»  کوردستان
هێزە عێراقییەكان لەناوچەدابڕاوەكاندا گورزی گەورەیان بەردەكەوێت...... سەبارەت بە لیژنە هاوبەشەكەی پێشمەرگەو سوپا تا ئێستا هەڵوێستی عێراق ناڕوونە
هەواڵ

حەشدی شەعبی لەسنوری چیای قەرەچووخ گورزێكی گەورەی بەردەكەوێت و لێپرسراوی مەڵبەندی نەینەوای یەكێتی نشیتمانی كوردستان، رایدەگەیەنێت، ئەو هێزەی لە سنوری موسڵن پێیان باشترە داعش هێرشبكاتە سەریان و بیانكوژێت نەك پێشمەرگە بگەڕێتەوەو بەرگرییان لێبكات. 
نەسڕوڵا سورچی، لێپرسراوی مەڵبەندی نەینەوای یەكێتی نیشیتمانی كوردستان، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:" ئەو هێزەی لە سنوری موسڵن  باش دەزانن كە ئەگەر هێزەكانی پێشمەرگە لە سنورەكە بێت روودای لەو شێوەیەی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممەی رابردوو دروست نابوو"، ئەوەشیخستەڕوو:"بەڵام ئەوانەی لەوێن پێیان باشترە تیرۆریستانی داعش سەرجەمیان لەناوبەرێت بەڵام پێشمەرگە نەگەڕێتەوە ناوچەكە".
بەوتەی لێپرسراوی مەڵبەندی نەینەوای یەكێتی نشیتمانی كوردستان،  پێشمەرگە خەڵكی ناوچەكەیەو دەزانێت چۆن خۆی لە هێرشی داعش بپارێزت و ئەوانیش بپیارێزێت بەهۆی لێهاتووییان لە شەڕی دژ بەداعش، هەروەها باسی لەوەشكرد:"ئەگەر هێزەكانی ئەمریكا فشار نەخەنە سەر حكومەتی عێراق ئەوە هەرگیز ئەوان رازی نابن بەگەڕانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ سنوری ناوچە دابڕێندراوەكان"، وتیشی:"هێزەكانی ئەمریكاش لەوە گەیشتوون كە ئەگەر هێزی پێشمەرگە لە سنورەكە نەبێت ئەوە ناتوانرێت تیرۆریستانی داعش بەتەواوی بنەبڕ بكرێن". 
 نەسڕوڵا سورچی، ئاماژەی بەوەشدا:"ئەو لیژنە هاوبەشەی دروستكراوە لەلایەن پێشمەرگەو سوپای عێراق، تا ئێستا هیچ بەڵگەیەكی بەردەست نییە كە نیازی عێراق بخاتەڕوو بۆ ئەوەی بزانین راست دەكات بۆ بەڵێنەكانی یاخود نا"، روونیشیكردەوە:"ئەو بەڵێنانەی هەبوونە كە پێنج میحوەر دابنرێت هیچیان نەچوونەتە بواری جێبەجێكردنەوە  هێشتا هیچ پێشمەرگەیەك نەگەڕاوتەوە سنورەكان".
جێگەی باسە جگە لە چەند جێگەیەكی خوارووی كەركوك، لە نزیك چیای قەرەچوخ شەوی چوارشەممە لەسەر پیپَنجشەممەی رابردوو هێزێكی گەورەی حەشدی شەعبی كەوتنە بۆسەی چەكدارانی داعشەوەو 10 كەسیان لێ كوژراو 33ی دیكەش برینداربوون و 10ی تریان لە خانەی ونبووان هەژمار دەكرێن، هاوكات لێپرسراوانی هەولێر ئامادەی هاوكاریان بۆ بریندارانی حەشدی شەعبی دەربڕی  و ئاماژەیان بۆ ئەوەكرد: "ئامادەی هەموو هاوكاریەكین و دەرگای نەخۆشخانەكانمان بەرووی بریندارەكان كراوەیە".

‌ 266 جار بینراوه‌
3/9/2019 2:48:32 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved