نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  هەمەڕەنگ
گەرداوی گەردوونی دەبێتە هۆی لەدایكبوونی ئەستێرەكان
هەواڵ


زانایان بۆ یەكەمجارە گەرداوێكی بەرفراوانیان دۆزییەوە كە بە چواردەوری گەردووندا دەسوڕێتەوەو ماوەی 12 ملیار ساڵی تیشكی لە زەویەوە دوورە، ئەم گەرداوە بە خێرایی 500 میل لە چركەیەكدا دەڕوات و كاریگەری زۆری بەسەر دروستبوونی ئەستێرەو گەلەستێرەكانەوە هەیە.
جۆستین سبلیكار لە زانكۆی تكساسی ئەمریكی روونیكردەوە كە گەلەستێرەكان زۆر ئاڵۆزن و رەنگە دۆزینەوەی ئەو گەرداوە ببێتە رێگەیەك بۆ زانینی زیاتر سەبارەت بە دروستبوون و هەڵوەەشاندنەوەی گەلەستێرەكان. 
لە رێگەی ئاماژەكانی تلیسكۆبی (ALMA) لە باكوری چیللی توانرا كاریگەری ئەو گەرداوە بدۆزرێتەوە كە لەدوای تەقینەوە گەورەكەوە روویداوە، لەكاتێكدا تەمەنی گەردوون تەنها گەیشتە یەك ملیار ساڵ، هەندێك لە گەلەستێرەكان وەك هێڵی كاكێش زۆر بە كاوەخۆ خۆی بەیەكەوە ناوە، بۆیە هەر ساڵەو ئەستێریەكی دروستكردووە، بەڵام هەندێك لە گەلەستێرەكان خێرا لەدایكبوونەو بە ملیۆنان ئەستێرەی لە خۆر گەورەتریان هەیە، ئەوەش بە پاڵپشتی ئەو گازانەی كە بەر گەلەستارەكان دەكەون و دەبنە هۆی دروستبوونیان، جا گازەكە چەندە زۆر بێت تەمەنی گەلەستێرەكان كورتر دەبێت و زووتر لەناودەچن.


‌ 338 جار بینراوه‌
3/2/2019 5:28:18 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved