»  کوردستان
هەفتە هەواڵـی كەركوك
هەواڵ

لە هەفتەی رابردوودا چەندین رووداوی كوشتن و دزین و تیرۆر لە ناوچە جیاجیاكانی شاری كەركوك روویانداوە، لە گۆشەی هەفتە رووداوی كەركوك، پوختەی رووداوەكان ببینە.


رۆژی هەینی 1/3/2019:
*بەشی پۆلیسی حەویجە رایگەیاند: تیرۆریستانی داعش لە گوندی (العۆفیە)ـی سەر بە ناحیەی ماحوز خانوویەكیان تەقاندۆتەوە كە خاوەنەكەی (صەلاح حەمید عەتیە عەبد سالم)ـی سەر بە هێزەكانی حەشدە و زیانەكانی تەنها ماددی بوونە.  
* بنكەی پۆلیسی عەدالە رایگەیاند: چەند كەسێكی نەناسراو ئۆتۆمبێلێكی پیكاپ، لە گەڕەكی خەزرا، نزیك پیشانگای ئۆتۆمبیلەكان و لەبەردەم ماڵی خاوەنەكەی دەدزن و بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵدێن. 
* لقی كاروباری بازگەكان و رێگەوبانە دەرەكیەكانی كەركوك رایگەیاند: دوای لێكۆڵینەوە لە ناسنامەی كەسێك بەناوی رائد فارس حمێدان كە ناسنامەكەی ساختەبووە، لە بازگەی لەیلان دەسگیركراوەو بەپێی مادەی (4)ـی تیرۆر رادەستی بنكەی پۆلیسی لەیلان كراوە.
* بنكەی پۆلیسی عروبە رایگەیاند: لە شەقامی سەرەكی لەیلان هاوڵاتییەك بەناوی زیاد ئازاد رەمەزان لەلایەن تاوانبار ئەحمەد سالم صالحەوە بە چەقۆ كوژراوەو تاوانبارەكە لە یاسا هەڵاتووە. 
* بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و نەهێشتنی تیرۆر لە كەركوك رایگەیاند: مەفرەزەیەكی هاوبەش لە بەشی لێكۆڵینەوەكان و شانەی هەڵۆكان و هەواڵگری لیوای (16)ـی حەشد ناوبراو (غنام عدنان محمد خلف الجوالی) لە گەڕەكی پەنجا عەلی دەسگیردەكەن و بەپێی مادەی (4)ـی تیرۆر دەخرێتە ژێر لێكۆڵینەوە.    
* بنكەی پۆلیسی رەحیماوە رایگەیاند: لەناو بازاڕی سەرچناری سەر بە سنوری رەحیماوە پۆلیسێكی هەرێم بەناوی خەتاب حوسێن لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوەوە بە دەمانچە بریندار دەكرێت و ئەنجامدەرانی تاوانەكەش بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵدێن و بریندارەكەش بە زووترین كات دەگەیەنرێتە نەخۆشخانەو تەندروستی سەقامگیرە.

رۆژی شەممەی رابردوو، ٢/٣/٢٠١٩:
* بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری و نەهێشتنی تاوانەكانی كەركوك رایگەیاند: مەفرەزەكانی شانەی هەڵۆكان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی هەواڵگری لیوای(16)ـی حەشد (سەدام لازم مەتەڕ تایی) نشتەجێی كەركوك پەنجا عەلی دەسگیردەكەن كە لە ناحیەی رەشاد گوندی دەگماتەوە لەدەست یاسا هەڵاتووە، بەپێی مادەی (4)ـی تیرۆر خراوەتە بەرلێكۆڵینەوە. 
*عەقید ئیسماعیل لە بەشی گرێبەستەكانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركوك رایگەیاند: چەند كەسێكی نەناسراو هەڵدەكوتنە سەر ماڵی"ئەسعەد حەمید حەسەن" ئەفسەری خانەنشین، بڕی (30) هەزار دۆلاری ئەمریكی دەدزن و ئەشكەنجەی زۆری خێزانەكەی دەدەن كە بە هۆیەوە ئێستا لە نەخۆشخانەیەو تاوانبارەكان هەڵاتوون.
* بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی حەویجە رایگەیاند: بۆمبێكی چێنراو لە گوندی (ئەلدوب)ـی سەر بە ناحیەی ریاز بەسەر پۆلیسی فیدرالیدا تەقیوەتەوەو بەهۆیەوە نەقیب، محمد نور بەشیر كوژراوە.

رۆژی دووشەمەی رابردوو، 4/3/2019:
بنكەی پۆلیسی قۆریە رایگەیاند: لە گردبوونەوەیەكی ئاشتیانە كۆمەڵێك شۆفێری تاكسی كە ژمارەیان (25 ــ30) كەس دەبوو لەبەر پیشانگای عادل بۆ فرۆشتنی ئۆتۆمبیل و نزیك بینای پارێزگای كەركوك داوای پێدانی سووتەمەنییان لە بانزینخانە حكومییەكان دەكرد نەك بخرێنە سەر بانزینخنە ئەهلیەكان.
*  بنكەی پۆلیسی قۆریە رایگەیاند:لە گردبوونەوەیەكی ئاشتیانەدا لەناو یانەی سەورەی وەرزشی لە رێگەی بەغدا كۆمەڵێك دوكانداركە ژمارەیان (40) كەس دەبوو داواكاربوون دوكانەكەیان نەرووخێنرێت و نەگوازرێنە شوێنی تر.
* پۆلیسی پاراستنی دامەزراوەكان رایگەیاند لە گەڕەكی پەنجا عەلی كچە خوێندكارێك بەناوی (ئەڤین سالار شریف) لەدایكبوی 1993 لەناو ماڵەكەی خۆیدا خۆی بەگوریسەوە هەڵدواسێت و دەخنكێت.
* بەشی بازگەكان و رێوبانە دەرەكیەكانی كەركوك رایگەیاند: لە بازگەی كەیوانی هاوبەش دوای لێكۆڵینەوە لە ناسنامەكەی و هاودەقبوونی لەگەڵ نوسراوی دەرچوو لە داداگای كەركوك تاوانبار خەلیل خەڵف جدوع نیشتەجێی قەرەتەپە بەپێی مادەی (4)ـی تیرۆر دەسگیركراو رادەستی مەفرەزەی لیوای 61 كرا بەمەبەستی گواستنەوەی بۆ لایەنی پەیوەندیدار.
*بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری و نەهێشتنی تیرۆر رایگەیاند: مەفرەزەكانی بەشی هەواڵگری و نەهێشتنی تاوانەكان لە گەڕەكی دۆمیز  (حەسەن كامل عەجاج) دەستیر دەكەن كە بەپێی مادەی (4)ـی تیرۆر داواكراوە. 
*بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری و نەهێشتنی تیرۆر رایگەیاند: چەند مەفرەزەیەكی هاوبەش لە یەكەی هەواڵگری و بەرێوەبەرایەتی كاروباری بازگەكان و لیوای (61)ـی فیرقەی تایبەت (ئەحمەد ساڵح محمد ساڵەح) بەپێی بڕیاری دادگای زاب و مادەی (4)ـی تیرۆر دەسگیردەكەن و رادەستی شوێنی مەبەست دەكرێت.  
 *بەشی پۆلیسی داقوق رایگەیاند: بەهۆی شۆرتی كارەباوە لەناو ئۆتۆمبیلێكی جۆری فۆرد (تابلۆی حكومی) لە ناحیەی یایچی گری تێبەردەبێت و شارەوانی هەوڵی كپكردنەوەی ئاگرەكەیان داوە بەڵام بێهوودە بووەو تەواوی ئۆتۆمبێلەكە گریگرتووە. دواتر ئۆتۆمبیلی ئاگر كوژێنەوە ئاگرەكەیان كوژاندۆتەوەو هیچ زیانێكی گیانی تۆمار نەكراوە.  
*بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری و نەهیشتنی تاوانەكان رایگەیاند: مەفرەزەكانی هەوالگری و نەهیچشتنی تاوانەكان (محمود مخلص خماس عسكر) بەپێی مادەی (4)ـی تیرۆر دەسگیركردو رادەستی بنكەی پۆلیسی رەشاد كرا. 

رۆژی سێشەممەی رابردوو، 5/3/2019:
 *بنكەی پۆلیسی ئازادی رایگەیاند: چەند چەكدارێكی نەناسراو هەڵدەكوتنە سەر ماڵی شیرزاد كەریم حەمە خاوەن بانكی گەرمیان و بڕی (90) هەزار دۆلاری ئەمریكی دەدزن و دواتر بە ئۆپترایەكی سپی بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵدێن. 
*بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوانەكانی كەركوك رایگەیاند: چەند كەسێكی نەناسراولە خانووكانی كۆمپانیای نەوتی قەزای دووبز هەڵدەكوتنە سەر ماڵی نەقیب ماهر عبدالعزیزو بڕی (2,1) ملیۆن دیناری عێراقی و ئامێری سورەیاو سێ مۆبایل دەدزن 

‌ 285 جار بینراوه‌
3/9/2019 2:35:48 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved