نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
دەسپاكی ژمارەیەك كۆگای دەرمان لە كەركوك دادەخات
هەواڵ

فەرمانگەی لێكۆڵینەوەكان لە دەستەی دەسپاكی رایگەیاند: نوسینگەی لێكۆڵینەوەكانی كەركوك لە پرۆسەیەكی گەڕان و پشكنیندا توانی ژمارەیەك لەخاوەن كۆگاكان و كارمەندەكانیان دەسگیربكەن، بەتۆمەتی  مامەڵەكردن بەدەرمانی پزیشكی قاچاخ كە نەخراونەتە بەر كۆنترۆڵ و چاودێری تاقیگەكان. 
لە بەیاننامەیەكدا كە نوسخەیەكی دەستی (هەواڵ) كەوتووە، تیمێك لە نووسینگەی لێكۆڵینەوەكانی كەركوكی سەر بە دەستەی دەسپاكی ئاشكرایكرد: دوای پرۆسەی گەڕان و پشكنین بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری لە پارێزگاكە دەستیان  بەسەر بڕێك دەرمانی قاچاخ و بەدەر لە كۆنترۆڵ و چاودێری تاقیكەكان گرت. 
بەیاننامەكە وتیشی: ئەو بڕە دەرمانەش لە  كۆگا بێ مۆڵەتەكان لە قەزای حەویجە دەستیان بەسەرداگیرا. ئاشكراشیكرد : كەیسێكی لێكۆڵینەوەی فەرمی لەسەر زانیارییە بەراییەكان و وردەكاریەكانی دەرمانەكان كرایەوە لەگەڵ خاوەنەكانیان درانە دادوەری پسپۆر كە بڕیاریدا بەپێی مادەی(50)ـی یاسای پیادەكردنی پیشەی دەرمانسازی ژمارە (40)ـی ساڵی 1970 دادگایی دەكرێن. 
جێی باسە دەستەی دەسپاكی لە كۆتایی مانگی رابردوو رایگەیاند: ژمارەیەك خاوەن كۆگاو بەرێوەبەری كۆمپانیاكانی دەرمان لەكەركوك دەسگیركراون، چونكە دەرمان و پێداویستی نۆشداری بەقاچاخ و نەپشكنراویان هێناوەتە ناو شاری كەركوكەوە.

‌ 633 جار بینراوه‌
3/9/2019 2:41:20 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved