»  کوردستان
ژاپۆن بودجەیەك هاوكاری بۆ نەخۆشخانەیەك لە حەویجە پێشكەشدەكات
هەواڵ

 وڵاتی ژاپۆن رایگەیاند: بودجەیەك بە بڕی (83) هەزار دۆلار بە نەخۆشخانەی حەویجە دەدات لە حەویجە. 
باڵیۆزخانەی ژاپۆن لە بەغدا لە بەیاننامەیەك كە دەستی (هەواڵ)  كەوتووە دەڵێت:" باڵیۆزی ژاپۆن (ناوفومی هاچیمۆتۆ) لەگەڵ ئەحمەد هیتی سەرۆكی كۆمەڵەی پەرەپێدان و فریادگوزاری عێراقی گرێبەستی بودجەی (83) هەزار دۆلار وەك بەرنامەی یارمەتی فەرمی ژاپۆنی و پرۆژەی ئەمنی مرۆیی ئیمزاكرد، بۆ ئەوەی نەخۆشخانەی حەویجە لەكەركوك بە ئامێری پزیشكی دابینبكات. 
هاوكات رایگەیاند: پرۆژەكە دوای ئازادكردنی حەویجە لە چەتەكانی داعش كار بۆ باشتركردنی ژینگەی نۆشداری منداڵانی ساوا دەكات لە حەویجەو دەوروبەری، ئەویش بە دابینكردنی (9) داینگەو ئامێرێكی بووژاندنەوەی هەناسە بۆ مناڵە ساواكان لەنەخۆشخانەی حەویجە. 
باڵیۆزخانەكە ئاماژەی بەوەشدا: دابینكردنی یارمەتیەكان لە چوارچێوەی بەرنامەی یارمەتیە فەرمیەكانی ژاپۆن بۆ پێدانی هاوكاری ئەهلی و پرۆژەی ئاسایشی ناوخۆ دێت. 
باڵیۆزخانەكە تەئكیدیشی كردەوە: حكومەتی ژاپۆن زیاتر لە (90) پرۆژەی لەمجۆرەی لە ساڵی 2003 ـەوە لە هەموو شارەكانی عێراق و لە هەموو بوارەكاندا جێبەجێكردووە، بە تایبەت چاودێری تەندروستی و پەروەردە.

‌ 248 جار بینراوه‌
3/9/2019 2:39:57 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved