نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  چاوپێکەوتن
سەرۆكی ئەنجومەنی قەزای دوبز: گەورەترین كێشەمان ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكە، چونكە پەیوەندیمان بەو ئەنجومەنەوەیە
ئا/ سەنگەر كاكۆ

جاسم عەبدولڕەحمان محەمەد، سەرۆكی ئەنجومەنی قەزای دوبز، لەم چاوپێكەوتنەی (هەواڵ)ـدا، باس لە كێشە ئیدارییەكانی قەزاكە دەكات و هاوكات راشیدەگەیەنێت:” نەهاتنەوەی قایمقام و كارا نەبوونی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك زیانی زۆری پێگەیاندووین”.

* كێشە ئیداری و خزمەتگوزارییەكانی قەزای دوبز لە ئێستادا چین؟
- كێشەی ئیداریمان بریتییە لەوەی پارەمان كەم بۆ خەرج دەكرێت و زۆربەی پارەكان بۆ ناوچە تازە ئازادكراوەكانی ژێر دەستی داعش خەرج دەكرێت، وەك قەزای حەویجەو ناحییەكانی، لە كاتێكدا لە سنورەكەی ئێمەش زیاتر لە گوندی زیانلێكەوتووی شەڕی داعش هەن، ئەوەی بۆ ئێمە دانراوە رێژەكەی كەمە، تەنانەت سنوقی بانكی نێودەوڵەتیش هیچیان بۆ قەزای دوبز خەرج نەكردووە، بەڵام بۆ قەزاو ناحییەكانی تر كە بەهۆی شەڕی داعشەوە زیانیان پێكەوتووە خەرج كراوە، بۆ حەویجە پازدە ملیار دیناریان داناوە بۆ ئێمە شەش ملیارو نیویان داناوە.
* لای خۆتانەوە داواكاریتان پێشكەش بە پارێزگا كردووە بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانە؟
- بەڵێ نوسراومان كردووە، لەم ماوەیەی پێشوودا پارێزگار سەردانی كردین، بەڵێنی نزیكەی سێسەدو پەنجا ملیۆن دیناری پێداین بۆ نۆژەنكردنەوەی فەرمانگەكان و دابینكردنی پێداویستییەكان، كە بڕیار بوو پێش سەری ساڵ خەرج بكرێت، هەموو نوسراوو كەشفەكانمان پێدان، كەچی دوای ئەوەی لە دوو هەفتەی پێشوودا بەدواداچونمان كرد، دەڵێن ئیمزا لەسەر نوسراوو كەشفەكان نەكراون، تائێستا ئەو بڕە پارە كەمەی بۆشمان دابین دەكرێت بەوشێوەیە پێمان دەدەن. 
* لە رووی گەشتوگوزارییەوە چ وەك حكومەت چ وەبەرهێنەران هیچ پرۆژەیەكی گەشتیاری لە دوبز ئەنجامدراوە؟
- وەبەرهێنەران ئامادەنین بێن بۆ قەزاكە، لە وەبەرهێنانی كەركوك و هەرێم هەوڵمانداوە وەبەرهێنەر بێتە دوبز، بەڵام نەهاتوون و حكومەتیش كەمتەرخەم بووە، ئێمە شوێنێكمان دەستنیشانكرد لە نمرە هەشت نزیكەی شەست دۆنم دەبێت، كە بكرێتە پرۆژەیەكی پاركێك بە هەموو پێداویستییەكانەوە، بەڵام بەهۆی شەڕی داعشەوە پارەی بۆ تەرخان نەكراوە، ئەگەر لە میزانەی ئەمساڵ بتوانین بە قۆناغ هەر ساڵەو شتێكی بۆسەرف بكرێت بەڵكو ئەو پارك دروست بكرێت.
*نەهاتنەوەی قایمقام كە لە پشكی كوردە چەند زیانی بە قەزاكە گەیاندووە؟
- كاریگەری زۆری هەبووە، ئێمە دوو كێشەی گەورەمان هەیە، یەكەم قایمقاممان نییە، دووەم گەورەترین كێشەمان ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكە، چونكە پەیوەندیمان بە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكەوە هەیە، هەموو ساڵێ كاتێ كە پرۆژە دێت، دەڵێن رێژەی پارەی ئەمشارەی ئێوە ئەوەندەیە، دەیكەینە پرۆژە دەیدەینە ئەنجومەن دواتر دەدرێتە پارێزگاو دواتر دەگەڕێتەوەو ئەنجومەن موسادەقەی دەكات، ئێستا ئەنجومەنیش نییە، بە سەرۆكەكەیانەوە لەهەولێرن، ئەوە بۆتە كێشەیەكی گەورە بۆ ئێمە، كەس نییە.
* هەماهەنگیتان لەگەڵ قایمقامی بە وەكالەت چۆنە؟
- قایمقام ناتوانێ ئەوەندە دەوام بكات، چونكە خۆی بەڕێوەبەری ناحیەی مولتەقایەو قایمقامی دوبزیشە بە وەكالەت، ئەوەش كێشەیە، چونكە دوو ئیش لە یەك كاتدا ناكرێت.
* كێشەی گوندەكانی دەوروبەری دوبز چین بەتایبەت زەوییە كشتوكاڵییەكان؟
- كێشەی گوندەكان باشە، خەڵكیش دڵیان بەوە خۆشە، ئەو لیژنەیەی تازە پێكهێنراوە، لەماوەكانی پێشوودا لەگەڵ بەڕێوەبەری ناحیەی لەیلان و یایچی و مامۆستا كاكەڕەش بەڕێوەبەری ئۆفیسی كەركوكی مادەی 140، سەردانی سەرۆك كۆمارمان كرد، داوامان كرد كێشەكەمان بۆچارەسەر بكەن و لیژنەیەك دروست بكەن، لیژنەیەكی لە كۆمەڵێك كەس هەم لە بەغداو هەم لێرەو لەگەڵ ئەندام پەرلەمانەكان پێكهات لە كوردو عەرەب و توركمان و لە ئەنجومەنی پارێزگاش، بۆ داكۆكیكردن لەسەر كێشەی زەوییە كشتوكاڵییەكان، بۆ ئەوەی زەوییەكان بۆ خاوەنە راستەقینەكانیان بگەڕێتەوە، هەرچەندە ئێستا هێز دەسەڵاتی هەیە لەم شارە.
* مەترسی تەعریب لەسەر دوبز هەیە؟
- بەڵێ ئەو مەترسییە هەیە، دەبوایە ئێمەش پێشتر خەڵكمان بهێنایەتەوە سەر خاك و ئاوی خۆی، بۆ خەڵكێكی تر لە شوێنێكی ترەوە دێت و دەیەوێت لە سنوری كەركوك نیشتەجێ بێت، بۆ ئێمە نەتوانین بچینەوە شوێنەكەی خۆمان.
* نەبوونی پێشمەرگە بۆشایی ئەمنی لە دوبز دروست كردووە؟
- بێگومان نەبوونی پێشمەرگە بۆشایی زۆری لە سنورەكە دروستكردووە، لەسەرەتای شەڕی داعش پێشمەرگە لە سنورەكە بوو، شارەزایی تەواویان هەبوو، بەڵام ئەم هێزەی ئێستا شارەزایی نییەو هەماهەنگی نییە، زانیاری هەواڵگری نییە، لەبەر ئەوەی ئێستا داعش وەكو جاران نەماوەو وازی لە شەڕی جەبهەیی هێناوەو بە شێوەی نهێنی كاردەكات، هەر بۆیە بوونی پێشمەرگە لە سنورەكە زۆر پێویستە.





‌ 456 جار بینراوه‌
3/9/2019 2:54:44 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved