نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  هەمەڕەنگ
حەمەی شانۆ راوچیەكانی عەقڵ نمایشدەكات
هەواڵ

گڕوپی شانۆیی دیالۆگ، شانۆیی راوچیەكانی ئەقڵ، نوسین و دەرهێنانی حەمەی شانۆییە، و وابریارە ئەمرۆ لە گەڕەكی رەحیماوای شاری كەركوك نمایشبكرێت و لە چەند رۆژی داهاتویش لە چەند گەڕەك و شوێنێكی دیكەی شارەكە نمایشبكرێت. 
لەو باریەوە حەمەی شانۆ، دەرهێنەری راوچیەكانی ئەقڵ، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”شانۆگەری راوچیەكانی عەقل لە نواندنی هەریەكە لە بڕوا شەیدا و لینا سەردار و محەمەد عەلی-یە و نوسین و دەرهێنانیشی خۆم كارم تێدا ئەنجامداوە”. 
حەمەی شانۆ، سەبارەت بە ناوەرۆكی بەرهەمەكەش ئاماژەی بەوەشدا”شانۆگەریەكە باسی گەنجێك ئەكات كە پاش ئەوەی زانكۆ تەواو ئەكات پاش چەند ساڵ لەچاوەڕوانی دامەزراندن ناچار دەست ئەكات بەكرێكاری بەو هۆیەشەوە ئەو كچەی كە لەزانكۆ دەزگیرانیەتی وازی لێ دێنێت و بەهۆی كۆمەڵێ شكست لەژیان  روو دەكاتە كێشانی مادەی هۆشبەر”ـ وتیشی:” شانۆگەریەكە، باس لەكۆمەڵگە دەكات لەدۆخی ئێستایە كە چۆن سیاسەیەكان بۆ غافڵكردنی خەڵك لەتاڵانی سامانی كۆمەڵگە و لەناوبردنی گەنج مادەی هۆشبەر بڵاو ئەكەنەوە”. 
هاوكات سەبارەت بە ناوی شانۆگەریەكەش، ئەو دەرهێنەرە رایگەیاند:”ناوی شانۆكەش لە خودی عەشق و تلیكاوە هاتووە و كاتێك گەنج عاشق بو هۆشی نامێنێت تلیكایش راوچیەكی تری هۆشبەرە”، روونشیكردەوە:”لەكۆتاییدا شانۆكە ئەو پایەمە بە بینەران ئەدات، كە رەنگە ئێستا دۆخی وڵات باش نەبێ بەڵام دەكرێ  كۆڵندەن و تێكۆشن نەك پەنا بەرنە بەر مادە هۆشبەر و زیان بەخشەكان و ژیان و خێزانەكانیان  وێران كەن كۆمەڵگەكەیان بەرەو تاعون بەرن”.
حەمەی شانۆ، ئاشكراشیكرد:”ئەمرۆ لە گەڕەكی رەحیماوە و لە چەند رۆژی داهاتووش لە چەند گەڕەك و شوێنێكی دیكەی شارەكە شانۆگەرەیكە نمایش دەكەین”. 

‌ 344 جار بینراوه‌
3/2/2019 5:33:40 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved