نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  وتاری هەفتە
ئەوان رێككەوتن و كەركوكییەكان تێكەوتن؟!
بورهان حاجی سلێمان


هونەری دانوستان لە سێكوچكەی دەستكەوت و سازش و رێكەوتن پێكدێت، بەدەر لەوە دانوستان نییەو دەكرێت پێناسەیەكی دیكەی بۆ بكەی، چونكە هەر كات لایەكی دانوستانەكە هەموو سینیەكەی بردەوەو لایەكەی دیكەش بەدەستی خاڵی گەڕایەوە، ئەوە پێیدەوترێت مۆركردنی رێككەوتننامەی خۆبەدەستەوەدان نەك دانوستان، بۆیە سەركەوتووترین دانوستان ئەوەیە هەردولا خۆیان بە براوە بزانن، دانوستانیش لەسەر بنەمای بێنەو ببە بونیادنراوە، بەڵام گرنگ ئەوەیە چی دەدەیت و چی دەبەیت؟ چونكە خاڵی جەوهەری سەركەوتن ئەوەیە، گرنگترین خاڵی خۆتی تێدا جێگیر بكەی و خاڵە لاوەكییەكان بخەیتە بەر نەشتەرگەری سازشكردن لەپێناو جێبەجێكردنی ئامانجە سەرەكییەكە.
رێكەوتنەكەی یەكێتی و پارتی لە 4ی ئەم ئازارە پڕ لە ئازارەی كورد، سەرەتای كۆتایی بوو بە ئەو ئاكامە خراپانەی كە دۆخە چەقبەستووەكە رووبەڕووی هەرێمی كردبووەوە كە دوای 28 ساڵ لەبەرانبەر پیلانە دەرەكی و سەرەڕۆییە ناوخۆییەكان، هێشتا لەسەر پێیەكانی خۆی وەستابوو، بەڵام لەماوەی رابردوودا لە لێواری شەڕی ناوخۆو لێكترازان و هەڵوەشاندنەوە نزیك بووبۆوە، رێكەوتنەكەش وێڕای كەموكوڕی و ناڕوونی، بەڵام وەك بەلەمی رزگاركەر وابوو بۆ هەرێمی نوقمی دەریای كێشە.
سەبارەت بە هەرێم ئەو رێككەوتنە رێگە خۆشكەرە بۆ پێكهێنانی كابینەی حكومەت، كە ئەمە دەستكەوتە بۆ پارتی، هاوكات چەمكی بەشداری دەگۆڕێت بۆ حوكمی هاوبەش، ئەمەش لە بەرژوەندی یەكێتیە.
سەبارەت بە بەغداش، كۆتایی بەو ململانێ پووچەی  نیوان پارتی و یەكێتی دەهێنێت، یان هیچ نەبێت خاوتری دەكاتەوە، كە لە لادانی هۆشیار زێبارییەوە سەریهەڵداوەو ریفراندۆم و (16)ـی ئۆكتۆبەریش زەقتریان كردۆتەوە، ئەمەش لەبەرژوەندی هەموو كوردە.
دەمێنێتەوە پرسی ئاساییكردنەوەی كەركوك كە باس لەدانانی پارێزگارێكی كوردو یەكێتی دەكات، ئەمەش بە رواڵەت دەستكەوتێكە بۆ كورد بەگشتی و بۆ یەكێتی بەتایبەتی، بەڵام ناڕوونی خاڵەكە ئەوەیە بە رووكەشی و بەبێ چوونە وردەكاری و خستنەڕووی میكانیزمی چارەسەركردنەوە داڕێژراوە، ئەمەش لەبەرژوەندی پارتییە، چونكە باش دەزانێت ئەو رێككەوتنە بەوشێوەیەو بێ بەشداریكردنی پێكهاتەكانی دیكە روبەڕووی دژایەتی سەختیان دەكاتەوە، ئەوەش لە كاردانەوە هەڕەشەئامێز و شەڕانگێزییەكانی تۆڕانی و شۆڤیینییەكاندا دیارە، كە ئەمجارەیان نابێت بەهەند وەرنەگیرێت، چونكە ئێستا كورد لەدۆخێكی سەربازی و ئیداری  ئەوەندە باش نییە لە كەركوك، تاكو بتوانێت بەتەنیا ئەجێندای خۆی بسەپێنێت، بەو بەوشێوەیەش پارتی چیتر خۆی پیاو خراپ ناكات لەڕێگرتن لەئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك، چونكە خەڵكی دیكە بەو كارە هەڵدەستێت.
پێموایە رێككەوتنەكە چارەسەی كێشەی كەركوكی پێ نییە، بەڵكو تەنها، پارتی یەكێتی پێ رازی دەكات و یەكێتیش شەقامەكەی كەركوكی خۆی پێ سڕدەكات!
هیوادارم هەڵە بم و ئەم رێككەوتنە وەك خاڵێكی پرشنگدار بۆ كاك مەسعود و كاك كۆسرەت تۆمار بكرێت و ئەمجارە وەكو فریادڕەسی كەركوك دەركەون، نەك وەكو لەدەستدەری قودس و دڵەكە وێنابكرێنەوە.

‌ 964 جار بینراوه‌
3/9/2019 2:32:47 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved