»  چز
چز + هێمن هەورامی + پارتی و گۆڕان + وەزیرە تازەكەی پەروەردەی هەرێم + ئەردۆگان + مەلا بەشیر + نەخۆشخانەی گشتی باقوبە + تاسەكانی پردەكەی رەحیماوا


* یەكەمین چالاكی هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، پێشوازیكردن بوو لە تیپی جنێوفرۆشان، بەناو تیپی سۆشیال میدیای پارتی... لێی تێكچووە وای زانیوە لە لقە!!

* بە هۆی رێكەوتنەكەی پارتی و گۆڕان، زستان لە گۆڕان بوو بە پاییز، هەر ئەندامەو هەڵدەوەرێ... هێشتا چیتان بینیوە!!

* وەزیرە تازەكەی پەروەردەی هەرێم :” بۆ هیچ مامۆستایەك نییە بچێتە دەرەوەی وڵات”... ئەی باشە ئەو پارە پاشەكەوتەی گەڕاندتانەوە بۆ مامۆستایان چی لێ بكەن!!

* ئەردۆگان وتی:” هەر كەسێك باسی كوردستان بكات بابچێتە عێراق لەوێ كوردستان هەیە، بەشێك لە كەناڵەكانی لای خۆشمان جوان جوان وتەكانیانیان دەگواستەوە... كەمێ شەرم بتانگرێ!!

* بە وتەی مەلا بەشیر، پەرلەمانتارانی سوننەو شیعە وتوویانە:” كوردستان بۆتە ئەوروپا”... مەلا ئەی باسی موچە پاشەكەوتكراوەكان و ئەو شتانەیان نەكرد!!

*لە نەخۆشخانەی گشتی باقوبە، دوو دكتۆر دەبێتە شەڕیان و لە ئاكامدا دكتۆرێك بریندار دەبێت... باش بوو لە نەخۆشخانە بوون و زوو بریندارەكەیان چارەسەر كرد!!

*خۆشی خۆشی وتمان تاسەكانی پردەكەی رەحیماوا چاكدەكەنەوە، كەچی چەند تاسەیەكی نوێیان دروستكرد... كاكە چاكی مەكە با خراپتر نەبێت!!

‌ 332 جار بینراوه‌
3/2/2019 5:37:21 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved