیاركردن و بیركردنەوە، سەرەنجام ئاكامی نەخوازراوی لێدەكەوێتەوە.
بەپێی راپۆرتێكی ماڵپەری سكای نیوزی عەرەبی كە لە چاودێرانەوە گواستویەتیەوە  خەونی هاوسەرگیری گۆڕاوە بۆ بارگرانی و ماندوبوون بەهۆی داڕمانی ئابورییەوە كە بۆتە هۆی بڵاوبونەوەی بێكاری، ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی كە گەنجان نەتوانن خەرجی و پێداویستیەكان دابین بكەن، بۆ ئامادەكاری پڕۆسەی هاوسەرگیری.
بەپێی بەدواداچونی ماڵپەرەكە كە گواستویەتیەوە لە لێكۆڵەری كۆمەڵایەتی دكتۆرە فەرەح ئەلقوڕەیشی دەڵێت:” هەندێ لە خێزانەكان رێگری دەكەن لە كچەكانیان كە هاوسەرگیری لەگەڵ ئەوكەسانە بكەن كە ئاستو توانای مادیان لاوازە، لەبەرامبەردا رەچاوی بابەتەكانی رەوشت و بەها ناكەن.
ئەم ماڵپەرە پێیوایە كە هەندێ قەیرەیی هۆكارەكەی چەسپاندنی كۆتوبەندە لەسەر كچ، بەشێوەیەك رێگری لێدەكرێت لە چونە سەر كار یان خوێندن، ئەمەش چانسیان كەمتر دەكات لە دۆزینەوەی هاوسەرێكی گونجاو بۆ خۆی.
ئاماژە بەوەشكراوە، پێویستە چاودێران هانی وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی و رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی و وەزارەتی لاوان و بۆ كاركردن بە شێوەیەكی رێكخراو بۆ پێشكەشكردنی هاوكاری مادی و مەعنوی بۆ گەنجان بدەن، لە پێناو دروستكردنی هەلیكار بۆ بەدیهێنانی خەونەكانیان، وەكو هاوسەرگیری.


‌ 438 جار بینراوه‌
3/2/2019 5:16:46 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved