»  کوردستان
لەكاردانەوەی رێككەوتنەكەی یەكێتی وپارتی.. توركمان و عەرەب هەڕەشە دەكەن و كوردی كەركوكیش بەگومانەوە لێی دەڕوانێت
هەواڵ

عەرەب و توركمانەكانی كەركوك وەڵامی رێكەوتنەكەی نێوان یەكێتی و پارتیان  بە زنجیرەیەك بەیاننامەو لێدوانی هەڕەشەئامێز دایەوەو پەرلەمانتارێكی كوردیش دەڵێت:"تا ئێستا بەتەواوی بڕگەو ناوەڕۆكی رێككەوتنامەكە رانەگەیەندراوەو نازانین چۆنە". 
دوای راگەیاندنی رێككەوتننامەكەی نێوان یەكێتی و پارتی كە لەبڕگەیەكیاندا باس لە دانانی پارێزگارێكی كورد بۆ كەركوك دەكات، حزب و لایەنە سیاسیە توركمانیەكان و ئەندامانیان لە هەردوو ئەنجومەنی نوێنەران و پارێزگا لە بارەگای جەبهەی توركمانی كۆبوونەوەو لە بەیاننامەیەكدا رەتیدەكەنەوە كەیسی كەركوك و پێكهێنانی حكومەتی خۆجێیی وەك سەودایەكی نێوان یەكێتی و پارتی كاری لەسەر بكرێت، ئاماژەیان بەوەشكردووە: جگە "لە هێزە عێراقییەكان رێگە نادەن هیچ هێزێكی تر لە كەركوك و دەوروبەری بوونی هەبێت". 
ئەرشەد ساڵحی سەرۆكی بەرەی توركمانی-ش هۆشداریدا:" ئەگەر كەركوك لە نێوان یەكێتی و پارتی سەودای لەسەربكرێت دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی گرفتێكی نوێ كە بە هۆیەوە ناوچەكەو عێراقیشی پێوە دەسوتێت". 
عەرەبەكانیش هاوشێوەی توركمانەكان رێككەوتنەكە رەتدەكەنەوە، لە بەیاننامەیەكی بەرەی عەرەبی یەكگرتوودا داوا لە حكومەتی ناوەندو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات دەستبەجێ بێنە سەر هێڵ". ئاماژە بەوەشكراوە پێویستە پارێزگارێكی بێلایەن لە نەتەوەكانی كەركوكەوە دەستنیشان بكرێت و لەپێناو دەستەبەركردنی سەقامگیری و پلانی سەپاندنی یاساو كارگێڕی و دۆسیەی ئەمنی بەدەست فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوكەوە بێت و تەواوی هێزەكانی پێشمەرگەش لەو ناوچانەی كەركوك بكشێنەوە كە تا ئێستا لێی ماونەتەوە".
لەبەرانبەردا جەمال شكور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:"ئەگەر بەپێی ئەو بڵاوكراوەنە بێت كە راگەیاندنەكان بڵاویان كردۆتەوە ئەوە رێككەوتنەكە باشە، بەڵام گرنگ جێبەجێكردنێتی، چونكە ئەگەر بێت و ئەوەی بڵاوكراوەتەوە جێەجێنەكرێت ئەوە ئەو كات رێككەوتن نییە". 
ئەوەشخیستەڕوو:"تا ئێستا بەتەواوی بڕگەو ناوەڕۆكی رێككەوتنامەكە رانەگەیەندراوەو نازانین چۆنەو جێبەجێكردنی یاخود جێبەجێنەكردنیشی پەیوەندی بەو كەسانەوە هەیە كە بەشدار بوونە لەرێككەوتنەكە، چونكە ئەگەر جێبەجنەكرێت ئەوە ئەوان خۆیان بەرپرسیارن".

‌ 282 جار بینراوه‌
3/9/2019 2:50:01 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved