نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  راپۆرت
چەند گەڕەكێكی كەركوك تا ئێستا هێڵی پاسیان لەسەر نییە
ئا / هاوار ستار


چەند گەڕەكێكی كەركوك تا ئێستا هێڵی گواستنەوەی پاسیان لەسەر نییە ئەمە لە كاتێكدا ئاسانترین رێگەی گواستنەوەی هاوڵاتییە لە گەڕەكەكانی خۆیانەوە بۆ ناوەندی شار، لە شارێكی گەورەی وەكو كەركوكدا هۆكارەكانی گواستنەوە كەموكوڕیان هەیە و هێڵی پاسیش كە لە دەیەكانی رابردووەوە بوونیان هەیە بەڵام لە ئێستادا گەڕەكەكانی كەركوك بەتەواوی هێڵی گواستنەوەیان لەسەر نییە نمونەی دیاریش گەڕەكی سێكانیان و ناوچەی پیشەسازین.
حوسام ئەحمەد هاوڵاتیەكی گەڕەكی سێكانیانە لەسەر نەبوونی هێڵی گواستنەوەی پاس لە گەڕەكەكەیان بۆ (هەواڵ)، وتی: “هاتوچۆی بازاڕ بەردەوام دەكەین و ماڵەكانمان دوورە لە ناوەندی شار بەڵام گەر بە ئۆتۆمبێلی خۆمان ئەوە نەكەین ئەوا ناتوانین بەئاسانی دەستمان بە بازاڕ و شار بگات ئەویش بە هۆی نەبوونی هێڵی پاسەوە لە گەڕەكەكەمان كە ئاسانترین شێوەی گواستنەوەیە لە هەموو دونیادا بوونی هەیە”.
ئەو هاوڵاتییە ئەوەشی روونكردەوە:”كاتێك كەسێكمان دەیەوێت بە تەنیا بازاڕی بكات بۆ نمونە بەتەمەنێكی گەڕەكەكە وەكو دایك یان باوك ئەگەر پاس هەبێت ئەوا بە ئاسانی دەچنە بازاڕی یان هەركەسێكی تر كە بخوازێ بەو ئامڕازە هاتوچۆ بكات بۆ نمونە ژنان یان گەنجەكانمان بەڵام بەداخەوە ئەو رێگەیەمان بۆ دانەنراوە”.
ئەو هاوڵاتیە، وتیشی:”چەند جارێك لە رێگەی كوێخا و ئەنجومەنی سێكانیانەوە داوامان كردوە كە ئەو رێگەیە تەرخان بكرێت بەڵام وەڵامێكی وەهامان دەستنەكەوتوە و ئێستاش هەر داواكارین ئەو گەڕەكانەی هاوشێوەی ئێمەن ئەو ئامرازی هاتوچۆیەیان بۆ چارەسەر بكرێت”.
لای خۆیەوە دانا غازی كوێخای سێكانیان بۆ (هەواڵ) وتی: “بوونی ئامرازی گواستنەوەی پاس لە گەڕەكێكی وەكو سێكانیان پێویستیە و چەند جارێك لەسەر ئەو بابەتە قسەمان كردوە و سەندیكامان لێ ئاگاداركردوەتەوە و هاتون و شوێنەكەشیان بینیوە بەڵام تا ئێستا تەرخان نەكراوە ئەوا لایەنی پەیوەندیدار خۆیان دەزانن”.
ئەوەشی خستەڕوو: “خەڵكەكە دەیان جار داوای ئەوەیان كردوە پاس هەبێت لە گەڕەكی سێكانیان و پێشتر لەشۆراویش نەبوو بەڵام ئێستا ئەوێ هەیەتی و ئێمە نیمانە و نازانین بۆ كارەكان پێكەوە نەكراون”.
هەروەها وتی: “خەڵكی سێكانیان خۆیان چەند ماڵێك پاسیان هەیە و چوار بۆ پێنج پاس لە گەڕەكەكەمان هەیە گەر رێكبخرێنەوە و بكرێنە سەر سەندیكا و گواستنەوە ئەوا بە ئاسانی كاری ئەو خەڵكە رایی دەكەن و ئامادەن”.
عومەر عەلی، سەرۆكی لقی كەركوكی سەندیكای كرێكارانی كوردستان بۆ (هەواڵ)، راشیگەیاند:”پێش 16ی ئۆكتۆبەر ئێمە هەوڵمانداوە و بەردەوامبووین تا هێڵێك بكەین بۆ ئەو گەڕەك و ناوچانەی هێڵی پاسیان لەسەر نییە بەڵام دوای روداوەكانی ئۆكتۆبەری 2017 ئەو لقەی ئێمە وەستاوە و كارەكانی راگیراوە و سەندیكای سەر بەعێراق لە نێو بارەگای ئێمەیە و كارەكانی وەرگرتوە”.
سەبارەت بە هەوڵەكانی سەندیكاش بە هاوبەشی لەگەڵ سەندیكای عێراقی عومەر عەلی، وتی:”ئەو سەندیكایە گوێ لە ئێمە ناگرێت و هەرچی بڵێین و بكەین بێ سودە و كارەكانی ئەم شارەش لە كوێ كەموكوڕی هەبێت ئەبێت ئەوان چارەسەری بكەن”.
سەرۆكی لقی كەركوكی سەندیكای كرێكارانی كوردستانـ، ئاماژەی بەوەشدا: “لە پێش روداوەكانی ئۆكتۆبەردا چەند گەڕەكێك چارەسەر كران بۆ نمونە شۆراو بەڵام هەندێكیش مانەوە وەكو سێكانیان و ناوچەی پیشەسازی و هەندێك شوێنی كۆتایی گەڕەكەكانی راپەڕین و چەند جێیەكی باشوری كەركوك”.
وتیشی: “بۆ ئەو مەبەستە ویستمان رێكخستنەوەیەك بكەین و نەخشەی زیاتر لە 40 هێڵمان داڕشتەوە بەسەر كەركوكدا، بەڵام بە داخەوە بەهۆی وەستانی كارەكانمانەوە ئەوەش جێبەجێ نەكرا”.



‌ 487 جار بینراوه‌
3/9/2019 2:56:13 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved