نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  عێراق
بەغدا: دیلی داعشی غەیرە عێراقی لە سوریاوە رادەستدەكرێت
هەواڵ

چارەنوسی دیلە بیانەكان لەلای هێزەكانی سوریای دیموكرات لەم هەفتانەی دواییدا بۆتە جێی مشتومڕ، بەتایبەت دوای ئەوەی ئەمریكا ئامادەیە لە رێگەی هێرشێكەوە دوا مۆڵگەكانی داعش لە سوریا بكاتە ئامانج و تەواوی خاكی سوریا لە تیرۆرستان پاكبكاتەوە. 
بەپێی سەرچاوەیەكی سەربازی عێراقی هێزەكانی سوریای دیموكرات كە ئەمریكا پاڵپشتییان دەكات (14) دیلی فەڕەنسی و (6) دیلی عەرەبی غەیرە عێراقی رادەستی عێراق دەكەن.   
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشتر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتوویەتی:” عێراق ئامادە نییە هیچ دیلێكی بیانی رادەستبكرێت ئەگەر وڵاتەكانیان وەرگرتنەوەیان رەتبكەنەوە “.  
عەبدولمەهدی وتیشی: عێراق دەتوانێت دیلە غەیرە عێراقییەكانی بەر دەستی هێزەكانی سوریای دیموكرات وەربگرێت و ئاسانكاری بۆ ناردنەوەیان بۆ وڵاتانی خۆیان بكات لەكاتێكدا ئەگەر لەلایەن وڵاتەكانیانەوە رەتنەكرێنەوە”. 
هاوكات وتیشی:” هەندێك وڵات هەن وەك فەڕەنسا بەنمونە داوای هەماهەنگییان لێكردووین بۆ ئەوەی دیلەكانیان رادەستبكەین و خۆیان دادگاییان بكەن” لە درێژەدا وتیشی: “ بەو مەرجە دەیانگێڕینەوە وڵاتی خۆیان ئەگەر دوای لێكۆڵینەوەكان بۆمان دەركەوێت كاری تیرۆرستی و تێكدەرانەیان لەناو خاكی عێراق ئەنجام نەدابێت و تاوانیان دەرهەق بە خەڵكی عێراق لەسەر ساغنەكرێتەوە”. 
هەر سەبارەت بەو بابەتەش چەكدارە دیلەكانی سەر بە داعش دەپرسن:” ئەگەر لە كاتێكدا وڵاتەكانیان رەتیانبكاتەوە چۆن مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت و چارەنووسیان لە ژێر ركێفی دەسەڵاتی عێراق بەچی دەگات؟”. 
عەبدولمەهدی لەوبارەیەوە وتی: هەر وڵاتێك وەرگرتنی دیلەكانی خۆی رەتبكاتەوە ئێمەش ئامادە نین لەلایەن سوریاوە رادەستمان بكرێت.  
بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراقیش وتی:” (13) دیلی داعش بە رەگەز عێراقی لە هێزەكانی سوریای دیموكراتەوە رادەستی عێراق دەكرێن و لەناو خاكی عێراق دادگایی دەكرێن”. 
جێی باسە رێكخراوی تیرۆرستی داعش هێشتا مایەی نیگەرانییە بۆ رۆژاواو زۆربەی ئەگەرەكان ئەوەیە ئەبوبەكر بەغدادی هێشتا لەناوچەكەدا خۆی مەڵاس دابێت و پیلان بۆ تێكدانی بارودۆخەكە لەناوچەكە دووبارە دابڕێژێتەوە.


‌ 912 جار بینراوه‌
3/9/2019 1:54:35 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved