»  کوردستان
(800) زیندانی لە گرتووخانەیەكی (355) كەسیدا بەندكراون
هەواڵ

(800) زیندانی لە گرتووخانەی گواستنەی كەركوكدا بەندن و شوێنەكەش تەنها گرتنەخۆی (355) كەسی هەیەو هیچ مەرجێكی تەندروستی تێدانییە، فەرماندەی پۆلیسی شارەكەش داوای فراوانكردنی شوێنی دەستگیركراوەكان و تەسفیرات دەكات.
لیوا عەلی كەمال عەبدولرەزاق فەرماندەی بەوەكالەتی پۆلیسی كەركوك لە نوسراوێك كە بۆ وەزارەتی ناوخۆی بەرزكردۆتەوە داوادەكات شوێنی دەستگیركراوەكان فراوانتر بكرێتەوەو شوێنەكەشی بگوازرێتەوە بۆ شوێنێكی تر. 
لە نوسراوەكە كە وێنەیەكی دەست (هەواڵ) كەوتووە، ئاماژە بەوەشكراوە تەسفیراتی كەركوك ئێستا زیاتر لە (800) زیندانی لەخۆی گرتووە لەكاتێكدا ئەو شوێنە لە (350) كەس زیاتر هەڵناگرێت، هاوكات لەبەر كەمی رووبەری گشتی توانای دروستكردنی هۆڵی تریان نییە.  
هەر لەهەمان نوسراودا لیوا عەلی ئاماژەی بەوەشكردووە؛ بوونی چەند خانوویەكی هەڕەمەكی لە دەوروبەری بەڕێوەبەرایەتیەكەیان بۆتە هۆی دروستبوونی كەلێنی ئەمنی و ترسی هەڵاتنی زیندانیانی لێكەوتۆتەوە. 
فەرماندەی پۆلیسی كەركوك ئاماژە بە ناتەندروستی سەراو و ئاوەڕۆكان دەكات كە بە هۆی پڕبوون و گیرانەوە بۆنی ناخۆش دەردەدات و دەبێتە هۆی بڵاوكردنەوەی نەخۆشی. 
ناوبراو داواشیكردووە پەلەبكرێت لەدروستكردنی بینایەكی نوێی تەسفیرات لەسەر پارچە زەوی ژمارە (61) دابمەزرێت كە رووبەرەكەی (11) دۆنمەو دەكەوێتە گوندی سەقزلی بۆ ئەوەی ژمارەیەكی زیاتر لە دەستگیركراو لەخۆبگرێت، چونكە لەلایەن خودی وەزارەتەكەوە بەمەبەستی خزمەتی گشتی بۆ ئەو مەبەستە تەرخانكراوە.

‌ 246 جار بینراوه‌
3/9/2019 2:45:04 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved